سیاسه‌ت و حزبایه‌تی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبایه‌تیدا خاكی نیشتیمان و خوێنی شه‌هیدان و شكۆ و مێژووی قوربانییه‌كه‌یان بخرێته گه‌مه‌ی سیاسییه‌وه بەمەبەستی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر رای گشتی و سواربوونی شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ر به‌زۆره‌ملێ. زۆر جێگه‌ی داخە حزبێک هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێویی و به‌فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیدان له شاری كه‌ركوك و چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان بدات و پیلان لە دژی ئیراده‌ی گه‌لەکەمان لە قودسی كوردستاندا بگێڕێت و خۆی بخزێنێتە ناو ئه‌جێندای وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازەوە و بێمنه‌ت بێت له دۆخی كوردستان.
به درێژای مێژوو حزبێک بێت دژایه‌تی ئه‌م گه‌له بکات بەناوەی کوردایەتییەوە لە هەر چوار پارچەری کوردستان و ئیدیعای پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانیش بکات له قودسی كوردستان، چونکە پاراستنی ئەو شارە ئه‌ركێكی مێژوووی و ئەخلاقی و نه‌وته‌وه‌یی و ده‌ستورییه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان له كوردستان و عیراقیش له‌وراستییه تێبگه‌ن، بە دروشمی توند هەموومان دەیدۆڕێنین و خەڵکیش باجەکەی دەدەن.
هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێویی
له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عیراق زۆرێک له لایه‌نه ناوخۆیی و ئیقلیمی نێودەوڵەتییەکانیش هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوییان له ناوچه دابڕێنراوه‌كان داوە، به‌شێك له ململانێ سیاسی له كوردستان و له عیراق و نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه لەلایەن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ئیقلیمی دێتەوە. بۆیە هەندێک لە خواستەکانی کورد هێشتا له چوارچێوه‌ی ده‌قی ده‌ستووریدا ماونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه نیشتمانییه، بۆیه پێویستە داموده‌زگاكانی هه‌رێم و به‌غدا به‌زووترین كات هه‌وڵبده‌ن له رێگه‌ی گفتوگۆ دانوستانه‌وە میكانزمی یاسایی و ده‌ستوری پرسی ئه‌م ناوچانه چارەسەربکەن له‌پێناوی هێنانەدیی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی هاوسه‌نگیی سیاسی له هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌شدا.
خه‌ونی سه‌پاندنی ئەمری واقیع
پێویستیشه پارتی ده‌ست له خه‌ونی نەزۆکی سه‌پاندنی سیاسەتی ئەمری واقیع هەڵبگرێت، چونكه خەڵکی خێرلەخۆنەدیوی ئەو شاره ئەوە قبووڵ ناكه‌ن و رێگه نادەن کەس بە زۆرەملێیانە سیاسەتی خۆی بەسەریاندا بەسەپێنێت، چونکە هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بیه‌وێت سۆز و متمانه‌ی ئه‌م ناوچانه به‌ده‌ستبهێنێت، له رێگه‌ی پیادەکردنی دیموكراسی و بنەما ده‌ستوورییەکانەوە دەتوانێت ئامانجی خۆی بپێكێت.
لەبەرئەوەش کە ئەو حزبە هێندە نه‌هامه‌تی و ئاشبه‌تاڵیان به‌سه‌ر كورد بەگشتی و كه‌ركوك بەتایبەتی هێناوه، چیتر ئه‌م شاره بەرگەی برینی زیاتر ناگرێت و یاریكردن به كارتی سیاسیی كه‌ركوك کە گەمەیەکی هەستیارە له‌پێناوی خۆده‌رخستن و خۆزاڵكردن و خۆسه‌پاندن ناگاتە ئامانج. بۆیە ئەرکی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانەوە گوشار بخەنە سەر پارتی تا سنوورێك بۆ ئەو گه‌مه قێزەون و سیناریۆ سواوانەی دابنێن و سوود له گوفتار و کردارەکانی سەرۆک مام جەلال ببینن و حه‌كیمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كه‌ركوكدا بکەن وه‌كو تاكه كلیلی چارەسەرکردنی پرسی كه‌ركوك.
مامه‌ڵه هه‌ستیارانه له‌گه‌ڵ كه‌ركوك
وەک دەبینین ئێستا سه‌رۆك بافڵ جەلال تاله‌بانی و سیاسه‌تی گشتیی ی.ن.ک زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەو پرسه‌دا دەکەن لە كه‌ركوك و ناوچه جێناکۆکییەکان و بەهەمان میتۆد و فه‌لسه‌فه‌ی مامی گەورە، پەنا بۆ رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان دەبەن، کە سەرەڕای دووپاتکردنەوەی کوردستانی بوونی کەرکوک رەچاوی فرە پێکهاتەیی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکە دەکەن و ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و خوێندنەوەی کاریگەرییە عیراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئەو کەیسە هەستیارە.