له‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا بوار‌و كه‌رتی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و هاورده و هه‌نارده‌كردن له نێوان ته‌واوی وڵاتانی جیهاندا بۆته كارێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ریی له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتورییه‌كان و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تریشدا هه‌یه. جا پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی ئه‌م بواره‌ش په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاست و بڕی ئاڵوگۆڕكردنه بازرگانی و ئابورییه‌كاندا و ئاستی گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی سیسته‌می دارایی و بانكی وڵاتان، ئه‌مانه‌ش به شێوه‌ی راسته‌وخۆ، یان له رێگه‌ی كردنه‌وه و سازدانی پیشانگە نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه بازرگانی و ئابورییه‌كانه‌وه ده‌بێت وه‌ك وێستگه‌یه‌ك و كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی كۆمپانیا و خاوه‌ن سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیش، چونكه له‌لایه‌كه‌وه له رێگه‌ی ئه‌م پیشانگەیانه‌وه په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ و راسته‌وخۆ دروستده‌بێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌توانن ئه‌زموون و شاره‌زایی و بیرۆكه‌ی نوێ ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
هه‌مان رێچكه
هه‌ر له‌به‌ر گرنگی رۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌م پیشانگە بازرگانییانه، له زۆربه‌ی وڵاتاندا ساڵانه چه‌ندین پیشانگەی پسپۆڕی و گشتی له هه‌موو بواره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵی، گه‌شتوگوزار، سه‌ربازی، خۆراكی و ..هتد سازده‌كرێن و سه‌دان كۆمپانیای گه‌وره و بچووك به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن و گرێبه‌ستی ئابووری و بازرگانی ئیمزا ده‌كرێت. بۆیه هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان رێچكه و ئامانج كه‌وتۆته خۆی بۆ سازدان و كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پیشانگەیانه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ئه‌مه‌ش بۆته ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگ و فراوان بۆ ناساندنی هه‌رێمی كوردستان و توانای كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به لایه‌نه بیانییه‌كان و دروستكردنی رایه‌ڵه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی گرنگ له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و ناوچه‌كه‌دا، له‌و رووه‌وه گرنگه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان و ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان كارئاسانی هاتوچۆ و مانه‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه بكه‌ن، تا به توانا و وزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئابووری و بازرگانی و ئاوه‌دانی و گه‌شتوگوزارییه‌وه ئاشنا بن.
چه‌ند تێبینییه‌ك
به سه‌رنجدان له‌و پیشانگە نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له شاری سلێمانی كراونه‌ته‌وه، چه‌ند تێبینییه‌كم لا گه‌ڵاڵه بووه، به پێویستی ده‌زانم خوێنه‌ر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی لێ ئاگادار بكه‌مه‌وه، به‌و هیوایه‌ی شاری سلێمانی وه‌كو شارێكی ئابووری و بازرگانی پیشانی هه‌موولایه‌ك بدرێت و له‌م بواره‌شدا ببێته پێشه‌نگ، هه‌روه‌ك له بواره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار، ته‌ندروستی، زانكۆ، كه‌لتور، سینه‌ما و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیشدا هه‌میشه پێشه‌نگ بووه.
گرنگیی شوێن
خاڵی یه‌كه‌م و زۆر گرنگ، وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا، گرنگیدانی لایه‌نه حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كانه به‌م پیشانگەیانه، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاسانكاری هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان، به مه‌به‌ستی هاندان و راكێشیانیان بۆ شاره‌كه. خاڵێكی دیكه، هه‌ڵبژاردنی شوێنی گونجاوه بۆ كردنه‌وه‌ی پیشانگەكان، ئه‌گه‌ر پیشانگەكانی پێشتر وه‌ك نموونه وه‌ربگرین كه له تاسڵوجه كراونه‌ته‌وه، ده‌بینین: شوێنه‌كه دووره، پانتاییه‌كی فراوانی نییه، سروشتێكی جوان و دڵڕفێنی به ده‌ورییه‌وه نییه، شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی كه‌مه و سه‌رباری هه‌مووشی هۆتێل و میوانخانه و چێشتخانه و كافتریای گونجاوی به ده‌وره‌وه نییه، تا میوانه‌كان بمێننه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌شدراییكردنیان له پیشانگەكه‌دا كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن.
پێشنیازێك بۆ باشتركردن
پیشانگە نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جیهان له وڵاتانی دیكه، كه به‌ڕێوه ده‌چێت، تیایاندا زۆر گرنگی به خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به میوانه‌كان ده‌درێت و زۆربه‌ی كات پیشانگەكه له نزیك سه‌یرانگایه‌ك یان ناوچه‌یه‌كی سروشتی و گه‌شتوگوزاریی جوان به‌ڕێوه ده‌چن، له‌به‌رئه‌وه پێشنیاز ده‌كه‌م له‌مه‌ودوا پیشانگە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببرێنه پاركی هه‌واری شار، كه نزیكتره له چه‌قی شاره‌وه و سروشتێكی دڵڕفێنی هه‌یه، پانتایی فراوان و پاركی ئۆتۆمبێل و چێشتخانه و كافتریای گونجاوی لێوه نزیكه. هه‌روه‌ها پێشنیاز ده‌كه‌م هه‌موو كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی كوردستان به گه‌وره‌و بچوكیانه‌وه له‌و پیشانگەیانه‌دا به‌شداریی بكه‌ن، هه‌ریه‌كه به پێی توانا و قه‌باره‌ی خۆی كاڵاكانی خۆی نمایش بكات.