‎بازاڕی رەش (Black Market) چییه؟

09:55 - 2024-03-19
محەمەد هەمەوەندی
278 خوێندراوەتەوە

بازاڕی رەش چالاکییەکی ئابوورییە کە لە دەرەوەی کەناڵە رەسمییەکانی حکومەت ئەنجام دەدرێت. مامەڵە نایاساییەکانی بازاڕ عادەتەن لەژێر مێزەکە روو دەدەن بۆئەوەی بەشداربووان خۆیان لەکۆنتڕۆڵی نرخی حکومەت یان باجەکان بەدووربگرن. ئەو کەلوپەل و خزمەتگوزارییانەی لەبازاڕێکی رەشدا پێشکەش دەکرێن دەتوانن نایاسایی بن، واتە کڕین و فرۆشتنەکانیان بەپێی یاسا قەدەغەیە، یان دەتوانن یاسایی بن بەڵام بۆ خۆلادان لەباج دەربکرێن. هەروەها بازاڕە نایاساییەکان بە بازاڕی نایاسایی، بازاڕی سێبەر یان بازاڕی ژێر زەوی ناسراون. لەهەمانکاتدا لەبەرچاو نەگرتنی لایەنە مرۆڤایەتییەکە، وەک هەست نەکردن بە هیچ بەرپرسیارێتیەکی مرۆڤدۆستانە، هەروەها خستنەڕووی ئەو کاڵایانەی کە سانسۆریان لەسەرە یان یاساغن.
ئایا بازاڕی رەش هێشتا بوونی هەیە؟
ئابووریی سێبەر مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و تا ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت لەبوونی خۆی. هێشتا فرۆشیار و کڕیارێکی زۆر هەن کە لە بازاڕە رەشەکاندا بەشدارن لەسەرهێڵ. ئەم بازرگانییە نایاسایە بە نهێنی یان لەتاریکیدا روو دەدات. بۆیە ناوی بازاڕی رەشە، چونکە بازرگانی بازاڕی رەش ڕوودەدات لە دەرەوەی کتێبەکان، بۆ قسەکردن ئەوە نوێنەرایەتی هەموو سێکتەرەکانی ئابووری وڵاتێک دەکات کە بەوردی ناتوانرێت بپێورێت،بەڵام فراوانی و قەبارەی بوونی پەیوەستە بە توندوتۆڵی دەسەڵاتەوە، بەو مانایەی سادەتر روونی بکەینەوە، ئەوە دەگەیەنێت بازاڕی رەش لەو وڵاتانەدا بەرفراوانترە کە گەندەڵی تیایدا باڵادەستترە لە یاسا، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە دەسەڵاتە تۆکمە و سیستمدارەکان، سزای زۆر توندیان داناوە لەسەر ئەو کەسانەی لەو بازاڕەدا کڕین و فرۆشتن دەکەن.
ئەوان چی دەفرۆشن لە بازاڕی رەشدا؟
یەکێکی تر لە خەسڵەتەکانی بازاڕی رەش نەبوونی پێگەیەکی جوگرافییە لەسەر نەخشە، واتە جێگایەکی دیاریان نییە، لە کەلتوری فارسیدا پێی دەڵێن "بازاڕی ژێرزەمینی" لە زۆر وڵاتی تریشدا بەپێی کەڵچەر ناوی تری بەسەردا دابڕاوە لەوانە:
‎-1 ئابووریی نارەسمی
2-‏ ئابووریی تۆمارنەکراو
3- ئابووریی شاراوە یان ئاشکرا نەکراو و نهێنی
