بۆ ئێمه سه‌رنووسه‌رێتیی کوردستانی نوێ ، وه‌ك هه‌موو پیشه‌و كارێكی تریش كه له قۆناغی جیاجیادا هه‌مان بووبێت، به‌رپرسیارێتی بووه، نه‌ك ئیمتیاز
ده‌ستپێك
ساڵ و دوو هه‌فته‌یه له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رباری ئه‌ركی تر، كه پێم سپێردرابوو، داواكرا كه ببمه سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ. ئه‌م به‌رپرسیارێتییه، ئه‌گه‌رچی به هه‌میشه‌یی جێی شانازییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ئه‌ستۆم گرت، به‌تایبه‌تی كه رۆژنامه‌كه له‌لایه‌ك هه‌م یادگاره جوانه‌كه‌ی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال-ه، هه‌م یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كوردیی دوای راپه‌ڕین-یشه، كه ئەوە بۆخۆی سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی و ره‌مزیی گه‌وره‌یه. له‌و ماوه‌یه‌دا، وه‌ك به‌ڵێنمان دابوو، بە بەشداریی دڵسۆزانەی هاوكارانمان، هه‌وڵماندا له‌سنوری ئه‌و پاڵپشتییانه‌ی كه ده‌كرێن، گۆڕانكاری له كوردستانی نوێ‌دا بكه‌ین و پێشی بخه‌ین. بۆ به‌نده، پرسی سه‌ره‌كی، ئازادیی بڵاوكردنه‌وه‌و رووماڵ بوو، چونكه رۆژنامه‌ی رۆژانه، كه پێویسته له‌واقعی وڵات و ژیانی خه‌ڵك و هاوڵاتیانه‌وه نزیك بێت، به‌بێ ئه‌م مه‌رجه پێش ناكه‌وێت.
خۆشبه‌ختانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، براو هه‌ڤاڵی به‌ڕێزمان كاك عیماد ئه‌حمه‌د، وه‌ك یه‌كێك له‌دێرینترین و هانده‌رترین مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانی یه‌كێتی، كه لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریشه، له‌و باره‌یه‌وه به دروشمێكی جوان پشتیوانمان بوو و هه‌ر زوو پێیوتین: 75 %ی رۆژنامه‌كه بۆ خه‌ڵك و 25 %ی بۆ یه‌كێتی. بێگومان هه‌ڤاڵ له‌تیف نێروه‌یی-یش لای خۆیه‌وه، چ وه‌ك لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندن و چ وه‌ك گه‌نجێكی خوێنده‌وارو كراوه پاڵپشت بوو، به‌ڵام دواتر دوای كه‌متر له‌دوو مانگ پاڵپشتییه‌كی تری گه‌وره‌و مه‌عنه‌ویمان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی(ی.ن.ك) كاك بافڵ خۆیه‌وه به‌ده‌ستهێنا، كاتێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیداو له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی دوورودرێژدا كه تایبه‌ت بوو به كوردستانی نوێ، روون و راشكاو و رووبەڕوو داوایكرد كه رۆژنامه‌كه هی خه‌ڵك بێت و وه‌ك میدیای حزبه‌كانی تر نه‌بێ و چاودێربێت بەسەر دۆخی هەرێمەوەو ره‌خنه بگرێت، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا هه‌ر مه‌رحه‌باشمان ناكات.
ده‌ورانێكی نوێ و گۆڕانكاری له‌شێوازی كار
له‌و كاته‌و به‌و پاڵپشتییانه، رووبه‌ری ئازادیی بڵاوكردنه‌وه‌و بایەخدانمان به‌كاروباری وڵات و ژیانی خه‌ڵك چه‌ندین هێنده زیادیكرد، سه‌ره‌تا پانتایی زۆری هه‌واڵی ته‌شریفاتیمان له‌رۆژنامه‌كه‌دا كۆتایی پێهێنا. سه‌روه‌ختی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لێ ده‌ربهێنیت، ئەوا ماوه‌ی ساڵێك زیاتره كوردستانی نوێ، كه رۆژانه، به‌تێكڕا، به 16 لاپه‌ڕه ده‌رده‌چێت، ته‌نها له یه‌ك یان دوو لاپه‌ڕه‌دا هه‌واڵ و چالاكییه حزبییه‌كانی تێدا ده‌بینیت.
