داستانی دیموكراسى

11:18 - 2023-12-21
هێڤار محەمەد عومەر*
162 خوێندراوەتەوە

هێڤار محەمەد عومەر

كوردستانیبوونی كه‌ركوك به‌ ئیراده‌ی یه‌كێتییه‌كان و كورد و نه‌خشه‌رێگەی سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌لمێنرا، کەرکوکییەکان پێشمه‌رگه‌ ئاسا، هه‌ر به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ جارێكی تر له‌ 18/12/2023  به‌ جلی ره‌نگاوڕه‌نگی كوردی و قوڕگی پر له‌ گریان و هه‌نسك و فرمێسكی شادییەوە روویان له‌ شۆڕشێكی نوێ كرد و په‌نجه‌ی ئیراده‌ و هێزیان به‌رزكرده‌وه و دەنگیان دا.
سه‌لماندنی كوردستانیبوونی کەرکوک
لەبەرئەوەی کەرکوک ئەمانه‌تێكی مێژووییه، بۆیە یەکێتییەکان پۆل پۆل بە ژن و پیاو و كچ و کوڕ و گەنج و پیرەوە و به‌ دڵێكی پڕ ئومێد و بڕوا به‌خۆبوونە‌وه‌ سندوقه‌كانیان پڕكرد له‌ رۆحی كوردایه‌تی و به‌ڵگه‌ی مێژوویی و ده‌ستووری بۆ سه‌لماندنی كوردستانیبوونی قودسی كوردستان، به‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی  و كادر و رێكخستنه‌كان، جه‌ماوه‌ر و  كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان روویان ‌كرده‌ شاره‌كه‌ی بابه‌گوڕگوڕ له‌ پێناوی راستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی هێز و  وه‌رچه‌رخانێكی تر له‌ مێژووی كورددا، هه‌رچۆن له‌ شاخ ده‌نگی تفه‌نگ دوژمنانی کوردی دەهه‌ژاند، كه‌ركوكییه‌كان ئه‌مجاره‌ به‌ ده‌نگی  دیموكراسی  و ئازادیی و نیشتمانپەروەی و نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانیبوون، خاك و نیشتمانیان نه‌خشاند.

رێگەی چاره‌سه‌رمان كه‌ركوكه‌
 چاره‌سه‌رمان كه‌ركوك و كه‌ركوك و فەقەت كه‌ركوكه، به‌ڵێ رێگەی چاره‌سه‌رمان كه‌ركوكه‌ كه‌ بێگومان ی.ن.ك به‌ رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بافڵ و سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان كه‌ مامی گه‌وره‌مان ئه‌ندازیاری بوو، جارێكی تر شه‌رعییه‌تی ئازادیی و بوێری و دیموكراسی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووری خۆمان بۆ رای گشتی عیراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان سه‌لماند، رێڕه‌وی پڕۆسه‌ی سیاسی عیراقمان راستكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها رابەرایەتی ی.ن.ك وه‌ك حزبی شه‌هیدان‌ به‌م شێوازه‌ به‌رگریی له‌ خاك و نیشتمان و خوێنی شه‌هیدان كرد، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌  هەر ئەو یەکێتییە له‌ رێگەی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعیی كوردەوە له‌ كه‌ركوك، خزمه‌تی ئه‌م شاره‌ برینداره‌ بكات و ئامێز بۆ كوردستانیان بكاتەوە، خزمه‌تی زیاتر بکات کە ئەوەش هه‌ر له‌ یه‌كێتی ده‌وه‌شێته‌وه.
كه‌ركوكییه‌كان و‌ كوردستانیان راسپارده‌ی مامیان له‌م رۆژه‌ مێژووییه‌دا جێبەجێکرد کە «نەسرەوتن بوو تا سەرکەوتن». 

 

 

وتارەکانی نوسەر