71
گوندێكی سه‌ربه ناحیه‌ی هه‌ڵشۆیه، له سه‌ره‌وه شاخی سه‌ربه‌رزی مامه‌نده‌یه، له خواره‌وه‌ش دۆڵی پشكاوێیه، دراوسێی گونده‌كانی: زه‌ڵێ، گۆڕە‌شێر، زێوكه، ئاڵیه‌ڕە‌ش، سونێیه، كۆمه‌ڵێك گرد ده‌وریداوه: قووڵی چاڵێ، گردان، گۆماوان، سه‌ربه‌رده‌ڕە‌ش، کە پێدەچێت ناوه‌كه‌ی له وشه‌ی شێنه‌ییه‌وه هاتبێ كه به واتای له‌سه‌رخۆیی و هێدی دێت، وه‌كو ده‌وترێت ده‌ڤه‌رێكی ئاشتییه.
له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ی پارتییان هه‌بووه، سێ كه‌سیشیان شه‌هید بووه، له شۆڕشی نوێشدا رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتی، هێزی پشتگیری، ئه‌نجومه‌نی گوندیشیان هه‌بووه، كۆمه‌ڵێك شه‌هیدیشیان هه‌یه، رژێم هه‌ندێك له كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌كانی گرتووە و له زیندانه‌كانی سه‌ماوه و ئه‌بوغرێب زیندانیكردوون، چونكه شێنێ شوێنێكی سه‌خت و قایمه، هه‌میشه باره‌گای هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێی لایه‌نه‌كانی یه‌كێتیی، سۆسیالیست، حزبی شیوعی تیابووه؛ بۆیه هه‌میشه به‌ر بۆردومانی تۆپخانه و فڕۆكه‌كانی دوژمن كه‌وتووه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای داگیركه‌ره‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌لاماردراوه:
_ دوای ئه‌وه‌ی باره‌گاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خڕی ناوزه‌نگ و شێنێ ده‌گوازرێته‌وه شه‌وی 7_9/9/1979 دوژمن هێرش بۆ سەر شێنێ ده‌كات، شه‌ڕێكی گه‌رم ده‌كرێت، نۆ شه‌و و رۆژ ده‌خایه‌نێت، له رووبه‌رێكی هه‌شت كیلۆمه‌تریدا هه‌زاران سه‌رباز، سه‌دان تانك و زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی، چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، تۆپخانه به‌شدارییانكرد، پێشمه‌رگه‌كان ئازایانه رووبه‌ڕووی دوژمن بوونه‌وه، له‌دواییدا دوژمن تێكده‌شكێ و شكست ده‌هێنێت.
_ 3/11/1978 بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ كۆبوونه‌وه‌ی كادره پێشكه‌وتووه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی- لینینی كوردستان له شێنی به‌سترا، چه‌ندین بابه‌تی گرنگ تاوتوێكرا: ده‌ستبه‌رداری بیری ماویی بوون، بڕیاردرا ناوی كۆمه‌ڵه بگۆڕدرێت و پاشگری ماركسی- لینینی لاببرێ، سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێش هه‌ڵبژێردرا.
_ 22/2/1978 هێزێكی سوپای عیراق به یارمه‌تی جاش و پشتیوانی هه‌لیكۆپته‌ر هێرشیانكرده سه‌ر شێنێ، دوای شه‌ڕێكی شه‌ش سەعاتی هێزه‌كه‌ی دوژمن بۆ سه‌ربازگه‌ی گۆجاڕ كشایه‌وه.
_ 8/11/1978 شه‌ڕێك له‌نێوان سوپای دوژمن و پێشمه‌رگه له سنووری شێنێ روویدا، كه نۆ رۆژی خایاند، هێزه‌كه‌ی دوژمن له‌لایه‌ن سه‌رله‌شكر وه‌لید مه‌حمود سیرت-ەوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، له دیكۆمێنته فه‌رمییه‌كاندا به ئۆپه‌راسیۆنی شۆڕە‌سواره ئازاكان ناوبراوه، به‌هۆی به‌فربارینی زۆره‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شكستیهێنا، 250 كوژراو، 200 بریندار، ره‌قبوونه‌وه‌ی سه‌ربازێكی زۆر له‌ناو به‌فردا، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی سێ كۆپته‌ر، ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، له هێزی پێشمه‌رگه‌ش ته‌نیا بریندارێك هه‌بوو.
_ 19/10/1080 هێزێكی زۆری جاشه‌كان په‌لاماری به‌رزاییه‌كانی شێنێ و قوته‌ی مامه‌نده‌یان دا، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی و سۆسیالیست به‌رپه‌رچیاندایه‌وه، ژماره‌یه‌ك جاش كوژران و به‌ره‌و قه‌ڵادزێ رایانكرد، سێ پێشمه‌رگه‌ی سۆسیالیست و پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتیش شه‌هیدبوون.
_ رۆژی 6/1/1978 دوژمن په‌لاماری شێنێ و بێده‌لانی دا، دوژمن شكا، سێ سه‌ربازی كوژرا، پێنجیشی برینداربوون.
له ئه‌نفالدا به‌شێكی دانیشتووانه‌كه‌ی دابه‌زینه خواره‌وه، له ئۆردوگای ژاراوه نیشته‌جێبوون، به‌شێكیشیان هه‌ر له شێنی مانه‌وه و چۆڵیان نه‌كرد.
له‌دوای راپه‌ڕین له ژاراوه خانوو بۆ خه‌ڵكی شێنێ و هه‌ندێ گوندی دیکە دروستكرا، ئێستا دانیشتووانی شێنێ نزیكه‌ی 150 ماڵ ده‌بن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: كاره‌با، قوتابخانه، بنكه‌ی ته‌ندروستی، پرۆژەی ئاو، بیری ئیرتیوازی، جاده‌ی قیری بۆ كردوون، مزگه‌وتیشیان هه‌یه، خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌زۆریی به كاروباری ره‌زداری، باخداری، هه‌ندێ كاروكاسبی سه‌رسنووره‌وه سه‌رقاڵن.