راست و چه‌پ له مێژوودا
له رووی مێژووییه‌وه به‌كارهێنانی وشه‌ی راست و چه‌پ بۆ مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی دوای شۆڕش ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك كۆمارییه‌كان له‌به‌ری چه‌پی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان لای راست دانیشتوون. به‌م شێوه‌یه وشه‌ی چه‌پ بۆ لایه‌نگرانی گۆڕانكاری و راست بۆ لایه‌نگرانی دامه‌زراوه و به‌ها سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و رابردوو به‌كارهاتووه. بۆچوونێكی تریش له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می لینین و كۆمۆنیسته‌كانی ئه‌وسای روسیا، به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌مڕۆدا، چه‌په‌كان خۆیان به لایه‌نگری كرێكاران و ره‌نجده‌ران و گه‌لانی ژێرده‌سته ده‌زانن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته‌كان خۆیان به‌لایه‌نگری سه‌رمایه‌دار و ئه‌رستۆكرات و كۆنسه‌رڤه‌تیڤه‌كان ده‌زانن.
له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا (راستڕه‌و) به تاك یان گروپێك ده‌وترێت كه باوه‌ڕیان به موحافیزكاری (دواكه‌وتوویی) سوننه‌تگه‌رایی یان فاشیزم و نازیزم هه‌یه، لایه‌نگری چینه باڵاكانن و دژی چاكسازی خێرا و بنچینه‌یین، بیری ناسراو به راست به گشتی دژی گۆڕانكاریین و پێیانوایه ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه، پێویسته ئه‌وه‌نده‌ی له توانادا هه‌یه بپارێزرێت و گۆڕانكاریی خێرای شۆڕشگێڕی به‌تێكده‌ری بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه ده‌زانن، به بۆچوونی ئه‌وان گۆڕانكارییه پێویست و حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كان پێویسته له كه‌مترین ماوه و زۆر به هێواشی و ورده ورده ئه‌نجام بدرێن.
ئایا ئایین هۆكاری سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌یه؟
راستڕه‌وه‌كان ئایین به هۆكاری سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه و بنه‌مایه‌كی پته‌و و پێویست له په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌زانن، له وێنای گشتی راسته‌كان دا كه‌س و گروپه سوننه‌تییه‌كان به به‌ڕێز هه‌ژمار ده‌كه‌ن و له پێش عه‌قڵی تاكیان داده‌نێن، ئه‌وان نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی به سروشتی و پێویستی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و لابردنی به مه‌حاڵ ده‌زانن .
ئێستا له ئه‌وروپادا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌ماوه له‌نێوان چه‌پگه‌راو راستگه‌رادا، به‌رنامه و دروشمه‌كانیان زۆر نزیكه له یه‌كتره‌وه، به‌ره‌و لاوازی و پووكانه‌وه‌و به‌سه‌رچوون ده‌ڕۆن، خه‌ڵك لێیان بێزار بووه و ناچن بۆ ده‌نگدان، متمانه‌یان به به‌رنامه و به‌ڵێنه‌كانیان نه‌ماوه، هه‌موو ئه‌مانه رێگه‌ی خۆشكردووه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی ره‌وت و حزبه نوێكان كه خۆی له لیبراڵه‌كان و نیولیبراڵه‌كان و پۆپۆلیسته‌كانه، یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت به ئه‌مریكایی بوونی چه‌پی ئه‌وروپا.
