یەکێتی لە بەردەم کۆنگرەی پێنجەمدا

10:01 - 2023-09-07
وتار
398 خوێندراوەتەوە

هەنگاو مامە

یەکێتی لە سەرەتای دروستبوونییەوە تا ئەمڕۆ، پشتی بە کۆنفراس و پلینیۆم و دیدار بەستووە و هیچکات لە هەڵبژاردن و پلانی نەیارانی سڵینەکردۆتەوە، لە هەلومەرجی ناهەمواریشدا کۆنگرە ئەجێندای سەرەکی بووە بۆ خۆنوێکردنەوە و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی.
لە شۆڕشی نوێ و دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول، یەکێتی دروست بوو، هەموو ئەو  سەرکردە و کادرە بە توانایانەی کە نیگەران بوون لە ئاشبەتاڵ، بڕیاری دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان دا.
 هەرچەند پاشماوەکەی شۆڕشی ئەیلول لەژێر سایەی ئێران و  سێ رژێمی دژ بە کورد، دژایەتی شۆڕشی نوێیان کرد و هەر لە کارەساتی هەکارییەوە  تا ئێستاش درێژەی هەیە. 
لە شاخ تاکە هێز بۆ قارەمانێتی و بەخشینی زۆرترین شەهید و راپەڕینەکانی 1991 و هۆکاری ئازادکردنی کوردستان لە رژێمی بەعس هەر یەکێتی بوو.
بڕیاری بەستنی یەکەمین کۆنگرە لە 27ی کانونی دووەمی 1992 لە شاری سلێمانی، مام جەلال رۆڵی گرنگی گێڕا، هەرچەندە ئەم کۆنگرەیە زۆر قورس بوو، چونکە دوو باڵی ئاشکرای یەکێتی، شۆڕشگێڕان و کۆمەڵە بە ململانێی زۆرەوە بەشدار بوون، سەرەڕای هەوڵەکانی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا و هەڤاڵان، بەڵام  تێکەڵکردنەوەیان ئاسان نەبوو، مام لە وتارەکەیدا لە کۆنگرە، باسی لە خەبات و پاراستنی یەکێتیی ناو یەکێتی و یەکڕیزیی حزب و لایەنەکانی تری کرد کە پاراستنی دەستکەوتەکان هەوڵدانێکی گەورەی دەوێت، چونکە سەدام و رژێمەکەی لاوازبوون.
یەکێتی بەو کۆنگرەیە خۆی نوێکردنەوە لە رێکخراوێکی نیمچەبەرەوە، بەرەو حزبێکی مۆدێرن.
لە کۆنگرەدا یەک بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆ پەسندکرا و یەکێتی وەک رێکخراوێکی سۆشیال دیموکرات ناسێنرا و دواتر بووین بە ئەندامی رێکخراوی سۆشیالیست ئێنتەرناسیونال.
ئێستاش خەریکە دوای 30 ساڵ هەمان خەونی گەنجانی دوای راپەڕین بێتەدی لەم کۆنگرەیەی داهاتوودا.
باس لەکۆنگرەکانی دیکە ناکەین، هەموو کۆنگرەیەک ترس و نیگەرانی هەبووە زۆر جار جیابوونەوە تێیدا روویداوە، حزب بەرەو لاوازی چووە یان بە پێچەوانەوە گەشەی کردووە. بەو هیوایەی کۆنگرەی پێنجەم بەرنامە و پەیڕەوی نوێ پیادە بکات و کەمترین نیگەرانیی  تێدا دروست ببێت، تا بتوانین هەستانەوەیەکی مەزن پێشکەش بە رۆحی شەهیدان بکەین و  تووڕەبووەکانیش ئەرک و مافیان بدرێتی، وەک مامی گەورە دەیفەرموو، کەسمان لێ زیاد نییە.

کۆنگرەی پێنجەم تەواوکەری نوێبوونەوەی دوای کۆنگرەی چوارەمە

وتارەکانی نوسەر