غازی فەیسەڵ
هەنگاوە دیبلۆماسی و ئیدارییەکانی دوای کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خێراتر دەبن.
لەسەرەتای دامەزراندنییەوە بە حزبێکی سەردەمییانە و خاوەن ئیرادە و بڕیاری قورس و قوربانیدەر ناسراوە و لە هەموو کات و سەردەمە چارەنووسسازەکاندا پلان و بەرنامەی تایبەتی خۆی هەبووە.
دەیان نموونەی زیندوو هەن لەسەر هەنگاوە بوێرەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان کە خەریکە لەناو فەرهەنگ و زاراوە کوردییەکان بە حزبی بڕیاردان و شەهیدان دەناسرێتەوە
هەرچەندە بڕیارەکانیشی لەسەردمی سەخت و دژواردا بووە، بەڵام کاریگەریی نیشتمانیشیان هەبووە.
دەیان نموونەی زیندوو هەن لەسەر هەنگاوە بوێرەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان کە خەریکە لەناو فەرهەنگ و زاراوە کوردییەکان بە حزبی بڕیاردان و شەهیدان دەناسرێتەوە.
یەکێتی هەمووکات باوەشی بۆ رەخنە و پێشنیاری بنیاتنەرانە گرتۆتەوە و حزبی هەموو نیشتمانپەروەر و ئازادیخوازێک بووە، خوالێخۆشبوو مام جەلال هەمیشە هانی رەخنەگرانی دەدا لەناو حزب و لە دەرەوەی حزبیش، رەخنە بگرن پێشنیاز بکەن و قسە بکەن، چونکە هەر حزب و رێکخراوێک رەخنە و پێشنیاز و راو سەرنجی جیاوازی تێدا نەبوو، ناتوانێت بڕیار بدات و هەنگاوی سەرکەوتن بنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و دونیا بین، هەمیشە لەناو ریزەکانی ی ن ک و لە دەرەوەی یەکێتیشدا رەخنە دەگرن، پڕۆژە و پێشنیازیشیان هەیە، لەبەرئەوەی ئومێدیان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی هەیە، بۆ سەرخستنی پلان و بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانی بۆ خەڵکی کوردستان .
بۆیە دەبێ وریا بین، هەردەم دوژمنان و ناحەزانی گەلەکەمان چاویان لەسەر یەکێتییە و بەبەربەستی دەزانن بۆ داگیرکردنی کوردستان، خەڵکانێک هەن دژی دیموکراسی و دژی هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و دەبێ رەخنە و تانە و تەشەرەکانیان تێکەڵ بە رەخنە و پێشنیازی خەڵکی نیشتمانپەروەر نەکەین.
بەتایبەتی ئەوانەی تۆمەت و بوختان و تەشهیر بە شۆڕشگێڕەکانی ئێمە دەکەن، ئەوانەن کە لەلایەن دوژمنانەوە هان دەدرێن و بە فیتی ناحەزەانی گەلەکەمان دەدوێن، بەڵام بۆ هەموولایەک روون و ئاشکرایە و دەیان نموونەی زیندوو هەن کە یەکێتی بە پشتیوانی خودا و جەماوەری کۆڵنەدەری کوردستان، هەنگاوەکانی لە پێشڕەویدایە بۆ سەرکەوتن و خزمەتی زیاتری ئەم گەلە خۆڕاگرە و لەدوای کۆنگرەی پێنجەمیش بە پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەتر و نوێتر بە فۆڕم و توانای نوێوە، هەنگاوەکانی خێراتر و گەرموگوڕتر دەبێت لەپێناوی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان کە بە خوێنی گەشی شەهیدان هاتوونەتەدی.
پێویستە هەوڵی جدی بدرێت و بەزووترین کات چارەسەری ریشەیی کێشە کەڵەکە بووەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان بەتایبەتی بکرێت و بایەخی زیاتر بدرێت بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و کەرتەکانی تری پەروەردە و تەندروستی و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و کشتوکاڵ و بوارەکانی تری پێشکەوتن.