‏بازاڕی رەش هەمیشە چاوی لەسەر ئەوەیە کە کاڵایەک بخاتە بازاڕەوە خواستی زۆری لەسەرە، بەنرخێک کە لە نرخی هاوشێوەکەی کەمتر بێت لەڕێی بازرگانییەکی ئەوەی زۆرترین مامەڵەی پێوەدەکرێت بە بەرچاوی کڕیار و  دەسەڵاتیشەوەیە لەجیهاندا، ئەمانەی لای خوارەوەن:
1- بازگانیی چەک
2-‏ بازرگانییکردن بە مرۆڤەوە کە ئەمەیان دەچێتە خانەی تاوانی گەورەوە.
3- ‏ بازرگانییکردن بەمادە هۆشبەرەکان و ئەو دەرمانانەی لەو بوارەدا بەکاردێت.
4-‏ بازرگانی زێڕ، ئەڵماس، گشت جۆرەکانی گەوهەر و خشڵی گرانبەها.
5-  بازرگانی خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە و توتن.
6-‏لەئێستادا بازرگانیکردن بەئەندامی جەستەی مرۆڤیشەوە هاتۆتەگۆڕێ کە ئەمەیان قێزەونترینیانە و    دەچێتە خانەی مافیاگەرییەوە و دەبێتە تاوانی گەورە.
‏جگە لەم پۆڵێنە چەندینجۆر کاڵای تر لەبازاڕی رەشدا لە برەودایە. تەنانەت بازاڕی رەش دەستی خستۆتە بواری خزمەتگوزاریی و هەندێ بواری تریشەوە، وەک ئەوەی کەسێک پێویستی بە خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلە یان خزمەتگوزاری پزیشکیە، کاتێک کڕیار و فرۆشیار رێک دەکەون کە بەبێ پسووڵە و دوور لەچاوی تۆماری باج مامەڵە ئەنجام دەدەن، ئەوە بۆ هەردوو لایەن بەسوودترە، کڕیار بڕە پارەیەکی کەمتر دەدات و فرۆشیاریش خۆی لە باج دزیوەتەوە، دیارە ئەم جۆرە مامەڵەیە لە وڵاتانێکدا زۆرترە کە ئابووری بەسیستمکراو تیایدا پیادە کراوە زۆرینەی مامەڵەکان بەتۆماری ئەلەکترۆنیە. 
جۆرێکی تر لە بازاڕی رەش کە گەشەی سەندووە لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆمپیوتەر و خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت وەک کۆپیکردنی ئەپلیکەیشن و بەرنامەکانی تایبەت بە بوارە جیا جیاکانی دیجیتاڵی کۆمپیوتەر، هەر لەهەمان بواردا کۆپیکردنەوەی ئەلبومی هونەرمەندان، فلمە سینەماییەکان وکۆپی کردنی.
 بەڵام لە ئەمریکا بیر لەدەرمانی نایاسایی و لەشفرۆشی و لێدانی دیزاینەر و تێکەڵکردنی بلیت دەکەنەوە کە ئەوەی ئێمە دەیبینین بەشێکی کەمە لەوەی کە لە واقعدا بوونی هەیە. کاتێک بیر لەبازاڕە رەشەکان دەکەینەوە بازاڕە رەشە مەترسییدارتر و کەمتر ناسراوەکان کە لەجیهاندا کار دەکەن، بریتین لە ئەو کەسانەی کە لەناو ئۆرگانەکانی مرۆڤ و جۆرەکانی و منداڵ و چەک و کاری کۆیلەیی (بازرگیانیکردن بە مرۆڤ) لەژێر مەترسیدان.