یه‌كێتیی ئه‌وروپا و لاوازی و شكست
یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ره و لاوازی و شكست ده‌ڕوات، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی ته‌مه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپاودا، سه‌رانی یه‌كێتییه‌كه نه‌یانتوانیوه به ئه‌وروپایی بوون زاڵ بكه‌ن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌رستی و میللی بووندا. ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا نه‌ته‌وه‌په‌رست و میلله‌تپه‌رستن و كه‌متر بایه‌خ به یه‌كگرتنی ئه‌وروپا و یه‌كێتییه‌كه ده‌ده‌ن، جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیه‌كه و داواكردنی ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه له‌هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌ندا و سوید و ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی تر نیشانه‌ی راستی ئه‌و بۆچوونه‌یه، ئه‌وروپایی بوون كاڵ بۆته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده گرنگی به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ناده‌ن و كه‌متر به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن، پۆپۆلیسته‌كانی ئه‌وروپا كه رۆژگارێك له په‌راوێزدا بوون، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و گه‌شه‌یان كردووه و توانیویانه سوود له هه‌ردوو ره‌وت و حزبه چه‌پگه‌راو راستگه‌راكان وه‌ربگرن و تێكه‌ڵی بكه‌ن بۆ گه‌شه‌كردنی خۆیان، پۆپۆلیسته‌كان داوای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و میللیان زیندوكردۆته‌وه و هه‌ستی دژه بێگانه‌یی و دژی كۆچبه‌ران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی (شینگن) و كۆمه‌ڵگه‌ی فره‌ره‌گه‌ز و فره‌ره‌نگ به هه‌ڕه‌شه ده‌زانن بۆ سه‌ر ناسنامه‌یان، هه‌روه‌ك به‌توندی دژی شه‌پۆلی كۆچبه‌رانی موسڵمانن و دژی به موسڵمانكردنی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگاكانیانن.
به شێوه‌كی گشتی راستڕه‌وه تونده‌كان و چه‌پڕه‌وه تونده‌كان دژی یه‌كێتیی ئه‌وروپان، به پێچه‌وانه‌وه میانڕه‌وه راسته‌كان و میانڕه‌وه چه‌په‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كبوونی ئه‌وروپادان، زۆر جار چه‌په‌كان و راستڕه‌وه‌كان جێگۆڕكێیان كردووه، ئێستا ئه‌وه‌ی چه‌پ بووه بۆته راستڕه‌و و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر راسته. راسته‌كان بڕوایان به ئازادی ئابووری و بازاڕی ئازاد و خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و پاراستنی ئیمتیازه‌كانی چینه باڵاكان هه‌یه، له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا و له‌به‌رامبه‌ر چه‌پی نوێ‌دا راستی نوێش(New Right) بوونی هه‌یه، هایك له كتێبی (رێگه‌یه‌ك به‌ره‌و كۆیله‌یی) ساڵی (1944) پێی وابوو كه ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت و سۆسیالیزم به‌شێوه میانڕه‌وه‌كه‌شیان حاشاهه‌ڵنه‌گرانه ده‌بێته هۆی پووكانه‌وه‌ی ئازادی، به شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌و پارتانه‌ی تێڕوانینی موحافیزكارانه‌یان هه‌یه نه‌ته‌وه‌په‌رستن و خۆیان بۆ یه‌كبوونی ته‌واوه‌تی ئه‌وروپا به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن ، موحافیزكاری كۆمه‌ڵایه‌تیش لایه‌نگری ژیانی مرۆیی و دژی له‌باربردنی منداڵ و ده‌ستكاریكردنی ژێنه‌تیكی مرۆڤ و هاوسه‌رگیری به‌ده‌ر له سیستمی مه‌زهه‌بی و هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و باوه‌ڕیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌خلاقی گشتی و به‌ها نه‌ریتییه‌كانی خێزان هه‌یه .
راسته‌كان چه‌ند جۆرن؟
به شێوه‌یه‌كی گشتی راسته‌كان ده‌كرێن به‌سێ جۆره‌وه، یه‌كه‌م: راستی توندڕه‌و كه شۆڤێنی و ره‌گه‌زپه‌رستن. دووه‌م راستی میانڕه‌و كه موحافیزكارن. سێیه‌م راستی روو له ناوه‌ند كه لیبراڵن.