ئه‌م گۆڕانكارییه، نەك هەر لەڕووی مەعنەویەوە، بەڵكو بەكردەییش كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه هه‌بوو، ده‌ستی كردینه‌وه كه تۆڕی په‌یامنێران له‌ناوچه‌و شاره جیاجیاكاندا فراوان بكه‌ین، چه‌ندین په‌یامنێری نوێ دابنێین و بایه‌خ به ژیان و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك بده‌ین، هاوكات لاپه‌ڕه‌ی هه‌فتانه‌ی تایبه‌ت به‌سكاڵاو كێشه‌ی هاووڵاتیان بكه‌ینه‌وه. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا توانرا سه‌دان كێشه‌و سكاڵای خه‌ڵك و هاووڵاتیان، كه ده‌نگیان به هیچ جێگایه‌ك نه‌ده‌گه‌یشت، بخرێنه به‌رچاوی كاربه‌ده‌ست و لێپرسراوان و به‌شێكیشیان به‌سوپاسه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌مان پرس، واتە ئازادیی رووماڵكردن و بڵاوكردنەوەو بایه‌خدان به‌ژیان و قه‌یرانه‌كانی خه‌ڵك، هۆكارێكیش بوو له‌و هۆكارانه‌ی كه تەنها لە سێ مانگی یەكەمدا دەیان نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس، مامۆستای زانكۆ‌و ئه‌كادیمیست، لێكۆڵه‌رو رووناكبیر، ده‌ست به نووسین و بڵاوكردنه‌وه بكه‌ن له كوردستانی نوێ‌دا، بگره زۆریان رۆژانە، وەك ئەوەی بەشێك بن لە خێزانی رۆژنامەكە، سەردانمان بكەن و لێشیان به‌خۆشحاڵییه‌وه گۆشه‌ی هه‌فتانه‌مان لا بكه‌نەوە.
له‌وانە زیاتر، لەو ماوەیەدا توانیمان چه‌ندین رۆژنامه‌ی تر له‌فۆرمی دووتوێدا بۆ ئه‌و شار‌و ناوچانه ده‌ربكه‌ین كه دوای سه‌ردانی مه‌یدانیمان بۆمان ده‌ركه‌وت كه پێویستیان به گرنگیپێدانی میدیایی زیاتر هه‌یه، له‌م رووه‌وه، ده‌رچوواندنی دوو توێكانی وه‌ك بادینان، هه‌ولێر، خانه‌قی، راپه‌ڕین، كه هیوادارم له‌قۆناغی سه‌رنووسه‌ری نوێ -دا دوو توێی تریشی به‌دوادابێت، رۆژنامه‌كه‌ی له‌خه‌ڵك نزیكتر كردۆتەوه.
به‌شێك له به‌رهه‌م و كاره‌كان
ئه‌و كارانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵ و چه‌ند رۆژه‌دا، به‌هاوكاریی هاوكارانم، بۆ ئه‌م رۆژنامه ئازیزه‌ی خۆمانمان كردووە، زۆرن، ره‌نگه له په‌ڕاوەكانی یاداشت و یاده‌وه‌ریدا بیانووسین، به‌ڵام بیرخستنه‌وه‌ی به‌شێكیان لێره‌دا ته‌نها وه‌ك جۆرێكه له نه‌خشه‌و رێبه‌ری كاركردن و ده‌شێت سوودمه‌ندبێت، له‌وانه:
- بووژاندنەوەی مۆركی رۆژنامەی رۆژانە لەكوردستانی نوێ‌دا لەڕێی رۆیشتن لەگەڵ رووداو و گۆڕانكاری و دۆسێ گەرمەكان، ئه‌وه‌ش بە ژانرەكانی هەواڵ و زانیاریی تایبەت، وەرگێڕان و پشتبەستن بەمیدیا جیهانییەكان، وتاری هاوڕووداو، شیكاری، بەدواداچوون، لێدوان و چاوپێكەوتن لەگەڵ نزیكترین سەرچاوەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكاندا.
- مانەوەو كاركردن لە بارەگای رۆژنامەدا تا پێخستنە نێو سەعاتی یەكەمی رۆژێكی نوێ، ئەوەش لەپێناوی روماڵكردنی دواین رووداوی رۆژ.
