شیرین. ک
(89)
هه‌رێمی باسك یه‌كێكه له هه‌رێمه‌كانی ئیسپانیا كه گه‌لی باسك تیایدا نیشته‌جێن، باسكییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان ره‌چه‌ڵه‌ك و زمانه‌كه‌یان سه‌ر به‌هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر نییه، تا ئێستاش ئه‌و ره‌چه‌ڵه‌ك و زمانه بۆ ئه‌وروپییه‌كان ساغ نه‌بۆته‌وه، بۆیه باسكییه‌كان به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی.
پێش ئه‌وه‌ی رۆمانی (ئۆبابا كواك- خه‌ڵكی ئۆبابا) ی نووسه‌ری باسكی برناردۆ ئه‌چاگا بخوێنمه‌وه، تاقه زانیاریم سه‌باره‌ت به‌و وڵاته چالاكییه‌كانی رێكخراوی ئیتای جوداخواز بوو، تا ساڵی 2004 كه ئه‌م رۆمانه‌م خوێنده‌وه، ساڵح عه‌لمانی له ئیسپانییه‌وه وه‌ریگێڕاوه بۆ عه‌ره‌بی، چونكه رۆمانه‌كه به زمانی ئۆسكارا نووسراوه، ئه‌و زمانه‌ی باسكییه‌كان پێی ده‌دوێن، داوای نووسه‌ریش له هه‌موو وه‌رگێڕانی رۆمانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ناونیشانه‌كه‌ی (ئۆبابا كواك) وه‌رنه‌گێڕن و وه‌كو خۆی دایبنێنه‌وه.
رۆمانه‌كه به‌وه ده‌ستپێده‌كات كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ده‌چن بۆ لای مامه مۆنتیڤیۆ كه یه‌كه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو مانگێك به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی رێكده‌خات، به‌شداربوان ئه‌و چیرۆكانه‌ی نووسیوویانه ده‌یخوێننه‌وه، دوای چه‌ند سرووتێكیش گفتوگۆ له‌باره‌ی چیرۆكه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
رۆمانه‌كه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی خوێنه‌ر راده‌كێشێت، چه‌ندین ره‌هه‌ندی جیاواز و چه‌ند راوییه‌كی هه‌یه، هه‌ندێكجار ده‌نگی راوییه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن و پێكه‌وه حیكایه‌ته‌كه ده‌گێڕنه‌وه و بۆ یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، له مه‌دا نووسه‌ر سوودی له ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كانی هه‌زارویه‌ك شه‌وه وه‌رگرتووه.
كۆمێنت: (به 260 لاپه‌ڕه ئه‌چاگا كۆمه‌ڵێك چیرۆكی نائاساییمان بۆ ده‌چنێت، گه‌لێك رووداوی سه‌یر و سوریالی و له هه‌مانكاتدا واقیعی تیایه، به‌ڵام به‌شێوازیك ده‌یانچنێت وا له خوێنه‌ر ده‌كات به‌ورییایه‌وه دوای گێڕانه‌وه‌كه بكه‌وێت، هه‌ست بكات ئه‌گه‌ر یه‌ك چركه لێی بێ‌ئاگا بێت لێی تێنه‌گات).
ئه‌چاگا ساڵی 1951 له شاری ئه‌ستیاسۆ-باسك له‌دایكبووه، به‌ناوبانگترین نووسه‌ری باسكی هاوچه‌رخه، شاعیر و رۆماننووس و چیرۆكنووس و شانۆنامه‌نووسه، كۆی نووسینه‌كانی باسی كه‌لتور و كێشه و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی باسكی ده‌كه‌ن، له‌پای ئه‌م رۆمانه‌ی ساڵی 1989 خه‌ڵاتی نیشتمانی ئه‌ده‌ب-ی پێبه‌خشراوه، رۆمانه‌كه بۆ 26 زمانی دنیا وه‌رگێڕدراوه، ساڵی 2006 رۆمانه‌كه كراوه به‌فیلمێكی سینه‌مایی، هه‌روه‌ها رۆمانێكی تریشی وه‌رگێڕدراوه بۆ عه‌ره‌بی به‌ناوی (یاداشتنامه‌ی مانگایه‌ك).