له‌چوار منداڵی خێزانه‌كه‌ی ئه‌و منداڵی دووهه‌مه، باوكی ئه‌ندازیاری بواری بۆشایی ئاسمان و دایكیشی ژنی ماڵه‌وه بووه. به‌و هۆیه‌وه دایكی گرنگی زۆری به خوێندنی منداڵه‌كانی داوه، میلیندا له قۆناغی ناوه‌ندییه‌وه خولیای فێربوونی كۆمپیوته‌ر بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ساڵی(1986) له زانكۆی دیوك، له‌بواری ئابووری و زانستی كۆمپیوته‌ر بكالۆریۆس به‌ده‌ستبهێنێ و ساڵی (1987)دا له‌هه‌مان زانكۆ ماسته‌ری له بزنسدا به‌ده‌ستهێناوه.
له‌هه‌مان ساڵدا و له‌پێشانگایه‌كی بازرگانیی كۆمپیوته‌ردا كه له (مانهاتن) سازكرابوو، له‌گه‌ڵ بیل گیتس یه‌كتر ده‌بینن، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، بیل په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌كات و داوای یه‌كتربینینه‌وه‌ی لێده‌كات، ئه‌مه‌ش رێگه بۆ میلیندا خۆشده‌كات بچێته كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و له‌وێش ده‌كرێته به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م.
ئێستا ده‌بێ بپرسین ئایا میلیندا به‌هۆی زیره‌كی و لێهاتووییه‌وه چۆته كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، یان قه‌ده‌ر یان عیشق په‌لكێشی نێو ئه‌و جیهانه ته‌كنۆلۆژیا به‌ناوبانگه‌ی كرد؟ له راستیدا میلیندا خۆی كچێكی زیره‌ك و لێهاتوو بووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا له كۆمپانیا توانی به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بێ له به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند پڕۆگرامێكی كۆمپیوته‌ری، كه تائه‌مڕۆش خاوه‌ندارێتی بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك پڕۆگرامه‌كانی Microsoft Publisher, Microsoft Bob,Expedia,Encarta.
له ساڵی (1994) دوای شه‌ش ساڵ له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گیتس زەماوەند ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه میلیندا له دیدارێكدا ده‌ڵێت: داوای شووپێکردن بۆ من سوپرایزێكی گه‌وره بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌و لۆژیكه‌مان پێده‌ڵێ كه میلیندا له كارمه‌ندێكه‌وه ده‌بێته خێزانی یه‌كێ له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی جیهان، به‌ڵام ئه‌م سوپرایزه به‌رده‌وامی یه‌كجاره‌كی به ژیانیان نه‌دا و دوای له‌دایكبوونی سێ منداڵ و (27)ساڵ ژن و مێردایەتی، به رەسمی جیابوونه‌وه‌یان راگه‌یاند .
هه‌رچۆنێك به دوای هه‌واڵی میلیندادا ده‌گه‌ڕێیت، راسته‌وخۆ وێنه و زانیارییه‌كان هاوپێچ ده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كانی بیل گیتسی گه‌وره بازرگانی ته‌كنۆلۆژیا و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترینە‌كانی جیهان.
ته‌ندروستیی باش، په‌روه‌رده‌ی باش
به‌وجۆره میلیندا پاش (9)ساڵ كاركردن له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به‌ڵام دوای له‌دایكبوونی یه‌كه‌مین منداڵی واز له كاره‌كه‌ی دێنێ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه میلیندا كۆتایی به‌كاركردن هێناوه و بۆته ژنی ماڵه‌وه، به‌ڵكو له رێكخراوی خێرخوازیی(میلینداو بیل گیتس) بۆ خێرخوازی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه پێكه‌وه له ساڵی(1994)له سه‌رداوای ویلیا‌م گیتسی خه‌زووری دایانمه‌زراندبوو كه چه‌نده‌ها كاری خێرخوازی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌نجامداوه، ئه‌م فاوه‌نده‌یشنه له‌بواری ته‌ندروستی جیهانی و په‌روه‌رده كارده‌كات، له‌بواری ته‌ندروستیدا فۆكه‌سی ته‌واوی خسته‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی جۆره‌كانی كوتان بۆ نه‌خۆشییه‌كانی مه‌لاریا و ئایدز و سیل، ته‌نانه‌ت له‌كاتی په‌تای كۆرۆناشدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به مرۆڤایه‌تی كرد. له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێ له وته گرنگه‌كانی میلیندای ژنه‌بازرگان و خێرخواز ئه‌وه‌یه كه (گه‌ر ته‌ندروستی باش بێت، ئه‌وا په‌روه‌رده‌ش باش ده‌بێت، به‌ومجۆره بواری ئابووری گه‌شه ده‌كات) له‌بواری په‌روه‌رده‌شدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری بۆ پشتیوانی پڕۆژه‌ی هه‌لی خوێندن بۆ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان دابینكرد.
میلیندا داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ژنانه و پڕۆژه‌ی (سنوورداركردنی وه‌چه) بۆ ژنان له وڵاته هه‌ژاره‌كان له‌سه‌رئاستی جیهاندا ناسراوه، له رێكخراوه‌كه‌شیدا بڕیاریداوه هه‌ر ژنێ منداڵی ببێت، یان منداڵێ ته‌به‌نی بكات، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ مووچه‌ی ته‌واو به مۆڵه‌ته‌وه وه‌ربگرێ بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته ویسامی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ربه‌ستی باراك ئۆبامای پێبه‌خشرا، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وەزیران و سەرۆکی سوید و به‌ریتانیا، فه‌ره‌نساو ئیسپانیا و هینده‌وه، ویسامی ئاشتی و دكتۆرای فه‌خری بۆ كاره خێرخوازییه‌كانی پێبه‌خشراوه، كه له‌مه‌شدا له‌گه‌ڵ بیل
له‌هه‌ندێكیاندا هاوبه‌شه.
توانای ژنان جیهان ده‌گۆڕێ
میلیندا دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌گیتس، ده‌ڵێت: ته‌نیا په‌یوه‌ندی كاركردنم به بیل-ه‌وه ماوه كه مه‌به‌ستی كۆمپانیای فاونده‌یشنه‌كه‌یانه، میلیندا له‌باره‌ی گرنگی توانای ژن له گۆڕینی جیهاندا، كتێبێكی له دووتوێی (360) لاپه‌ڕه‌دا ده‌ركردووه به ناونیشانی (كاتی رابوونه، چۆن تواناسازی ژنان جیهان ده‌گۆڕێت) راگه‌یاندنه‌كانیش به چواره‌مین ژنه ملیاردێر ناوی ده‌به‌ن و گۆڤاری فۆربس-ی فه‌ره‌نسی كه ساڵانه راپرسی له‌باره‌ی كه‌سه جیهانییه به‌ناوبانگه‌كانه‌وه ده‌كات میلیندای له ریزبه‌ندی پێنجه‌مین به‌هێزترین ژنی ساڵی(2021)دا داناوه.
میلیندا گینس