دوابه‌دوای ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی ئه‌یلول كه سه‌رجه‌م دڵسۆزانی كورد تێیدا به‌شداربوون، متمانه‌ی خۆیان به‌خشی به سەرکردایەتی پارتی له‌پێناوی به‌رگری و به‌رده‌وامی شۆڕش. دوای ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری رۆڵه‌كانی كوردیان هاندا په‌نا بۆ ئیران به‌رن و كوردیان كرد به بارمته لای (محه‌مه‌د ره‌زا شا) به‌رامبه‌ر به تمه‌ن و دراو و راده‌ستكردنەوەی سه‌رجه‌م چه‌كه قورس و سووكه‌كانی پیشمه‌رگه به حكومه‌تی ئێران و عیراق، بۆئه‌وه‌ی دوای خۆیان جاریكی تر كورد نه‌توانێ شۆڕش بكاته‌وه دژ به دوژمنان و كاری ئه‌وان وه‌ك خۆیان، ئه‌وكاته وتیان (تمام شد).
ئه‌و رۆژانه پیشمه‌رگه دڵسۆزه‌كانی ئه‌یلول ئه‌وانه‌ی به دڵسۆزی چه‌كی به‌رگرییان هه‌ڵگرتبوو، شیوه‌نیان بۆ شۆڕش و جووڵانه‌وه‌كه‌یان ده‌كرد و سه‌رانی پارتیش به كه‌ماڵی ئیسراحه‌ت به سامانێكی بێشومارەوە له شاره گه‌وره‌كانی ئێران نیشته‌جێبوون.
كورد بیرتیژ نییه
ده‌بوایه جارێكی تر كورد متمانه بەو سه‌ركردایه‌تییە نه‌كات و دوایان نه‌كه‌وێت، به‌داخه‌وه كورد بیرتیژ نییه، په‌ند وه‌رناگرێ و هه‌میشه له پێناو پاره و پۆست‌دا جارێكی تر هه‌ڵه به هه‌ڵه ده‌سپێرێ. جگه له‌وه سه‌ركرده‌كانی پارتی به‌رده‌وامبوون له خیانه‌ت و شه‌ڕی كورد و یه‌كێتی. دوای ئه‌وه‌ی زانیان چه‌خماخه‌ی شۆڕشی نوێ له كوردستان هه‌ڵگیرسا و كڵپه‌ی سه‌ند، دیسان كه‌وتنه‌وه دژایه‌تی یه‌كێتی به پشتیوانی هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی دوژمن به كورد و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تاڕاده‌ی هاندانی خه‌ڵكی كوردستان و به جاشكردنی لاوان و گه‌نجانی وڵات بۆ دژایه‌تی شۆڕش و ی.ن.ك.
دوای پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان جارێكی‌تر هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كانی كورد له حكومه‌ت و په‌رله‌مانیان كرده قوربانی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و له‌و پێناوه‌دا ده‌ستیان له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس و سه‌دامی ئه‌نفالچی تیكه‌ڵاو كرد، رۆژێكی شه‌رمهێنه‌ریان بۆ كورد خوڵقاند كه لای دۆست و دوژمن له سوكایه‌تی زیاتر هیچی بۆ كورد به‌رهه‌م نه‌هێنا.
ده‌بوایه جارێكی تر كورد متمانه به‌سه‌ركردایه‌تی پارتی نه‌كات و دوایان نه‌كه‌وێت، به‌داخه‌وه كورد بیرتیژ نییه،په‌ند وه‌رناگرێ و هه‌میشه له پێناو پاره و پۆست جارێكی تر هه‌ڵه به هه‌ڵه ده‌سپێرێ
پایته‌ختی هه‌رێم له‌ژێر پۆستاڵدا
له‌م رۆژه ره‌شه‌دا پایته‌ختی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و گشت سه‌روه‌رییه‌كانی خسته ژیر پۆستاڵی (حه‌ره‌س جمهوری) و ئه‌نفالچییه‌كان ، ئه‌م كاره‌ساته شه‌رمهێنه‌رە بووه هۆی شه‌هیدبوونی سه‌دان كادر و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر، جگه له‌وه سه‌دان سه‌ركرده و ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی عیراق كه سه‌نته‌ری چالاكییان هه‌ولێری پایته‌خت بوو له‌لایه‌ن پارتییه‌وه قۆڵبه‌ست كران به پیلان راده‌ستی رژیمی فاشیستی به‌غدا كرانه‌وه كه سه‌رجه‌میان له سێداره‌دران.
یه‌كێتی نه‌بوایه هه‌رێم داگیر ده‌كرایه‌وه
رۆژی ره‌شی 31 ی ئاب رۆژی شكست نییه بۆ یه‌كێتی. ئه‌و رۆژانه كه له هه‌ڵمه‌تی گەردەلوولی تۆڵه‌دا جارێكی‌تر سه‌ری پێ چه‌ماندن و راونرانه‌وه بۆ ناو باوه‌شی ئاغاكانیان، ئه‌و شوێنه‌ی كه لێوه‌ی هاتبوون به پاڵپشتی ده‌بابه‌كانی به‌عس، راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره کە رۆڵه گیانبازه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌بوونایه، ئیستا هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر پۆستاڵ و له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه جاریكی تر داگیركرابۆوه.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه به زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه ره‌شه پڕ خیانه‌ته، ته‌نها ئه‌ركی یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو پێویسته گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق ئه‌م رۆژه ئیدانه و ریسوا بكه‌ن و ئاگاداربن خیانه‌تكارانی مێژوو به‌رده‌وامن له به‌جاشكردن و كڕینی خه‌ڵك به پاره و پۆست و گڵاوكردنی ویژدانی تاكی كورد و له‌ستراتیژی كاره قێزه‌ونه‌كانیان سڵ ناكه‌نه‌وه.
به‌ڵێ بۆ یه‌كڕیزیی كورد، نه‌فره‌ت له خۆچه‌ماندن و بازرگانیكردن به دۆزی كوردەوە.
31ی ئاب خیانەتێکی گەورەیە لە مێژووی کورددا