ئه‌وه‌ی دۆخی تراژیدیی غه‌ززه ببینێت، یان هه‌ر زیانێكی تری گیانی و ماڵی كه له خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی هه‌ردوو لایه‌نی جه‌نگه‌كه ده‌كه‌وێت، ئه‌وا له‌رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه بێت، یان به‌هۆی هه‌ر په‌یوه‌ستی (إنتما‌و)ێكی تره‌وه، ناتوانێت هه‌ر زوو ده‌نگی خۆی نه‌خاته پاڵ هه‌موو ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی كه له گه‌وره‌ترین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌رز بوونه‌ته‌وه بۆ راگرتنی جه‌نگه‌كه تا ده‌گاته سه‌ر هاووڵاتیانی ئاسایی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان.
دیمه‌نی تراژیدیی غه‌ززه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، به‌رده‌وامبوون و چڕبوونه‌وه‌ی ناكۆتا-ی دیمه‌نی تراژیدیی غه‌ززه، هه‌ندێجار رای گشتیی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی له هه‌ڵوێستی لاواز و ناكارای ده‌وڵه‌تانی ئه‌م جیهانه، ته‌واو تووڕه‌و نا‌ئومێد كردووه، ئه‌م نائومێدییه به زه‌قی له دروشمی ئاگرینی زۆربه‌ی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی موسڵمانی جیهاندا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه تا ده‌گه‌نه ئاستی ته‌نانه‌ت پلاری كۆمێدی و گاڵته‌جاری!.
ئاراسته‌ی ره‌خنه‌كان ئه‌وه‌ن كه ده‌وڵه‌تانی زۆرینه موسڵمانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی وه‌ك ئه‌وه‌ی ناتوانن له‌فۆرمی هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منیی له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا ده‌ربكه‌ون، ناشتوانن ته‌نانه‌ت ببنه جه‌مسه‌رێكی سیاسی و دیبلۆماسیی یه‌كگرتوو بۆ دروستكردنی فشاری به‌رهه‌مدار له‌سه‌ر ئیسرائیل و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵێك پایته‌ختی ئه‌روپی و رۆژئاوایی به گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه رابگیرێت.
له‌و نێوانه‌دا، ناوبه‌ناو، پرسی بۆشایی جه‌مسه‌رێكی سه‌ربازیی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، یان نائاماده‌بوونی ئیراده بۆ دروستكردنی جه‌مسه‌رێكی وا، به ئاشكرا ده‌بێته جێی خه‌م و پرسیاری شه‌قامی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
ناتوانن سه‌ركردایه‌تیی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بكه‌ن
له‌م رووه‌وه، پرسیار ده‌كرێت: ئایا بۆچی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتانێكی میللیتاری وه‌ك توركیا كه دووه‌م هێزی سه‌ربازیی ناو هاوپه‌یمانێتیی ناتۆیه و توانایه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی له‌بواری پیشه‌سازیی سه‌ربازیدا هه‌یه، یان پاكستان كه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌و له ساڵی (1998)ه‌وه پێنج بۆمبی ئه‌تۆمی تاقیكردۆته‌وه، یان ئێران كه زلهێزێكی هه‌رێمایه‌تییه و نفوزی به‌هێزی له چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، یان عه‌ره‌بستانی سعودیه كه خاوه‌نی جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی مۆدێرنه، یان میسر كه شانازی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ری (1973ز) و داستانی رزگاركردنی سینا-ه‌وه ده‌كات و چه‌ندین وڵاتی تریش، هیچ یه‌كێكیان تائێستا ناتوانن سه‌ركردایه‌تیی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بكه‌ن و هێزو توانا سه‌ربازییه‌كانی كۆبكه‌نه‌وه؟ ئایا به راستی چی وا ده‌كات كه ته‌نانه‌ت پێكه‌وه‌ش نه‌توانن هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ربازی دروست بكه‌ن و ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ببێته هۆی سڵه‌مێنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ئیسرائیل و تارماییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی؟
ئه‌و پرسیارانه، به‌گشتی پرسیاری ره‌واو بابه‌تین، به‌ڵام بێگومان وه‌ڵامه‌كانیشیان ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك فاكت و واقعی سه‌خت كه ره‌نگه هه‌ندێجار فه‌رامۆش بكرێن. به مانایه‌كی روونتر، زیاتر له فاكته‌رێك هه‌ن كه رۆڵیان هه‌یه له‌وه‌ی هه‌م جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی نه‌توانێت هیچ هه‌نگاوێكی سه‌ربازی دژی ئیسرائیل بگرێته‌به‌ر، هه‌م ده‌ستی ئیسرائیلییه‌كانیش له جه‌نگی غه‌ززه‌دا كراوه بێت و تا جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانیان، درێژه به جه‌نگه‌كه بده‌ن و نه‌وه‌ستن.
