پێكهاته و لیژنه‌كانی حزب له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی
سه‌رۆكایه‌تی
سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راتیڤی حزبه و به‌رپرسیاره له كاروباری سیاسی مامناوه‌ندی رۆژانه. خانه‌ی راپه‌ڕاندن پێكدێت له هاوسه‌رۆك، مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌رۆكی گروپی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سكرتاریه‌ت.
هاوسه‌رۆكان
پێك دێت له ژنێك و پیاوێك
مه‌كته‌بی سیاسی
ده‌سته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پێكدێت له شه‌ش كه‌س. ئه‌م ده‌سته‌یه چواریان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سویسران، ئه‌ندامێكی تریان سه‌رۆكی گه‌نجانی سۆشیال دیموكراته و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی تر كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی لوتزێڕن.
- ژاكلین به‌دران ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سویسرا نوێنه‌ری هه‌رێمی زویرخ.
- ڤالێری پیله‌ر كارارد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سویسرا نوێنه‌ری هه‌رێمی فرایبورگ.
-ده‌یڤید رۆت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی لوتزێڕن.
- ساموێل بێنداهان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سویسرا نوێنه‌ری هه‌رێمی ڤاد.
- جۆن پولت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سویسرا نوێنه‌ری هه‌رێمی گراوبیوندن.
-نیكۆلا سیگریست سه‌رۆكی گه‌نجانی سۆشیال دیموكرات.
ده‌سته‌ی سكرتاریه‌ت
پێكدێت له دوو ئه‌ندام ژنێك و پیاوێك، تۆم كاسی و ریبێكا ڤیله‌ر.
سه‌رۆكی گروپی په‌رله‌مان،رۆژێ نۆردمان.
كۆنگره‌ی حزب
ئه‌ندامانی له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌كانی حزب له‌سه‌ر ئاستی كانتۆنه‌كان، قه‌زاكان و شاره‌وانییه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن و گه‌وره‌ترین ئۆرگانی باڵای حزبه. به‌زۆری ساڵانه لانیكه‌م دووجار كۆده‌بێته‌وه و رۆژێك ده‌خایه‌نێت. وه‌ك یاسایه‌ك دوو ساڵ جارێك كۆنگره‌ی حزب دەکرێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت. له نێوان ئه‌ركه‌كانی دیکەدا به‌رپرسیاره له په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی ساڵانه و دانانی كرێی ئه‌ندامێتی و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكان، مه‌كته‌بی سیاسی، ده‌سته‌ی سكرتاریه‌ت و دانانی ئامانجی سیاسی. بڕیارنامه‌كانی كۆنگره‌ی حزبیش له‌سه‌ر ئاستی كانتۆنه‌كان، قه‌زا، شاره‌وانییه‌كان و توێژه‌كان پابه‌ندكه‌رن.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ساڵانه لانیكه‌م چوارجار كۆده‌بێته‌وه. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌م وه‌ك نوێنه‌ری حزبه له‌سه‌ر ئاستی كانتۆنه‌كان، قه‌زاكان، شاره‌وانییه‌كان، هه‌م وه‌ك نوێنه‌ری ئۆرگان و گروپه‌كانی دیكه‌ی ناو حزب كار ده‌كات. وه‌ك «په‌رله‌مانی حزبی» فراوان و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو به‌شه‌كانی حزب له داڕشتنی سیاسه‌تی ستراتیژیدا . تیمێكی سه‌ركردایه‌تی سێ كه‌سی هه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن. كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی حزب به گشتی كراوه‌ن بۆ رای گشتی.
ئه‌نجومه‌نی حزب پێكدێت له هاوسه‌رۆكان، مه‌كته‌بی سیاسی، ده‌سته‌ی سكرتاریه‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزب له په‌رله‌مان، نوێنه‌رانی حزب له‌سه‌ر ئاستی كانتۆنه‌كان، قه‌زاكان، شاره‌وانییه‌كان، ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی حزب ژنانی سۆشیال دیموكرات، گروپی كۆچبه‌رانی سۆشیال دیموكرات، گه‌نجانی سۆشیال دیموكرات و نوێنه‌ری گروپه‌كانی دیكه له‌ناو حزب. نزیكه‌ی 100 ئه‌ندام ده‌بن و ئه‌ندامان له‌لایه‌ن ناوچه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ئاستی كانتۆن، ئیداره، شاره‌وانییه‌كان ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی حزب راسته‌خۆ هه‌ڵبژێردراون نێردراون.