 

بازاڕی رەش لەو وڵاتانەدا بەرفراوانترە کە گەندەڵی تیایدا باڵادەستترە لە یاسا، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە دەسەڵاتە تۆکمە و سیستمدارەکان، سزای زۆر توندیان لەسەر ئەو بازاڕە داناوە 

 

نرخی بازاڕی رەش هەرزانتره؟
نرخی ئەوان لەوانەیە هەرزانتربن لە نرخی بازاڕی ئاسایی، دابینکەرەکە پێویست ناکات پارەی تێچووی بەرهەمهێنان یان باج بدات. ئەمە زۆرجار لە ئابووریی ژێر زەویدایە. بە نموونەیی (نەوت ، گاز ). تاوانباران شتومەک دەدزن و لە خوار نرخی بازاڕی یاساییەوە دەیانفرۆشن. بەڵام هیچ پسوڵەیەک و گەرەنتیان لەگەڵدا نییە.
تایبەتمەندییەکانی بازاڕی رەش کامانەن؟
بەپێی یاسا هەر کەسێک سەرپێچی بکات و لەتاوانێکی بازاڕی رەشدا بەشداربێت، بە کەمترین سزا بۆ سێ مانگ زیندانیکردن بەرپرسیار بێت.12 مانگیش ئەگەر هەوڵی تاوانبارکردن بدەیت. بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەکو بەریتانیادا، لە بازاڕی رەشدا بازرگانی بە جگەرە و مرۆڤەوە دەکرێت کە یەکەمجار بە غەرامە سزا دەدرێت و جاری دووەم سزای زیندانی بۆ دەردەچێت کە لە شەش مانگ کەمتر نییە. بەڵام پارچەی ئۆتۆمبیلی  دزراو زۆر بە ئاسانی لەبازاڕدا دەفرۆشرێت. شتومەک و خزمەتگوزاریەکان بە نایاسایی واتا بەشێوەیەکی نایاسایی بەدەست دەهێنرێن لەوانەیە ئاڵوگۆڕی لەسەرەوە یان لەخوارەوەی نرخی مامەڵەکانی بازاڕی یاسایی بکەن.
بازاڕی رەش لە شانشینی یەگرتووی بەریتانیا 
بازاڕی رەش لە شانشینی یەگرتووی بەریتانیا ناوەندێکی گەورەی دەست کەوتنی سەرمایەیە، ‏ بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تێلگراف نزیکەی 10 ٪ ئابووری ئەم وڵاتە پێک دێنێت، ئەم بازاڕە بەسەر چەندین کەرتی جیاجیا دابەش بووە، کورد لەم نێوەندەدا زیاتر لە کڕین و فرۆشتن بە جگەرەی قاچاخ و هێنانی پەنابەر بۆ نێو بەریتانیا و مامەڵە بە مادە هۆشبەرەکان، خۆدزینەوە لەباج و چەوساندنەوە و کارپێکردن بە کرێی هەرزانتر بەو کرێکارانەی کە مافی پەنابەریان نییە لەنێو ئەم بازاڕە چالاکە و دەستی باڵای هەیە. هۆکارەکانی بەربڵاوی و کۆنتڕۆڵ نەکردنی ئەم بازاڕە لەلایەن حکومەت ئامانجی ئەم وتارە نییە، بەڵام فاکتە بەردەستەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە حکومەت بەجۆرێک لەجۆرەکان چاوی داخستووە بەرامبەر بەم بازاڕە رەشە، رێکارەکانی هاندەر نین بۆ کەمبوونەوە و ڕێگری لێکردنی بەڵکو زیاتر لەکردەیەکی نمایشکارانە دەچن بۆ چاوبەستەی ڕای گشتی.
بۆ چالاک بوون لەنێو ئەم بازاڕە و دەستخستنی سەرمایە، هیچ کەس پێوستی بە هونەر و لێزانینێکی ئەوتۆ نییە، پێویست بە زانینی زانستیانە و بەخوێندن و بڕوانامە نییە، تەنانەت زانینی زمانی ئینگلیزیش مەرجێکی سەرەکی نییە، هەر کەس بە چەند وشەیەکی سەرەتایی دەتوانێت تەواوی کارەکانی ڕایی بکات.
ترس و نیگەرانیەکان لە سزای پۆلیس بۆتە گاڵتەیەکی ناخۆش، هیچ کەس رووبەڕووی هەڕەشە و سزایەکی هێندە سەخت نابێتەوە کە کاریگەری لەسەر ژیان و سەرمایەی کەسەکە جێبێڵێت، بەکورتییەکەی تێچوونەکانی کارکردن لەم بازاڕە زۆر کەمترە لە دەستکەوتەکانی، ئەمە وایکردووە کە هەر کەسێ لە ماوەی چەند ساڵێک سەدان هەزار پاوەن کۆبکاتەوە و بشتوانێت ئەم پارانە بەبێ کێشە سپی بکاتەوە.
دەرەنجام
لەکۆتایی باسەکەماندا دەردەکەوێت بازاڕی رەش، بازاڕێکی گەرمە، رەنگە چەند بازرگان و بەرپرسێکیان ئەوانەی کە لەپشت پەردەوە ئیش دەکەن سوودمەند بن بەڵام لەدواجاردا وڵات و دامەزراوە و کۆمەڵگا زەرەرمەندی گەورەیە، چارەسەرەکەشی ئەوەیە  ئەگەر بنەبڕ نەکرێت ئەوا دەشێ کەمبکرێتەوە، ئەمەش بەهۆی دامەزراوەی بەهێز لەوڵاتێکی بەهێزو دەسەڵاتێکی تۆکمە کە خۆی بەشدار نەبێت لەوەها کایەیکی گوماناویدا.

بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە

وتارەکانی نوسەر