دەنگ بە هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ بدەن

09:54 - 2023-12-12
هیوا سەرهەنگ
233 خوێندراوەتەوە

هیوا سەرهەنگ 

 
ئەمڕۆ بە توانا و تێکۆشانی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاوە خوێن گەرمەکانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لەبەر رۆشنایی هزر و رێبازی سەرکردەی سەدە، رەوانشاد
 مام جەلال، قۆناغێکی نوێ دێنێتە ئاراوە لە هەڵبژاردنی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان. کاتی ئەوە هاتووە لە رێی دەنگدانەوە چیتر رێگە نەدرێت دیموکراسی بکرێتە ئامڕازی دیکتاتۆری، دەبێت دەنگی راستەقینەی جەماوەر لەو دەڤەرانە لە رێی سندوقەکانی دەنگدانەوە جڵەوی حوکمڕانی بگرێتە دەست تا ژیانێکی ئارام و هەلی کار و خزمەتگوزاری دابین بکات. 
یه‌كێتی به‌ هه‌موو ئه‌و قۆناغه‌ سەخت و هەستیارانەی پیایدا تێپه‌ڕیوە، به‌ وزه‌یه‌كی به‌هێز و ته‌كانێكی ئۆرگانیزمی فراوان و پته‌وه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سیاسه‌ت و خه‌باتدا پێشبڕكێی دروستكردووە‌ بۆ گۆڕانكاری نوێ و خه‌باتی نوێ، هه‌ر بۆیه‌ به ‌سه‌رسامییه‌وه‌ ناحه‌زانی یه‌كێتی روانیویانه‌ته‌ هۆشپه‌سه‌ندی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تییەکەی. 
جا دوای بە دەستهێنانی سەرکەوتن لە هەڵبژاردن، قۆناغی نوێ دەستپێدەکات، ئەو قۆناغەی یەکێتی تیایدا باڵادەست دەبێ و پڕۆژەکان بە دڵی جەماوەر دەبن و ئیتر قۆناغی بەکارهێنانی چەکی دەنگی خەڵک و سندوقەکانی دەنگدانە. 
هەروەک چۆن لە شاخ یەکێتی جڵەوی شۆڕشی گەلەکەمانی لە دەست بوو، ئاوا بە حوکمی سندوقەکانی دەنگدان و پاڵپشتیی جەماوەری کوردستان، جڵەوی کاروانی گەشەکردن و بووژانەوە و داهێنان و نەهێشتنی تەعریب، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە دەست یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چونکە جەماوەری کەرکوک و ئەو شوێنانەی هەڵبژاردنی تیادا دەکرێت، دەزانن هەر یەکێتی بوو لە ساتە سەختەکاندا لەگەڵیان مایەوە و بەرگری لێ کردوون.
جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک و خانەقین و شنگال هەموو بەرەو سندوقی دەنگدان بڕۆن و دەنگی سەوزتان بخەنە ناو سندوقەکان و نوێنەری دڵسۆز و راستەقینەی خۆتان لە کاندیدە فرەتواناکانی یەکێتی هەڵبژێرن، لە لیستی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، ژمارە ١٤٢.

وتارەکانی نوسەر