قوباد تاڵەبانی ‌و مەسەلەی ژن

11:42 - 2022-05-09
ئالان رەئوف
289 خوێندراوەتەوە

هەڵوێستە روون‌ و ئاشكراكانی قوباد تاڵەبانی لەسەر مەسەلەی ژن ‌و توندوتیژی بەرامبەر ژنان ‌و ژن كوشتن، هاتنە سەرهێڵی بەپەلە‌ی لەسەر رووداوە نەخوازراوەكەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە چەمچەماڵ دەرخەری ئەو راستییەیە كە لە دوای وەفاتی مامی گەورە هێشتا كەسانێك هەن كە خۆیان بە داكۆكیكاری راستەقینە دەزانن لە مەسەلەی مافی ژنان‌ و رێگرتن لە ژن كوشتن، لەم گۆشەیەوە قوباد تاڵەبانی وەك بەرپرسێكی باڵای ئەم هەرێمە ئەو پارێزەرەیە تا دوای وەرگرتنی سزای یاسایی بە شوێن ژن كوژانەوەیە. 
رۆژانە‌ و هەفتانە گوێمان لە هەواڵی ژن كوشتن ‌و توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەبین رەنگە ئەم دیاردە قێزەونە لە هەموو جیهاندا هەبێت، بەڵام لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر ‌و لە وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر لە میللەتێك بۆ میللەتێكی تر رێژەكەی جیاوازە، بەداخەوە ناوچەكەمان‌ و كوردستان ئەو زۆنەیە رێژەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان‌ و ژن كوشتن تێیدا زۆرە رێگریكردن لەم دیاردە ناشارستانی ‌و نا مرۆڤانەیە پێویستی بە پارێزەری راستەقینە ‌و جێبەجێكردنی سزای یاسایی قورس‌ و بڕیاری بوێرانە ‌و بەدەنگەوە هاتنی خێرا‌و خەمخۆرانەی وەك  ئەوەی قوباد تاڵەبانی هەیە.
پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی لەسەر رووداوە نەخوازراوەكەی چەمچەماڵ راسپاردنی بە پەلەی هێزە ئەمنییەكان بۆ 
دۆزینەوەی بكوژی خێزانەكە ‌و هەڕەشەكردن لەو لایەن‌ و بەرپرس ‌و كەسانەی داڵدەی ژنكوژان دەدەن ئاماژەیەكی روون‌ و دڵخۆشكەرە كە چیدی ئەوانەی تاوانی وا گەورە‌ و نا مرۆڤانە دەکەن لە هەر پلە و پۆست ‌و لە پشت هەر كەس‌ و لایەنێك بن  لە دەستی یاسا‌ و سزای تاوانەكانیان رزگاریان نابێت. 
پەیامی قوباد تاڵەبانی دوای دەستگیركردنی تاوانبارەكە بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دڵخۆشكەرترە كاتێك بە ئاشكرا رایدەگەیەنێت ئەوانیش بە هەر هۆكارێك یان پێكهاتنی كۆمەڵایەتی لە بكوژەكە خۆشبن ئەو لێی خۆشنابێت‌ و دۆسێی قوباد تاڵەبانی ‌و مەسەلەی كوشتنی ئینسانە.  ئەوەش هەموو ئەو رێکەوتن و پێکهاتە کۆمەڵایەتییە نایاساییانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە لە پشت خوێنی بە ناحەق رژاوی ژنانەوە دەکرێت.
ئەم هەڵوێستە جوان‌ و مەردانەیەی قوباد تاڵەبانی هەمان ئەو هەڵوێستە جوامێرانەی سەرۆك مام جەلال- مان بیردەخاتەوە كاتێك لەسەر مەسەلەی مافی ژنان‌ و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان‌ و ژن كوشتن وتی «هیچ كات ئیمزای لە سێدارەدانم بۆ كەس نەكردووە، بەڵام لە بەرامبەر مەسەلەی ژنان ‌و تاوانی كوشتنی ژنان بەچاو نوقاندنەوە ئیمزای دەكەم». 

وتارەکانی نوسەر