بێگومان هه‌ركاتێك كه مرۆڤ بیر له ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و شایسته بكاته‌وه راسته‌وخۆ چه‌مكی دادپه‌روه‌ریی دێته به‌ر باس و به‌ر مه‌یدان، چونكه مرۆڤ ده‌بێت مرۆڤ بێت و گه‌ر مرۆڤ، مرۆڤ بوو ئه‌وا ده‌بێت مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بێت، له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیدا و له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا، بۆیه كاتێك ده‌ڕوانینه چه‌مكی مرۆڤبوون ده‌بینین ئه‌و چه‌مكه ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه دادپه‌روه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار و مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و خۆیان و به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌شه په‌رش و بڵاوه‌كانی راستی كه یه‌كتر پێكده‌هێنن و راستی ته‌واو ده‌كه‌ن.
كایەی كۆمه‌ڵایه‌تی و حزبی
ئه‌م كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و حزبی و سیاسیی و یاساییەی كه مرۆڤ تێیدا ده‌ژی، له چوارچێوه‌ی قەوارەی كۆمه‌ڵگه و نیشتمان، په‌یوه‌ست و به‌ستراوه كه ئه‌مه به‌و رێسا و یاسا و ده‌ستوور و سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تی و فلته‌رە سیاسییانه‌ی، كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگە قبووڵیانه و په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، تێپەڕیووە سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان له دید و بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و ئاینی و مه‌زهه‌بی و سیاسییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كه په‌نجه بخرێته سه‌ری چه‌مكی مرۆڤبوون و دادپه‌روه‌ریی كه بێگومان سه‌رجه‌م به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئاینه ئاسمانییه‌كان و یاسا و ده‌ستووره‌كان ده‌كه‌نه كرۆكی ده‌قه‌كانیان، بۆیه ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و حكومی و ده‌ستووریه‌كان له وڵات‌دا، ئه‌وه‌یه كه چه‌مكی مرۆڤبوون و دادپه‌روه‌ری بكه‌نه نه‌خشەڕێگای پێكه‌وه ژیان، به‌پێی هه‌لومه‌رجی قۆناغه‌كان و تاك و كۆمه‌ڵگه و قبووڵكردنی یه‌كتری، له پانتایی و خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا.
هۆشیارکردنەوەی كۆمه‌ڵگه
ده‌بینین زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌ته‌كان له كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووەكاندا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نی و ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ و هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا، زۆر به‌چڕی ده‌یكه‌ن به دروشم و كارنامه‌ی خۆیان، چونكه مرۆڤ به سروشت و فیترەی خۆی، زۆرجار ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر خواست و حه‌ز و چێژ و ئاره‌زووه‌كانیدا، بۆیه ده‌بینین كه ئه‌و جۆره كه‌سانه، كه كۆنتڕۆڵ له ده‌ست ده‌ده‌ن، چه‌مكی مرۆڤبوونیش له ده‌ستده‌ده‌ن و وه‌كو ئه‌نجامێكی ئاسایی دادپه‌روه‌ریش داده‌ماڵرێت له مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌یدا، جا ئەگه‌ر له‌نێو خێزاندا یان له كۆمه‌ڵگە یان له هه‌ر سێكته‌رێك له سێكته‌ره‌كانی ژیان بێت و رۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و پچووكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كان دەدەن و هەوڵی له كه‌دار و ناشرینكردنی كه‌سه ئازا و بوێر و دادپه‌روه‌ره‌كان دەدەن.
ململانێی نێوان چاكه و خراپه
ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه تاك و كۆمه‌ڵگه له زه‌لكاوی ململانێی مێژوویی نێوان چاكه و خراپه نوقم ده‌كات، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه ئەگه‌ر ئه‌م كه‌سانە به‌رپرس و باڵاده‌ست بن و له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێدراویان كه زۆر شایه‌نی نین، له‌مپه‌ڕ و رێگری داده‌نێن بۆمان كه ده‌رئه‌نجام ئەوەش ده‌بێته مایه‌ی دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و توانا و لێهاتوویی مرۆڤه سه‌ربه‌رزه‌كان، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم، دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه و ره‌فتارمان له‌گه‌ڵ بكەن، بۆ ئەوەی بتوانین كار بكه‌ین له چوارچێوه‌ی رێزی هاوبه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگەیه‌ك و نیشتمانێكی نموونه‌یی.
*نوسه‌ر و پارێزه‌ر