دیارترین ئه‌و فاكته‌رانه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-
- به‌شێكی به‌رچاوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌بێ پاڵپشتیی سیاسی، یان ئابووری، یان سه‌ربازیی وڵاتانی رۆژئاوا‌و به‌تایبه‌تییش وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ناتوانن فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كانی خۆیان بن، یان ئاسایشی و سه‌قامگیریی بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت وڵاتانی وه‌ك كه‌نداو، ئه‌رده‌ن، لوبنان، میسر، جه‌زائیر.
- په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌گه‌ڵ جیهانی رۆژئاوا و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكادا، ره‌هه‌ندی مێژوویی دورودرێژیی هه‌یه و ناویسترێت له‌م جه‌نگه‌دا هیچ ریسكێكی ناعه‌قڵانی و سه‌ره‌ڕۆییه‌كی پێوه بكرێت.
- به‌رژه‌وه‌ندییه زیندووه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و وڵاتانی رۆژئاوا به‌گشتی به ده‌یان ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێن، بۆیه زۆر له پێشترن له‌وه‌ی له‌به‌ر جه‌نگی غه‌ززه هه‌ره‌سیان پێ بهێنرێت.
په‌یوه‌ندیی چەند وڵاتێکی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
- په‌یوه‌ندیی به‌شێكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، یان بوونی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتی له نێوان هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل، یان ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا وه‌ك به‌حرێن، ئیمارات، مه‌غریب، نزیكبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ش تیایدا‌و له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنامه ئیبراهیمییه‌كاندا، رووداوگه‌لێكن كه به ئاسانی و له بۆشاییه‌وه نه‌هاتوون، ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌وڵی دیبلۆماسیی زۆری ویستووه، هه‌نگاوی گه‌وری بڕیوه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژییشی له‌پشته‌وه وه‌ستاوه، بۆیه ئاسان نییه به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه‌وه تێك بدرێت و له‌بار ببرێت.
- بوونی ئیسلام وه‌ك ته‌نها شوناسێكی مه‌عنه‌وی و شارستانی نه‌ك وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی جیۆسیاسیی یه‌كپارچه‌و كۆكه‌ره‌وه كه ئه‌ركی سیاسی و ستراتیژی و سه‌ربازی و ئه‌منیی هاوبه‌ش و پابه‌ندكار بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دروست بكات، هۆكارێكی تری بۆشایی ئیراده‌ی ده‌ركه‌وتنیانه وه‌ك جه‌مسه‌رێكی سه‌ربازیی له‌م جه‌نگه‌دا.
- ناكۆكی و كێشه و ته‌نانه‌ت جه‌نگی سارد‌و گه‌رم و كۆن و نوێی سیاسیی نێوان به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، رۆڵی هه‌یه له‌وه‌ی ئاستی متمانه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان نه‌گاته هاوپه‌یمانیی ستراتیژی و سه‌ربازی.
- ململانێی سیاسی و تائیفیی نێوان به‌شێكی وڵاتانی كه‌نداو و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسییه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌نداو، ئاسته‌نگێكی تری گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م كۆده‌نگی سیاسیی و هاوهه‌ڵوێستی سه‌ربازی و ئه‌منی له ئاست كه‌یسه گڕگرتووه‌كان و دۆزه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا.
ناسه‌قامگیریی ناوخۆیی به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی
- ناكۆكی و ناسه‌قامگیرییه ناوخۆییه‌كانی ناو به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی به خودی فه‌له‌ستین خۆیشییه‌وه له‌بابه‌ت ناكۆكیی نێوان فه‌تح و حه‌ماس، هاوكات هۆكاری سیاسی و تائیفی و ئایدیۆلۆژی و سته‌مكاریی حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه، به‌هیچ جۆرێك فاكته‌ری هانده‌ر نین بۆ پێكهێنانی (ناتۆ)یه‌كی ئیسلامی و به‌ره‌یه‌كی سه‌ربازی له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا.
- بوونی ناوی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و بزافی جیهاد له لیستی گروپه تیرۆریستییه‌كاندا لای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا و ژاپۆن و كه‌نه‌داو كۆمه‌ڵێك وڵاتی ئه‌مریكای لاتین، یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ پێكهێنانی جه‌مسه‌ربه‌ندیی سه‌ربازی و فریاكه‌وتنی غه‌ززه له‌م جه‌نگه خوێناوییه‌دا.
- نه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی لای وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی جگه له پاكستان كه ئه‌ویش به ره‌سمی دان به‌وه‌دا نانێت كه چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت!، باڵانسی هێزی سه‌ربازی و ستراتیژی له نێوانیاندا، لاسه‌نگ كردووه.
ترس له به‌رفراوانبوونی جه‌نگی غه‌ززه
- ترس له به‌رفراوانبوونی جه‌نگی غه‌ززه‌و به‌بۆنه‌شیه‌وه ئه‌گه‌ری ترسناكی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م له‌گه‌ڵ دوژمنێكدا كه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه كه مه‌به‌ست له ئیسرائیله، هه‌موو پلان و نیازێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازییانه‌ی ئیسرائیل له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه، په‌كده‌خات.
کارەساتی مرۆیی بەهۆی شەڕی حەماس- ئیسرائیلەوە