ئه‌ركه‌كان
1- ئه‌نجومه‌نی حزب ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ستراتیجی حزبه.
2- ئه‌نجومه‌نی حزب به‌رپرسیاره له‌هه‌موو كاروبارێك كه په‌یوه‌ندی به جێبه‌جێكردن و كاریگه‌رییه‌وه هه‌یه به‌دواداچوون و دڵنیابوون له پابه‌ندبوون به‌و ئامانجانه‌ی له په‌یڕه‌ودا هاتووه، به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و به‌رنامه‌ی چالاكیی حزبی و ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بڕیارنامه‌ی هاوتا بۆ سه‌رنجی كۆنگره‌ی حزب.
3- كۆمسیۆنه بابه‌تییه‌كانی حزب
هه‌موو ئه‌ندامانی حزب ده‌توانن كار له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی سۆشیال دیموكرات له كۆمسیۆنه‌كانی بابه‌ته‌كاندا بكه‌ن. كۆمسیۆنه‌كانی بابه‌ته‌كان په‌ره به زانستی تایبه‌ت به بابه‌ته‌كانی حزب ده‌ده‌ن. ئه‌وان هه‌ماهه‌نگی و پشتگیری له سیاسه‌تی سۆشیال دیموكرات له پرسه سیاسیه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن - له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، كانتۆن، شاره‌كان، قه‌زاكان و شاره‌وانییه‌كان. كۆمسیۆنه بابه‌تییه‌كان له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ گروپی په‌رله‌مانی كارده‌كه‌ن. هه‌ر كۆمسیۆنێك لەلایه‌ن ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی سویسرا شاره‌زا له بواره‌كه‌ی خۆیدا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
بابه‌ته‌كانیان
- سیاسه‌تی تۆڕ و داتا.
- سیاسه‌تی كۆچ و ئاوێته‌بوون.
- سیاسه‌تی ئابووری و دارایی.
- سیاسه‌تی هاتوچۆ و په‌یوه‌ندیكردن.
- سیاسه‌تی دادپه‌روه‌ری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی.
- سیاسه‌تی ژینگه، وزه و پلاندانانی فه‌زایی.
- سیاسه‌تی ئاشتی و ئاسایش.
- سیاسه‌تی كشتوكاڵی.
- سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
- سیاسه‌تی زانست، په‌روه‌رده و رووناكبیری.
- سیاسه‌تی نیشته‌جێبوون و زه‌وی.
كۆمیته‌كان
له یه‌كی ته‌مموزی 2022 ەوه له ناو پارتی سۆشیال دیموكراتی سویسرا به‌ناو كۆمیته‌كان هه‌یه. ئه‌مانه كۆمه‌ڵه‌ی كراوه و خۆڕێكخراوی ئه‌ندامان و هاوسۆزانه بۆ بواره تایبه‌ته‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی. ئه‌م كۆمه‌ڵانه ده‌توانن له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌یی بن، ده‌توانن له ئاستێكی دیاریكراودا بن (بۆ نموونه سیاسه‌تی شاره‌وانی) یان ده‌توانن له سروشتی ئایدیۆلۆژیدا بن.
ئه‌نجومه‌نی حزب بڕیار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی په‌سه‌ندكردنی كۆڕبه‌نده نوێیه‌كان ده‌دات، به‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن: ئامانج و چالاكییه‌كانی كۆمیته‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌هاكانی سۆشیال دیموكراتی سویسرا بگونجێت. گروپێكی كاری چالاك یان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌راوردكاری، كه لانیكه‌م 500 ئه‌ندامی سۆشیال دیموكراتی سویسرا كۆده‌كاته‌وه، ده‌بێت لانیكه‌م دوو ساڵ پێش پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه هه‌بووبێت.
