‎ئەگەر پێیان چاك نەكرێت پێیان تێكدەدرێت

10:35 - 2023-09-06
رێبوار ستار
343 خوێندراوەتەوە

رێبوار ستار


سەرۆك مام جەلال کە سەرۆك كۆماری عیراق بوو، خەمی كەركوك و كەركوكییەكان لەلای ببووە خەمی سەرەكی و بەشێكی كارەكانی و خەباتی سیاسی لە كەركوك و لەناو كەركوكییەكاندا بەسەر دەبرد، بەبێ جیاوازیی نەتەوەیی و ئاینی و رەنگە جیاجیاكانی ئەو شارە هەمووی وەك یەك دەبینی، بۆیە كەركوك تادەهات ئارامتر دەبوو، ئاوەدانكردنەوە و جوانكردنی شارەكە بە سیمایەوە دیاربوو، تاكاتی ئەو ریفراندۆمەی كە بووە هۆی سەرلەنوێ نەهامەتی و نائارامی و دڵەڕاوكێی خەڵكەكەی و وەستانی ژیانی كورد لە شارەكە و خەڵكە رەسەنەكەی ئەم شارە كە پارتی هۆكاری سەرەكی ئەو دۆخە بوو.  
‎تائێستاش دۆخی كەركوك نەچۆتەوە دۆخی پێش ریفراندۆم، جارێكی تر لەم چەند رۆژەی رابردوودا دیسان پارتی لەپێناوی بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی بۆ گێڕانەوەی بینایەك لە كەركوك بووە هۆكاری ئاڵۆزی دۆخ و نائارامیی لە شارەكە، بەتایبەتی لە گەڕەكە كوردنشینەكان كە بووە هۆی شەهیدكردن و خوێن رشتنی  رۆڵەكانی قودسی كوردستان.
‎هەروەك پیشەی هەمیشەیی ئەم پارتە بەرژەوەندخوازە، ئەوەی خەمی نەبێت خەمی ئەو شارە و خەڵكەكەیەتی، كە دەشزانێت ئێستا ئەو پێگە و رۆڵ و كاریگەرییەی نەماوە و خەڵكەكەی دڵخۆشنین بەم پارتە، چونكە لەكاتی تەنگانەدا پشتی تێكردن، لەكاتێكدا ئەوان هۆكاری لاوازیی پێگەی كورد بوون، بۆیە دەخوازن دیسان دۆخی كەركوك بە دۆخێكی ئاڵۆز و ناجێگیردا بەرن تا خەڵكی كەركوك بكەونە دڵەڕاوكێ و نائارامی. ئەگەرچی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵی زۆریدا لەم هەڵبژاردنەدا بۆ بەهێزكردنی پێگەی كورد جارێكی تر لەگەڵ پارتی و لایەنە سیاسییەكان بە یەك لیست بەشداریی ئەم پڕۆسە چارەنووسسازە بكەن لە كەركوكدا، بەڵام  نەك هەر ئامادەی ئەوە نەبوو، بگرە بووە هۆكاری لەتبوونی كورد لە كەركوك، كە كورد بە چەند لیستێك بەشداریی ئەم هەڵبژاردنە دەكات و ئەمەش سوود بەنەیارەكانی كورد دەگەیەنێت، بۆیە ئەو قسەیە راست و دروستە، ئەمە سیاسەتە راستەكەی پارتییە وەك خۆیان وتویانە ئەگەر پێمان چاك نەكرێت ئەوا پێمان تێكدەدرێت.

 


گەڕانەوەی ئارامیی بۆ کەرکوک ژیریی سیاسی دەوێت، نەک بیری توندڕەویی و هێزی سەربازی

وتارەکانی نوسەر