لە رۆژئاڤاوە

لێكتێگەیشتنی نیوەناچڵ چارەی قەیرانی سوریا ناكات

09:46 - 2023-10-02
فەتحوڵڵا حوسێنی
326 خوێندراوەتەوە

بوونی سەربازیی توركیا لەسەر خاكی سوریا، كێشەیەكە لەبەردەم هەموو ئەو دەستپێشخەرییانەی دەكرێن، سورییایەكانیش ئێستا لەبەردەم ژماریەك گۆڕانكاریدان، دیارترینیان ئەوەیە كە بەشێكی خاكەكەیان لەژێر دەستی سوپای توركیایە و بەشێكی تری لەژێر دەستی سوپای سوریا و بەشی سێهەمیان لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتە، لەبەرئەوە سورییایەكان پێویستیان بە كاتێكی زۆر دەبێت بۆئەوەی جارێكی تر بتوانن وڵاتەكەیان بە یەكگرتوویی و لە چوارچێوەی نەخشەیەكی نەدڕاودا ببینن، بەتایبەتی كە هەریەك لەو لایەنانە دەیەوێت بوونی خۆی جێگیربكات لەسەر حسابی سوریاییەكان و ئایندەیان.
بەپێی وتەكەیان حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، ئەوەی لە كۆبوونەوەی چوارەمی ئەم دواییەدا لەگەڵ دیمەشق و ئەنقەرە و مۆسكۆ لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە خراوەتەڕوو سەبارەت بە كشانەوەی سوپای توركیا، ئەوا هێشتا كێشە هەیە، بەتایبەتی لەسەر مەسەلەی سنوورەكانی سوریا و توركیا، لەبەرئەوە هەریەك لە سوریا و توركیا پێكەوە گفتوگۆیان دەستپێكرد لەسەر ئەوەی دەبێت توركیا سەرەتا بەڵێن بدات بەوەی «هێزە سەربازییەكانی بكشێنێتەوە» و دواتر «سوریا بەڵێن بدات بە بڵاوەپێكردنی هێزە سەربازییەكان لەسەر سنوورەكان و هەروەها رێگری بكات لەهەر دەستدرێژییەك بۆسەر خاكی توركیا».
بەهۆی ناسەقامگیریی بارودۆخ و پێشهاتە خێراكان، ئەوا توركیا بەرنامەیەكی درێژخایەن و فراوانی هەیە لە سوریادا و دیمەشقیش ئێستا ناتوانێت مەرجەكانی بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنێت، لەسایەی لاوازیی حكومەتی ئەسەد، ئیدارەی خۆسەریی-ش لەگەڵ كشانەوەی سوپای توركیایە بەڵام لەسەر حسابی گەلی سوریا نا، هەروەها لەگەڵ سەقامگیریدایە نەك تەنها رێكەوتنێكی لاواز لەسەر چەند ناوچەیەك، هەروەها دەبێت ئیدارەی خۆسەریی بەشێك بێت لەو رێكەوتنە بۆ ئەوەی پابەندبێت بە بڕگەكانییەوە، ئەگەرنا ئەوا هیچ سەقامگیرییەك نایەتەدی بێ رێكەوتنی هەموو لایەنەكان.
لای خۆیەوە بەدران چیا كوردی سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ئیدارەی خۆسەریی، رایگەیاند، ئەوان رۆڵیكی گەورەی روسیایان دەوێت لە سوریا كە زامنی سەقامگیری بێت و هەوڵ بدات رێكەوتنی ستراتیژی لەنێوان سوریاییەكان و دیالۆگی نیشتمانی سوریاش بچەسپێنێت، بێ لەو كارانە، ناتوانرێت خزمەت بە سوریایەكان بگەیەنرێت، چونكە سورییایەكان دەیانەوێت هێزە سیاسییەكان دووركەونەوە لە جۆرە رێكەوتنێك دووربێت لە پێویستی ئەوان و ئایندەیان.
پێشنیازی ئێران بۆ ئەم قۆناغە گونجاوە و رەنگە پێویستی بە پاڵپشتی زیاتری لایەنەكانی بەشداربووی ململانێ و قەیرانی سوریا بێت، هەموانیش دەزانن كە ئەنقەرە ناكشێتەوە، ئەگەر گوشاری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەسەر نەبێت، یان لەلایەن حكومەتی دیمەشق و بە گوشاری روسیا و ئێران پێكەوە، ئاساییكردنەوەی بارودۆخیش لەنێوان هەموو لایەنەكاندا، چەند كارێكی لەپێشی پێویستە كە دیارترینیان كشانەوەی توركیا و راگرتنی پاڵشتی ملیشیاكانە، كە پێشێلكاری بەرامبەر بە هاووڵاتیان دەكەن لەو شارانەی لەژێر دەستی دیمەشق و هیزەكانی سوریای دیموكرات نییە.
لەكۆتاییدا، رێكەوتنی گشتگیر گرنگترین داواكارییە چونكە ئیدارەی خۆسەریی زۆر روونی رایگەیاندووە كە پابەند نابێت بەهیچ رێكەوتنێكەوە كە تێیدا هاوبەش نەبێت. 

و: گۆران

وتارەکانی نوسەر