كۆڕبه‌نده دانپێدانراوه‌كان ده‌توانن ئه‌ندامێك بۆ ئه‌نجومه‌نی حزب و به‌م شێوه‌یه‌ش به كۆنگره‌ی حزبیش بسپێرن.
په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی حزب
به‌رنامه‌ی ئێستا حه‌وته‌مین به‌رنامه‌ی حزبییه له مێژووی زیاتر له 125 ساڵه‌ی سۆشیال دیموكراته‌كان. دوای به‌رنامه‌ی دامه‌زراندنی ساڵی 1888، له ساڵانی 1904، 1920، 1935، 1959،1982 و دوایین جار له ژێر ناوی بۆ دیموكراسییه‌كی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی-ئیكۆلۆجیی
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سۆشیال دیموكراته‌كانی سویسرا له 8 ی ئه‌یلوولی 2012 به‌رنامه‌ی نوێی په‌سه‌ند كرد.
حزبی سۆشیال دیموكراتی سویسرا له سه‌ر ئاستی كانتۆنه‌كان،ئیداره‌كان و، شاره‌وانییه‌كان حزبی سۆشیال دێمۆكراتی سویسرا، حزبێكه كه له «خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه« گه‌شه‌ی كردووه و پێكهاته‌یه‌كی فیدراڵی هه‌یه: له ناو نزیكه‌ی 900 به‌شی ناوخۆیی و 26 حزبی كانتۆنیدا رێكخراون. پێكهاته و لیژنه‌كانی حزب له‌سه‌ر ئاستی كانتۆن، ئیداره و شاره‌وانییه‌كان رێكخراون. (بۆ نموونه، سۆشیال دیموكراته‌كانی زویرخ سه‌ربه‌خۆن و مەرج نییه شێوازی كاری ئه‌مان وه‌ك سۆشیال دیموكراته‌كانی جنێف بێت) شێوازی كاری سیاسی له نێوان ئه‌م سێ ئاسته‌دا( كانتۆن، ئیداره، شاره‌وانییه‌كان) دابه‌شكراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان زۆرترین ئۆتۆنۆمییان هه‌بێت.
ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه له ژێر چه‌تری سۆشیال دیموكراته‌كانی سویسرادان.
رێكخراوی ژنانی سۆشیال دیموكراتی سویسرا
رێكخراوی ژنانی سۆشیال دیموكرات به‌شێكن له بزووتنه‌وه و حزبی سۆسیال دیموكرات له سویسرا كه له جه‌سته و كه‌سایه‌تی جۆراوجۆر پێكهاتووه و له سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه مێژوویه‌كی جووڵاویان به‌سه‌ر بردووه.
رێكخراوی گه‌نجانی سۆشیال دیموكرات
داوای كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوده‌نگی بێت كه هه‌مووان هه‌مان ده‌رفه‌تیان هه‌بێت، به‌بێ گوێدانه پاشخانی كه‌سیی خۆیان وه‌ك ره‌نگی پێست و ره‌گه‌ز و بنه‌چه. ئه‌و پابه‌نده به «زاڵبوون به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری» و «سۆسیالیزمی دیموكراسی».
رێكخراوی كۆچه‌رانی سۆشیال دیموكرات
ئامانجیان یارمه‌تیدانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پاشخانی كۆچه‌رییان هه‌یه و له سویسرا ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به‌شداری بكه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی سیاسیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی حزبدا هه‌بێت.
ئه‌م رێكخراوانه زۆربه‌ی كات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی سویسرا، په‌رله‌مانی كانتۆنه‌كان و شاره‌وانییه‌كان لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروست ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ سۆشیال دیموكراته‌كانی سویسرادا ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانن زۆرترین ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه. بۆ نموونه من كه‌سێك ده‌ناسم له یه‌كێك له‌م رێكخراوانه و ده‌نگی خۆمیان پێ ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر كاندیده‌كانیشیان ده‌رنه‌چێ، ده‌نگه‌كه نافه‌وتێت و ده‌ڕوات بۆ هاوپه‌یمانێكه.
سه‌رچاوه
www.sp-ps.ch/partei/parteirat
سۆشیال دیموکرات داوای كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوده‌نگی بێت