68
له كۆتایی 2022دا رۆمانێكی تری نووسه‌ری ئه‌ڵه‌مانی پاتریك زوسكیند-م خوێنده‌وه به‌ناوی (حیكایه‌تی به‌ڕێز زوممه‌ر) پاش خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه، یه‌كه‌م تێبینیم: (به‌كورتی رۆمانێكی خه‌مهێنه، باسی ته‌نیایی ده‌كات، ته‌نیایی وه‌كو حاڵه‌تێك، كردەیەك، شێوازێك بۆ ژیان).
رۆمانه‌كه دوو كارەكتەری سه‌ره‌كی تیایه، به‌ڕێز زوممه‌ر و راوی كه مناڵێكه و تا كۆتایی نازانین ناوی چییه، به‌ڵام له‌دوا لاپه‌ڕه‌دا ناوی ته‌واوی زوممه‌ر ده‌زانین، هه‌موو رۆمانه‌كه یاده‌وه‌ری سه‌رده‌می مناڵی و هه‌رزه‌كاری راویه كه زوممه‌ر پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی یادەوەرییەكانێتی، به‌درێژایی رۆمانه‌كه زوممه‌ر یه‌ك رسته له‌ده‌می دێته ده‌رێ: (كه‌واته دواجار لێمگه‌ڕێن..) كه‌س هیچی وا له‌باره‌یه‌وه نازانێت، ئه‌وه‌نده نه‌بێت رۆژ تا ئێواره ده‌سووڕێته‌وه‌و ناتوانێت له‌جێیه‌كدا ئۆقره بگرێت كه زۆر كه‌س وایداده‌نێت دووچاری ده‌درێكی ده‌روونی بووه، كه پێیده‌وترێت كلاوسترۆفۆبیا بۆیه هه‌ر وه‌ك مۆتیڤ یا باكگڕاوندی ئه‌و پانتاییه وایه كه رووداوه‌كانی تیا رووده‌ده‌ن..
كۆمێنت: (رۆشتنی به‌رده‌وامی زوممه‌ر ره‌نگه هه‌ڵاتن بێت له‌شتێك كه ته‌نیا له‌هزری ئه‌ودا هه‌یه.. هه‌موو ده‌یبینن به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌كه‌سه‌وه نییه..).
حیكایه‌ته‌كه به خۆكوشتنی زوممه‌ر كۆتایی دێت به‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ریاچه‌كه‌دا نوقم ده‌كات، به‌ڵام كه‌س نازانێت چی به‌سه‌رهاتووه و چووه بۆ كوێ، هه‌ر یه‌كه و كۆتاییه‌كی بۆ وێنا ده‌كات، هه‌ر زووش له‌بیر ده‌چێته‌وه، مناڵه‌كه واته راوی به‌چاوی خۆی زوممه‌ر ده‌یبینێت له‌ده‌ریاچه‌كه‌دا خۆی نوقم ده‌كات به‌ڵام هیچ ناڵێت و دوایی به‌كه‌سیش ناڵێت نه به‌خێزانه‌كه‌ی، نه پۆلیس چونكه تاقه رسته‌كه‌ی زومه‌ر-ی بیرده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ڵێ: دواجار لێمگه‌ڕێن..
رۆمانه‌كه چه‌نده به‌رواڵه‌ت ساده و ئاسانه به‌ڵام نووسه‌ر له‌نێوان دێڕه‌كان و له‌پشت ره‌فتاره سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی زوممه‌ره‌وه حیكایه‌تێكی تری ئه‌و كاركته‌ره‌مان پێده‌ڵێت، خوێنه‌ر راده‌كێشێت و ده‌یكات به‌نووسه‌ری دووه‌می رۆمانه‌كه، به‌شداریی پێده‌كات له‌گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كه‌ی زوممه‌ردا، به‌چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك و یه‌ك تاقه دیالۆگی زوممه‌ر ئێمه‌ی خوێنه‌ر حیكایه‌تێكی تر بۆ به‌ڕێز زومه‌ر ده‌نووسینه‌وه كه ده‌شێت روویدابێت یا وا بووبێت.