- كردنەوەی كوردستانی نوێ بە رۆژنامەی زمانحاڵ لەڕێی نووسینی ناوبه‌ناوی سەروتارو ئەو وتارانەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی كە تایبەت بوون بە رۆژنامەكە، هاوكات بڵاوكردنەوەی وتار‌و به‌كارهێنانی ژانری تری ئامانجدارو ئاراسته‌كراو.
- فراوانكردنی تۆڕی په‌یامنێرانی كوردستانی نوێ و دانانی چەندین پەیامنێر لە سنووری جیاجیادا.
- په‌یوه‌ندیكردن و هێنانی سه‌دان گه‌وره نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ‌و رۆژنامه‌نووس بۆ ناو رۆژنامه‌كەو بەشداریكردنیان.
- دروستكردنه‌وه‌ی ستۆدیۆی دیجیتاڵ میدیا دوای له‌كاركه‌وتنی، ئه‌وه‌ش به‌كارمه‌ندو ستاف و هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ی میدیای بینراوه‌وه.
- ئاماده‌كردنه‌وه(تجهیز)و بوژاندنه‌وه‌ی ساڵۆنی هه‌فتانه‌ی كوردستانی نوێ كه وه‌ستابوو، به‌ڵام وا ساڵێكه پڕچالاكترین ساڵۆنی گفتوگۆی رووناكبیری و خستنه‌ڕوو و پێشكه‌شكردنی كتێبه به‌خوێنه‌ران.
- چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین كتێبی سیاسی و فكری و میدیایی و دابەشكردنیان.
-فراوانكردنی پۆینته‌كانی گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردستانی نوێ له هه‌ردوو فۆرمه دیجیتاڵی و كاغه‌زییه‌كه‌یدا.
- زیادبوونی خواستی خوێنه‌ران و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نوسخه‌ی كاغه‌زی و ئه‌لكترۆنیی رۆژنامه‌كه‌و گه‌یشتنی نووسراوی ره‌سمی و داواكاریی زاره‌كی به رۆژنامه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
لایه‌نی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌و رێوشوێنه‌كانی
- دانانی رێبەرو رێنومایی بۆ نووسین و بڵاوكردنه‌وه له كوردستانی نوێ-دا وەك میكانیزێك بۆ كۆنتاكت لەگەڵ نوسەراندا.
- را‌گرتن و بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ بابه‌ت و وتارێك كه پێشتر له‌سه‌كۆو ئامرازی تری راگه‌یاندندا بڵاوكرابێته‌وه‌و تایبه‌ت نه‌بووبێت به كوردستانی نوێ، ته‌نانه‌ت به وتاری بەڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیشه‌وه!.
- كۆنترۆڵكردنی بابەتی ئینشائی و پشتبه‌ستن به كه‌سانی ئه‌كادیمی و نوسه‌رانی شاره‌زای سێكتەرەكان بۆ شیكاری و بیروڕا.
- گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی هه‌واڵ و كردنی كوردستانی نوێ به سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕ و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
- زیادكردنێكی پێوانه‌یی ژماره‌ی ئه‌و نوسه‌رانه‌ی كه بۆ هه‌ردوو به‌شی دیجیتاڵی و كاغه‌زیی رۆژنامه‌كه ده‌نووسن.
- زیادبوونی ژماره‌ی پۆستی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ره‌سمییه‌كانی رۆژنامه‌كه‌و بابه‌ت و وتاره‌كان له‌ماڵپه‌ڕی ره‌سمیی رۆژنامه‌كه‌دا.
- زیادبوونی ژماره‌ی فۆڵه‌وه‌رو ڤیوه‌رو لایكی په‌یج و پۆسته‌كانی په‌یجی كوردستانی نوێ له تێكڕای مانگانه‌دا سەرەڕای سانسۆر‌و ئابڵوقەیەكی دەرەكی لەسەری و نه‌بوونی توانای سپۆنسه‌ركردنی زۆربه‌یان.
- دەرچوواندن و گه‌شه‌پێدانی دۆسێی تایبه‌ت بۆ رووداو و بۆنه تایبه‌ته‌كان كە پێویستییان بە بایەخپێدانی زیاتر هەبووە.
