كەركوك دەروازەیەكی كوردستانی و نیشتمانییە

10:24 - 2023-12-26
هێڤار محەمەد عومەر*
150 خوێندراوەتەوە

ھێڤار محەمەد عومەر


دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 100 ساڵ بەسەر دروستبوونی عیراقدا و پاشان ململانێ سیاسییەکانی عیراق و ناوچەكە و هێزە داگیركەرەكان لە كوردستان، جارێكی تر كەركوك وێڕای هەستیاریی بارودۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و جیهان بەگشتی، ناسنامەی كوردستانیبوونی خۆی سەلماند وەكو بەڵگە و دیكومێنتی یاسایی و مێژووی و دەستووریی و سیاسی حاشا هەڵنەگر كە ئەم شارە كوردستانییە.
کەرکوک لەژێر چەتری سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی مام و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سیاسەتە نوێیەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و نەخشە ستراتیژییەكانی بۆ مانەوەی كوردستانیبوونی و بەرقەراركردنی سەقامگیریی و ئارامییە تیایدا.
پرسی كەركوك و چارەسەركردنی مادەی 140 ی دەستووری عیراق بۆ قودسی كوردستان و ناوچەكە، دەبێت لە رێگەی دەستووریی و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دیموكراسییەوە بێت كە لە دەستووردا ساڵی 2005 هاتووە و چەندین میكانیزم و رێگەی دەستووریی بۆ دیاریكردوە. 
یەكێك لە میكانیزمەكان راپرسییە كە لە دوای ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ئەم ناوچەیە دەکرێت، بۆیە ئێستا ی.ن.ک و کورد بە گشتی، لەبەردەم قۆناغێكی نوێدان بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی كەركوك و درێژەدان بە دەستەبەرکردنی ئازادیی و دیموكراسیی بۆ خەڵكی دڵسۆز و بوێری ئەو شارە قارەمانە كە بە قووڵایی ستراتیژی پرسی كورد و كوردستان دادەنرێت.
ئاشكرایە كە وڵاتە زلهێزەكانی جیهان بە درێژایی مێژوو چاویان لە نەخشەی ئابووری و سیاسی و جیۆسیاسییە و کەرکوک بەلایانەوە گرنگە.
بۆیە كەركوك بە سەكردایەتی ی.ن.ك  بەوپەڕی بوێری و ئاڕاستە جیاوازە نیشتمانییەكانەوە، لە 12-18، بە رابەرایەتی سەرۆك بافڵ توانی داستانێكی دیموكراسی دیكە تۆمار بكات و مێژووی كورد و  كوردستان و نەتەوە و نیشتمان پرشنگدار بكات و دەستی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیان بۆ نەتەوەكانی تر درێژ بكات و كەشێكی دیموكراسی و بێ جیاوازی فەراهەم بكات. 
ئێمە لەپێناوی خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عیراق، هەمیشە لە مەیدانداین و كەركوكمان بەجێنەهێشت و بەجێیناهێڵین و بەردەوام دەبین لە خەباتی شارستانی و دیموكراسی و دەستووریی و نیشتمانی، وەكو مافێكی تەواوی گەلەكەمان كە لەم پێناوەدا مێژووی كورد و ی.ن.ك گەواهی بۆ قوربانییەكانمان دەدەن، هەربۆیە سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكە، پەیوەستە بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لە كەركوك و دڵنیاین لە حیكمەتی سیاسەتەكانی سەرۆك بافل و نەخشە رێگای دیموكراسی و نیشتمانی نوێ، بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ شارێك کە 100 ساڵە قوربانی دەدات بۆ مانەوە و ژیان.

لە کەرکوک، ژمارەی دەنگەکان یەکلاکەرەوەن، نەک هێزی سەربازی

وتارەکانی نوسەر