ئەو نەهامەتیانەی مرۆڤ خودی خۆی بەسەر خۆیدا دەهێنێ، دەرەنجامی باشی نابێ.
ئەو دەرەنجامە ناپەسەندانەی ناتەبایی و دووبەرەکی و ناکۆکی و سەقامگیر نەبوونی ئاشتی و ترس و دوودڵی بەسەریدەهێنێ، هەموو پێشکەوتن و ئاشتی و هەلە زێرینەکانی گەشەکردن و پێشڤەچوون دوا دەخات، یان بە تەواوی لە دەستیان دەدات.
هه‌موو بواره‌كانی ده‌سه‌ڵات و قۆرخكردن و جیابوونه‌وه و تاكڕه‌وی تاقیكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ماوه یه‌كتر خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست و راستە، ئاخر ئه‌زموونه‌كانی ژیانی پێشوو ده‌ریانخستووه، پاش هه‌موو شێوازه نادروست و ناپه‌سه‌نده‌كانی پێكه‌وه نه‌گونجان و پەرتەوازەیی، پاشی هه‌موو ئه‌و ترس و دڵه‌راوكێیه‌ی ده‌درایه خەڵکە ستەم دیدەکەمان، گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ یه‌كتر خوێندنه‌وه و ته‌بایی و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی هه‌لومه‌رج و دۆخی بابه‌تی و خۆیی ناو هه‌رێمی کوردستان.
ئەمڕۆ لە وڵاتی ئێمەدا زمانی گفتوگۆ و دانوستان پاش ئەو هەموو لێکترازان و دابڕانەی بەسەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا هاتووە، ناكرێت وانه‌یه‌كی توند نه‌بێت تا ژیانمان ئاسووده و ئارام بێت.
ئاشتی و ئارامی یه‌كێكن له سیفەتەکانی سه‌ربه‌ستیی مرۆڤ و مافه‌كانی، كه به‌پێی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ دیاریكراون.
هه‌ر بۆیه ده‌سته‌به‌ركردنی هەموو ئه‌م مافانه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و هیوا و ئومێدە گه‌شبینیه‌یه كه پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵی كوردستان ده‌كرێن و له ترس و دڵەڕاوكێی رۆژانه‌ی نه‌هامه‌تی رزگاریان ده‌بێت و دەحەسێنەوە و ئاینده‌یه‌كی ئارام چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، لێرەشەوە ته‌واوی جوانی و خۆشییەکانی ژیان ده‌ستپێده‌كه‌ن و ژێرخانه‌كانی ئابووری هه‌رێم به‌م جۆره‌ی ئێستا نامێننه‌وه و به‌ره‌و بوژاندنه‌وه و گەشەکردن و ئاوەدان کردنەوە ده‌چن و كه‌رته جیاجیاكانی به‌رهه‌مهێنان به‌رچاو روون ده‌بن و پڕ ده‌بنه‌وه له پڕۆژە و پلان و چالاكی هەمەجۆر.
ئاشتی و ئارامی و تەبایی له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه‌ن كه جیهانی پێشكه‌وتوو توانیویانه گۆڕانكاری و گه‌شه‌كردن به ده‌ستبهێنن له ته‌واوی بواره‌كانی ژیان و ته‌كنۆلۆژیادا، سه‌ركرده‌ی زیرەک و کارامە و دروستیش ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه كه خۆشی ژیانی هه‌موانی بوێت و بێ جیاوازی لە خزمەتی نیشتمان و گەلەکەیدا بێت و درێغی نەکات و بەرەو ئاسۆیەکی روونیان ببات.
کورد لە هەر پێکهاتەیەکی دیکە، زیاتر داوای پێکەوە ژیان دەکات لە کەرکوک