- كردنه‌وه‌و ژیاندنه‌وه‌ی چەندین لاپه‌ڕه‌ی نوێ له رۆژنامه‌كه‌دا وه‌ك لاپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به: باكوری كوردستان، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رۆژئاوای كوردستان، ناوچە كوردستانییەكان، لاپه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵناسی، ده‌روونزانی، جینۆساید، زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، ژنان، په‌روه‌رده‌و فێركردن، خوێندنی باڵا، ژینگە، ته‌ندروستی، فكر‌و فه‌لسه‌فه، ئابووری به‌ژانرو ستایلی نوێ، سه‌كۆی میدیا جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان، میدیا، گه‌شه‌پێدانی لاپه‌ڕه‌و دووتوێی ستادیۆم و زۆر لاپه‌ڕه‌ی تر.
لایه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و دارایی و داهات
- زیادكردنی رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ریكلام و ئاگاداری له‌رۆژنامه‌كه‌دا سەرەڕای بوونی چەند رۆژنامەیەكی رۆژانەی تری ركابەر لە كوردستاندا‌و ئەو قەیرانەی كە بەر ئابووریی رۆژنامەی كاغەزی كەوتووە لە هەموو جیهاندا.
- به‌ده‌ستخستنی سەدان ملیۆن دینار وه‌ك داهات له‌و ساڵەدا كه بەشی زۆری خراوه‌ته‌سه‌ر ده‌زگای خه‌رجییه‌كانی یه‌كێتی بۆ ته‌واوكردنی بودجه‌ی بۆردی راگه‌یاندن.
- وەرگرتنی رەزامەندیی دەزگای خەرجییەكان بە تەرخانكردنی 30 %ی داهاتی رۆژنامەكە بۆ ته‌مویلی بەشێكی تری خەرجییەكان.
- سه‌لماندنی ده‌ستپاكیی رۆژنامه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگای چاودێریی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە.
- بەدەستهێنانی سوپاسنامە بە شێوەی نوسراوی رەسمی و زارەكیی لەلایەن هەریەكە لە دەزگای خەرجییەكانی یەكێتی و دەزگای چاودێریی داراییەوە لەپای كارە ئیداری و داراییەكانی رۆژنامەكە.
- ته‌مویلكردنی بڵاوكراوەكان وەك گۆڤاری نوێبوونه‌وه‌ی سەربە بۆردی راگەیاندن و هه‌ر چوار دوو توێكه‌ی رۆژنامه‌كه خۆی و كتێبه چاپكراوه‌كانی.
- سێ جار خەرجكردنی پاداشتكردنی ماددی لەیەك ساڵدا بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌كه له‌بۆنه‌ی جیاجیادا كه ژماره‌یان له‌سه‌رو په‌نجا كارمه‌نده.
- ته‌رخانكردنی پاداشت بۆ بەشێك لە نووسه‌رانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای هەندێ پێوه‌رو به‌پێی توانا‌و بودجه‌ی رۆژنامه‌كه.
- دابینكردنی پاداشتی مانگانه بۆ په‌یامنێرانی رۆژنامەكەو رۆژنامەنووسانی هاوكارمان كە بەشێوەی فریلەنس كاردەكەن.
- پێدانی ده‌رماڵه بۆ ستافی سه‌ره‌كیی رۆژنامه‌كه و هەندێجاریش قەرز و هاوكاری بەپێی توانا‌و بودجەی رۆژنامەكە.
-بوژاندنه‌وه‌ی سیسته‌می لێپرسینه‌وه له‌كاری نه‌رێنی و پاداشت بۆ كاری باش و ماندووبوونی زیاتر.
- بەدەستهێنانی چەندین خەڵات و بڕوانامەی رێزلێنان لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا لەلایەن دەزگاو دامەزراوەكانی ترەوە.
- سازدانی رێوڕه‌سمی رێزلێنانی تایبه‌ت له هەندێك لە هاوكارانی كوردستانی نوێ و كردنی بە بەرنامە بۆ بەسەركردنەوەی ئەوانیتر.
- به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند گه‌شتێكی رۆژنامه‌وانی و سازدانی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و چالاكیی فراوان له‌شارو شارۆچكه‌كاندا.
- رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ستافی ته‌حریری كوردستانی نوێ له چه‌ند به‌شێكدا له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و پسپۆڕی و دیاریكردنی سنوری كار‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان.
- دروستكردنی گیانی هاوكاری و ته‌بایی و ده‌ستپێشخه‌ری و كاری به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو هێزی مرۆیی كوردستانی نوێ‌دا.
- گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمەڵێك لە داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
- رێكخستنی كۆڕ‌و بۆنه‌و چالاكیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌زگای تری پەیوەندیداردا.
- رێكخستنه‌وه‌ی به‌شی دیزاینی رۆژنامه‌كه و گۆڕین و پێشخستنی هونه‌رییانه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌كه‌و دووتوێكانی.
- پەیڕەوكردنی سیستەمێك لەكار كە باڵانسی جێندەری تیا رەچاوبكرێت بۆ بەدیهێنانی زۆرترین بەشداریی قەڵەمی ژن لە رۆژنامەكەدا.
به‌هه‌مان بودجه‌و بێ ئیمتیاز
بێگومان ئه‌وانه‌و زۆر كاری تریش كه له ژماره نایه‌ن، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان خه‌ڵك له بۆنه‌و چالاكییه‌كانی ناو ساڵۆن و ده‌ره‌وه‌ی ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌دا، به‌گشتی زاده‌ی كاركردن و ماندووبوون و پلانێك بوون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێك كه خرابووه سه‌رشانمان. بۆ ئێمه سه‌رنووسه‌رێتیی كوردستانی نوێ، وه‌ك هه‌موو پیشه‌و كارێكی تریش كه له قۆناغی جیاجیادا هه‌مان بووبێت، به‌رپرسیارێتی بووه، نه‌ك ئیمتیاز. له‌ماوه‌ی كاركردنماندا به‌شانازی و شایه‌تیی هاوكارانمان، ده‌یڵێم: هیچ جۆره ئیمتیازێكمان وه‌رنه‌گرتووه، یه‌ك ئیمزامان له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌ی مووچه، پاداشت، هاوكاری، قه‌رز نه بۆخۆم كردووه‌و نه كه‌سیش بۆی كردووم، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ش یه‌ك دینار چییه نه‌خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه پێشتر هه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئابووری و كارگێڕیی میدیا بواری پسپۆڕیی خۆمه، به‌هه‌ر حاڵێك بێت، هه‌وڵمانداوه گه‌شه به رۆژنامه‌كه‌و به‌شه جیاجیاكانی بده‌ین و نه‌هێڵین به‌ره‌و دواوه بچێت. ئه‌مێنێته‌وه سوپاسی به‌ڕێزان كاك عیماد ئه‌حمه‌د، كاك سه‌یدا له‌تیف نێروه‌یی، كاك نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا، هاوكارانمان له یاریده‌ده‌رانی لێپرسراوی مه‌كته‌ب بكه‌م كه هه‌م پاڵپشتم بوون، هه‌م به‌خشینمیان له‌كا‌ره‌كه‌م قبوڵ كرد، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌كاتی له‌ئه‌ستۆم گرتبوو، سوپاس بۆ كادرانی بۆردی راگه‌یاندن و هۆشیاری و له‌سه‌رویانه‌وه خێزانی كوردستانی نوێ له‌كارمه‌ندێكه‌وه تا ئازیزانم لە دەستەی نوسەران و سكرتارییەتی نووسین و جێگرانی سه‌رنووسه‌ر، كه به‌بێ ئه‌وان، زه‌حمه‌ت بوو بتوانرێت به‌رپرسیارێتییه‌كه به‌ڕێوه‌ببرێت. هیوای سه‌ركه‌وتنیش بۆ برام كاك د.كاروان عه‌لی ده‌خوازم كه له سبه‌ینێوه وه‌ك سه‌رنووسه‌ری نوێی كوردستانی نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. به‌ڕێزیان رێبوارێكی تری ئه‌كادیمی و پیشه‌یی بواری میدیایه‌و چا‌وه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه رۆڵی خۆی له‌پێشخستنی زیاتری رۆژنامه‌ی ئازیزی كوردستانی نوێ‌دا بگێڕێت و ئێمه‌ش هه‌موو پشتیوانی ده‌بین.