فایەق شێخ عه‌لی په‌رله‌مانتاری خوله‌كانی پێشوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، له زنجیره چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی قه‌به‌سی كوێتی و له به‌رنامه‌ی سندوقی ره‌شدا، ده‌چێته سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی پلانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ئۆپۆزسیۆنی عیراق بۆ كوده‌تاكردن دژ به رژێمی سه‌دام حسێن، كه چه‌ند شتێك له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌دا جێگه‌ی سه‌رنج و گرنگیپێدانن، بۆیه به شیاوم زانی قسه‌یان له باره‌وه بكه‌م.
سه‌ره‌تا داڕشتنی پلانی كوده‌تاكه
لەوبارەیەوە ده‌ڵێت: له ساڵی 1993دا ئۆپۆزسیۆنی عیراق به سه‌رپه‌رشتی گه‌وره ئۆپۆزسیۆنی عیراق (سه‌عد ساڵح جه‌بر) و به هاوكاری دوو ئه‌فسه‌ری پله باڵای هه‌ڵهاتووی ناو سوپای عیراق، پلانێكی وردی سه‌ربازی بۆ كوده‌تا له عیراق داده‌ڕێژن و 68 ئه‌فسه‌ری پله باڵای ناو جومگه جیاوازه‌كانی سوپای عیراقیش به‌ڵێنی به‌شداری كوده‌تاكه ده‌ده‌ن. ئیتر پلانه‌كه به نهێنی و شاره‌زاییه‌كی زۆر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌شداربووان ده‌یانه‌وێت له رۆژی یادكردنه‌وه‌ی شۆڕشی 14ی ته‌مموزدا كه سه‌دام ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه ده‌بێت له گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان له‌به‌غدا كوده‌تاكه بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌ربازگه‌ی تاجی و رشیدیشدا بگرن له به‌غدا و ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌ی سه‌ربازیش به كاربهێنرێت و زۆر ورده‌كاری تریش. بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی ده‌ره‌كیش به ده‌ستبهێنن بۆ سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌یان بریار ده‌ده‌ن له رێگه‌ی (تالیب سوهه‌یب)ه‌وه كه له ئوردن ده‌ژیا و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ناسراوی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی بوو په‌یوه‌ندیی به ئه‌مریكاوه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بێت له سه‌رخستنی پلانی كوده‌تاكه‌یان.
به‌شداری (سی ئای ئه‌ی)
بۆیه (سی ئای ئه‌ی) ئه‌مریكیش له رێگه‌ی دوو ئه‌فسه‌ری خۆیه‌وه چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ پلانداڕێژه‌رانی كوده‌تاكه‌دا،
له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌ڵێن: ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ورده‌كاریی پلانه‌كه بین داوای ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌كه‌ین كه له ناوخۆی وڵاتدا‌و له ناو سوپای عیراقدا پله و پۆستیان هه‌یه و به‌ڵێنی به‌شداری پلانه‌كه‌یان داوه. یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی عیراق په‌ڕه‌یه‌ك ده‌رده‌هێنێت كه ناوی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ره‌كان و شوێنی كاركردنیانی تێدایه له ناو سوپای عیراقدا و راده‌ستی یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی (سی ئای ئه‌ی) ئه‌مریكی ده‌كات هه‌رچه‌نده (سه‌عد ساڵح جه‌بر) به‌و كاره‌ی ئه‌فسه‌ره عیراقییه‌كه نیگه‌ران ده‌بێت و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت. دواتر ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی (سی ئای ئه‌ی) نیو سەعاتێک مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت و ده‌ڕواته ژوورێكی تر‌و دواتر دێته‌وه ناو كۆبوونه‌وه‌كه. هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر شوێنی ده‌وامی ئه‌فسه‌ره‌كانی ناو سوپا راست ده‌كاته‌وه كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی پلاندارێژه‌رانی كوده‌تاكه. بۆ نموونه ده‌ڵێت فڵان ئه‌فسه‌ر ئێوه وتوتانه له كۆشكی كۆماری ده‌وام ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه گواستراوه‌ته‌وه له‌وێ نه‌ماوه، یان فڵان ئه‌فسه‌ر ئێوه وتوتانه له هاوه‌ناته، به‌ڵام ئه‌و هه‌فته‌یه‌كه له‌وێ نه‌ماوه، ئیتر به‌مجۆره دوو ئه‌فسه‌ره عیراقییه‌كه‌ش ده‌ڵێن راسته، به‌ڵام زانیارییه‌كانی ئێمه هی پێش ئه‌وه‌یه بگوزارێنه‌وه.
ئیتر دوو ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ( سی ئای ئه‌ی) ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و ده‌ڵێن: پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین و دواتر وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه .
دوای ماوه‌یه‌ك ورده‌كاری پلانه‌كه بۆ به‌عس ئاشكرا ده‌بێت و ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی به‌ڵێنی به‌شدارییان دابوو، ده‌گاته ده‌ست سه‌رانی به‌عس و هه‌موویان ده‌ستگیرده‌كرێن و دكتۆر راجی تكریتیش كه لیوای پزیشكی سه‌ربازی خانه‌نشین بووه و له ئوردن ژیاوه‌و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی ئاگاداری پلانه بووه، به فێڵ بانگهێشت ده‌كرێته‌وه بۆ عیراق و ده‌كوژرێت و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ره‌كانی تر له سێداره ده‌درێن. به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پلانی كوده‌تا دژبه سه‌دام شكست ده‌هێنێت.
(تالیب سوهه‌یب)یش چونكه شای ئوردن ده‌ڵێت ناتوانم ژیانت بپارێزم، ده‌ڕوات بۆ به‌یروت و له‌وێ ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق تیرۆری ده‌كه‌ن .
سه‌رنجه‌كانم:
1- تا هه‌نوكه هۆكاری ئاشكرابوونی پلانه‌كه وه‌ك نهێنییه‌ك ماوه‌ته‌وه و نازانرێت كێ هۆكاری ئاشكراكردنی پلانه‌كه بووه.
2- ویستێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بووه به‌وه‌ی ده‌بێت سه‌دام له‌سه‌ر ده‌ستی عیراقییه‌كان له ده‌سه‌ڵات نه‌خرێت.
3- خۆش باوه‌ڕیی و ساده‌یی پلانداڕێژه‌رانی كوده‌تاكه و راده‌ستكردنی ناوه‌كان به ئه‌مریكییه‌كان.
4- سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی سیاسی و ئابووری له‌سه‌ر رژێمی به‌عس له‌و كاته‌دا، كه‌چی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه‌ی هه‌ر به‌هێزبووه، بۆ نموونه توانیویانه له رێگه‌ی به‌رگ دروویەکی لوبنانی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌رمه‌نییه‌وه زانیاری له‌سه‌ر تالیب سوهه‌یب كۆبكه‌ونه‌وه دواتر تیرۆری بكه‌ن.
5- دزه‌كردنی ده‌زگای هه‌واڵگری (سی ئای ئه‌ی) ئه‌مریكی بۆ چوونه ناو سوپای عیراق به جۆرێك بووه كه تا گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاده‌وه‌رییه له‌وانه‌یه ئێمه بڕوامان نه‌كردبێت به‌وشێوه‌یه بێت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا ئاگاداری ساده‌ترین گۆڕانكارییه‌كانی ناو سوپای عیراق بێت و ته‌نانه‌ت ئاگاداری ئه‌وه‌ش بێت كه ئه‌فسه‌رێك له شوێنێكه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی تر.