کۆمێنت

تونێل

10:17 - 2023-09-07
شیرین. ک
375 خوێندراوەتەوە

(67)

ساڵی 2008 لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك لەبارەی تێپەڕینی شەست ساڵ بەسەر بڵاوكردنەوەی رۆمانی تونێل-دا زانیم كە ئەرنستۆ ساباتۆ-ی نووسەری ئەرجەنتینی تەنیا بە سێ رۆمان بووە بەناوێكی دیاری نێو ئەدەبی ئیسپانی و جیهان، ئەو سێ رۆمانەی بۆ زۆربەی زمانەكانی دنیا تەرجەمە كراون، زیاتر لە سی كتێب لەبارەیانەوە نووسراوە، ئەمە هانیدام بۆ خوێندنەوەی ئەم رۆمانە كە پێشتر رۆمانی (پاڵەوانەكان و گۆڕەكان)یم لەنەوەدەكاندا خوێندبۆوە، دوا رۆمانیشی (ئەبدون فریشتەی دۆزەخ). 
كۆمێنت: (رۆمانێكە لەیەكەم فەسڵەوە رایكێشام، وەكو ئەو خۆشەویستییەی لەیەكەم نیگاوە راتدەكێشێت، رۆمانێكی سادەیە بەقووڵی و قووڵە بەسادەیی، فریودەرە بۆ خوێنەری جدی بەئاسانی كەمەندكێشی دەكات، بەڵام بۆ خوێنەری سەتحی خەڵەتێنەرە، ئەو خوێنەرە سەتحیەی وەكو تەلەبەی تەمەڵ وایەو دەیەوێ رۆماننووس وەڵامی هەموو پرسیارەكانی بداتەوە..).
ساباتۆ-ی زاناو فەیلەسوف دوای ئەوەی تاقیكردنەوەی تێكشكانی گەردیلەی یۆرانیۆمی بینی، زانستی لەبەرچاوكەوت، زانی چ هەڕەشەیەك لەچارەنووسی مرۆڤایەتی دەكات، بۆیە لەبوارەكە دووركەوتەوە، بەڵام كۆمەڵێك لێكۆڵینەوەی لەبارەی مرۆڤایەتی و قەیرانی سەردەمەكەیەوە بڵاوكردووەتەوە لە نێوان ساڵی 1945 بۆ 1979، هەر لەم كاتەشەوە دەستی داوەتە نووسینی ئەدەبی و رۆمان، تونێل یەكەم رۆمانی بووە.
كۆمێنت: (تونێل، رۆمانێكە هێڵی سەرەكی تیایدا باسكردنی تەنیایی مرۆڤە، تەنیایی بەمانا وجودییەكەی نەك هەر بەتەنیا بەمانا فیزیكییەكەی، تەنیایی مرۆڤەكانی سەردەمی جەنگ و كاولكاری، ئەوانەی لەكارەسات رزگاریان دەبێت، ئەو تەنیاییەی مرۆڤە ئەفرێنەرەكان (ئەدیب، هونەرمەند، زانا...) پێوەی دەناڵێنن، تەنیاییەك بەچاو نابینرێ، بەرەفتار و سیمای خاوەنەكەیەوە دیارنییە، تەنیاییەك لەمناڵییەوە لەگەڵ كەسەكەدا نەشونما دەكات و لەهەرزەكارییدا تووشی نائارامی دەكات، تا تەمەن زیاتر هەڵكشێ تەنیاییەكە سەختتر دەبێت، تەنیاییەك خۆشەویستی و پەیوەندییەكان نایسڕنەوە، رەنگە بۆ ماوەیەك كاڵ بێتەوە، بەڵام هەرزو سەرهەڵدەداتەوە). 
ساباتۆ كارەكتەری كاستیل-ی هونەرمەندی شێوەكار دەخوڵقێنێ كە شەڕانگێزی مرۆڤ وایلێكردووە متمانەی بەهیچ مرۆڤێك نەمێنێ، هەموو بەختەوەرییەك وەكو سەراب و راگوزەر تەماشا بكات بۆیە لەكۆتاییدا دەڕوخێت.

وتارەکانی نوسەر