قۆناغێکی نوێی حزبایەتی دەستپێدەکات

09:55 - 2023-09-18
رێبین عومه‌ر‌
94 خوێندراوەتەوە

دروشمی ئەم کۆنگرەیە، نوێگەری لە کاردا، واتە گۆرانکاری لە جەوهەری حزبایەتی لەم سەردەمەدا و گۆرینی شیوەی حزبایەتییە لە چوارچێوەی ستراتیژی نوێدا. 
نوێگەری لەکاردا، پێویستی بە کەرەستەی تازەی بوونیادنان هەیە؛ لە رابردوودا یەکێتیی حزبێکی  فرە بەرەو مینبەر بوو؛ پێکهاتبوو لە چەند هێڵێکی جیاواز کە لەژێر سەیوانێک بەناوی یەکێتیی کۆ ببوونەوە.
 لە ئیستادا ئەم حزبە بەرەو  حزبێکی خاوەن بریاری خۆی دەروات.
کە دوور لە هەژموونی سەپاو درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات، ئیتر یەکێتیی وەک حزب خاوەن بریاری خۆی دەبێت. خاوەن جەستەیەکی ساخڵەم دەبێت. 
 لەم قۆناغەدا مەرکەزییەت زاڵ- دەبێت بەسەر حزبدا کۆتایی بەسەردەمی کوێخای سیاسی دێت. لە پرۆسەی راستکردنەوەی رێرەو وێنە تازەکە کێشراو نەخشەڕێگە دیاری کرا؛ بەڵام کۆنگرەی پێنج سەرۆک دەکاتە سیمبولی خەبات لە گەڕی دووەمی حزبایەتی.
 مەرکەزیەتی سیاسی بەو واتایە نییە کە ئەم حزبە دەبێتە حزبێکی دیکتاتۆری قوڕ و قەپ؛ بەڵکو بەئەندێشەی دیموکراسی برەو بە پانتایی ئازادی و سەربەستی را دەدات،  یەکێتیی "ناتوانێت ببێتە حزبێکی غەیرە دیموکراسی".
لە بارەی کۆدەنگی بریارەوە؛ وەها خوێندنەوە دەکرێت؛ واتە گەشەسەندنی دیموکراسی لە کۆمەڵ و ناوخۆیی حزبایەتی؛ لە خراپترین باریشدا لە مەبدەئی دیموکراسی ئەم حزبە پاشەکشێ ناکات.
رەخنە و رەخنە لەخۆگرتن دانامرکێتەوە و ناپوکێتەوە، بەڵکو لەم تێرمەی کوڕانی مام جەلالدا گەشەدەکات. 
لە کۆدەنگیدا یەکێتیی خاوەن بریاری خۆیەتی. 
لە رابردوو هەندێ دوفاقی هەبوون و کاریگەری نەرێنیان هەبوو لەسەر بارە گشتییەکەی سیاسەت. 
لەسەردەمی مام جەلالدا یەکێتیی خاوەن بریاری خۆی بوو، ئامادەگی سەرۆک مام جەلال زامنی گەشەسەندنی خەبات بوو بەهەموو ئەو قۆناغانەی یەکێتیی پێیدا گوزەری کرد،  لە ئیستادا  "توراسی مام جەلال دەستووری ئەم حزبەیە".
لە گەڕی نوێدا یەکێتیی سەیوانە بۆ کۆکردنەوەی بیرە جیاوازەکان لە بۆتەی ناوی یەکێتیدا وەک بزوتنەوەیەکی سیاسی  و دیموکراس و مەدەنیی کوردستانی.
لە کۆنگرەی پێنجەمدا سیاسەتی یەکێتیی دووبارە دەچێتەوە سەر شارێگەی توراسی سەرۆک مام جەلال و شەمەندۆفێرەکە گەشتەکەی خۆی بەرەو ئامانج دەخاتەوە رێی سەرکەوتن و گەشەسەندن لەسەر دەستی پارێزەرانی یەکێتیی گەل و وڵات کە ئامانجە راستەقینەکەیە.

وتارەکانی نوسەر