بێده‌نگی له خراپی ره‌وشی سیاسیی و رازینه‌بوون به واقعی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌نگی ناڕازیی جۆراوجۆر له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات، ترسی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، ته‌نهاش به بێده‌نگی یاخود تۆران و زویربوون چاره‌سه‌ر ناكرێت، تۆی ده‌نگده‌ر وێڕای بیر و بۆچوونی جیاوازت، له‌ڕووی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و تایفی و حزبی و سیاسییه‌وه، ده‌توانیت مافی یاسایی و ده‌ستووری خۆت به‌كاربهێنیت و ویژدانت ئاسووده بكه‌یت له گۆڕانكاری جوزئی یان ڕیشه‌یی له واقعی تاڵ كه بێگومان زۆربه‌مان لێی ناڕازین.
بەشداری لە هەڵبژاردن
به‌شداریكردنت له‌گه‌ڵ ته‌واوی چین و توێژه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئاڕاسته‌كردنی ئیراده‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه، ئه‌و حزبه‌ی كه بڕوات پێیه، ئه‌ركێکی ئایینی و ئه‌خلاقی و نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی و ده‌ستورییه، چونكه (ئێمه كوردین هه‌ر كورد ده‌بین)، ناكرێت له په‌راوێزی رووداوه ئابووری و سیاسییه‌كانی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه و جیهان خۆمان به‌دووربگرین، چونکە یه‌كه‌م سووته‌مه‌نی هه‌ر رووداوێكی ئابووری و سیاسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به به‌شداری هه‌موو گه‌لی كورد بووه، بۆیه له پێناو پاراستنی پێگه‌ی هه‌رێمی و نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی و نیشتمانی و ده‌ستووری له‌م عیراقه فیدڕاڵه‌دا، ده‌بێت خۆمان ئاماده‌بكه‌ین به كار و كارنامه و ئه‌جێندای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی نوێ بۆ چۆنییه‌تی حكومڕانی له هه‌رێم و عیراقدا و له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی سیاسیی و ده‌ستووری.
پارێزگاری لە ناوچە جێناکۆکەکان
دەبێت هه‌وڵبده‌ین ناوچه کوردستانییە‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هه‌رێم، واتە ناوچه جێناكۆكه‌كان بپارێزین و بەرگری لە كوردستانی بوونیان بكه‌ین، ئه‌ویش به به‌شداریكردنمان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌خشینی ته‌واوی مافی ده‌ستووریمان له رۆژ و واده‌ی هه‌ڵبژاردندا، چونکە له‌ده‌ستدانی ده‌نگی هاووڵاتیه‌كی كورد له هه‌ركوێ بێت، پشتگیریی و سه‌نگمان له‌ڕووی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووری لاوازده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌شەوه زیادكردنی هه‌ر ده‌نگێكی كورد هێز و سه‌نگمان به‌هێز ده‌كات، له مه‌یدانی سیاسیی و ده‌ستووری شانبه‌شانی گه‌لانی عیراق له‌م كۆماره فیدراڵه‌دا، به‌ڵام كاتێك بڕیارده‌ده‌یت، با ده‌نگت ببێت به‌خشتێك بۆ بونیادنان و ژیانه‌وه‌ی قەوارەی ئه‌م نیشتمانه، بۆیه بزانه ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌یت و به ویژدانه‌وه په‌نجه بخه نێو مەره‌كه‌بی مێژووه‌وه.
چاو هه‌ڵبێنه‌وه و بڕوانه خوێنی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌م گه‌له قاره‌مانه و كاره‌ساته‌كانی وه‌كو كیمیاباران و شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی و قوربانیانی جینۆساید و له سێداره‌دانی كه‌سوكارمان، راگواستن بێنه به‌رچاوان، كه وه‌كو شایەتحاڵێك و راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گری شۆڕشی نوێ و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان، به‌ڕابه‌رایه‌تی فه‌خامه‌تی مامی كۆچكردومان و سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)، ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه هاتنه‌دی له دوای راپه‌ڕین و رووخانی رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ.
بەدەنگەکانتان نیشتمان دەپارێزن
چۆن هێز‌ی پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ك) و دەزگا سەربازی و ئەمنییەکانی تری یه‌كێتی، هەولێر و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تریان پاراست و به‌رگریان لێ‌كرد له شه‌ڕی دژ به داعش، ئێستاش هه‌ر یه‌كێتی به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوكێشه هه‌رێمی و نیشتمانییه‌كانی له هه‌رێم و عیراقدا به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه و هاوسه‌نگی پاراستووه، له پێناوی ئاینده‌ی باش و خزمه‌تگوزاری باش و به‌ده‌ستهێنانی مافە ده‌ستووریه‌كانمان له به‌غدا.
حزبی شه‌هیدان و قوربانیان و خوێندكاران و شه‌هیدانی سه‌ركرده و هێز‌ی پێشمه‌رگه‌و مێژووی و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان، چاوه‌ڕێی ده‌نگ و ئیراده‌ی تۆی هاووڵاتی ده‌كات، سوپاس بۆ تۆی هاوحزبی و هاونیشتمانی و هاونه‌ته‌وه‌یی، كه سه‌نگه‌ری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به ده‌نگی پیرۆزت، به‌هێزده‌كه‌یت و نیشتمان ده‌پارێزیت.
بەشداری لە هەڵبژاردن لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئەرکێکی نیشتمانییە