راستی توندڕه‌و ره‌خنه‌گری توندی یه‌كێتیی ئه‌وروپان و چه‌مكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بریتین له ناسیونالیزمی توندڕه‌و، دژی كۆچی بێگانه‌كانن، هه‌روه‌ها ره‌گه‌زپه‌رست و شۆڤێنین و به توندی دژی شه‌پۆلی كۆچبه‌ران و كه‌لتوری بێگانه‌ن. راستی میانڕه‌و به‌شی زۆر و سه‌ره‌كی موحافیزكاره‌كان و دیموكرات مه‌سیحی ده‌گرێته‌وه و ره‌خنه‌گرێكی كه‌می یه‌كبوونی ئه‌وروپان. راستی روو له ناوه‌ند لێكچوونی زۆریان هه‌یه له‌گه‌ڵ راستی میانڕه‌و. به‌ڵام مه‌یلی لیبرالیستی تیایاندا دیاره و لایه‌نگری یه‌كبوونی ئه‌وروپان. هه‌ندێك له دروشمه‌كانی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان بریتیه له: داگیركردنی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن هه‌ژاره‌كانه‌وه، به موسوڵمانكردنی گه‌لانی ئه‌وروپا، تێكدانی كه‌لتوری ئه‌وروپی له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه. له‌دیدی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانه‌وه موسوڵمانەکان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كه‌لتورین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌وروپا، به‌ها ئیسلامییه‌كان دژی به‌ها لیبراڵ دیموكاسیه‌كانی رۆژئاوان. به جۆرێك به وته‌ی (یۆرك هایده‌ری) دامه‌زرێنه‌ری حزبی ئازادی نه‌مسا: رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلام پێچه‌وانه‌وه‌ی به‌ها رۆژئاواییه‌كانه، هه‌روه‌ها (گیرت ویلدرسی) هۆڵه‌ندی پێیوایه: موسڵمانان سه‌رچاوه‌ی نائارامین و له بنه‌ڕه‌تدا ئیسلام نه‌ك ئایینێك، به‌ڵكو ئایدیۆلۆجیایه‌كی دیكتاتۆرییه. له راستیدا به‌پێی توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌كان ده‌توانرێت بووترێت دژایه‌تی كۆچبه‌ران ته‌نیا بابه‌ته كه حزبه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان یه‌ك پێده‌گرێت. راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه پێویسته هاوڵاتییه ئه‌وروپییه‌كان گه‌یشتن به‌خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی كه‌لتور و زمانیان له پێشینه‌ی كاره‌كانیان بێت، نه‌ك بێگانه و كۆچبه‌ران. هه‌ر له‌م روانگه‌ی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانه‌وه بوو، وای له‌كه‌سێكی وه‌ك(جۆرج لینكۆڵن رۆكوێڵ) كردووه كه بۆ یه‌كه‌مجار چه‌مكی هێزی سپی(white power)ی له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وی ناسیونالیزمی هێزی ره‌ش(black power) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنا. ئه‌م تێڕوانینه‌ی راستڕه‌وه‌كان به باشی له بۆچوونی (ماری لۆپن)ی فه‌ڕه‌نسی ره‌نگیداوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌به‌رده‌م فه‌ڕه‌نسا له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆییه به‌هۆی یه‌كێتیی ئه‌وروپاو له‌ده‌ستدانی ناسنامه‌یه به‌هۆی كۆچبه‌رانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌دیدی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانه‌وه یه‌كێتیی ئه‌وروپا واته به‌هه‌ده‌ردانی پاره، كۆنترۆڵی لاوازی سنووره‌كان، له ناوبه‌ری ناسنامه‌ی كه‌لتوری، بیروكراسی و تاوانی تر. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه پارتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیا (BNP) هه‌مان بۆچوونی هه‌یه و خوازیاری ده‌رچوونی به‌ریتانیا بوو له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و له‌روانگه‌ی ئه‌م حزبه‌وه یه‌كێتیی ئه‌وروپا شتێك نییه بێجگه له له‌ناوبه‌ری سه‌ربه‌خۆیی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیا. به رای لۆپین و ویڵدرز یه‌كێتیی ئه‌وروپا شتێك نییه بێجگه له لادانێكی ئابووری به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، هه‌روه‌ها راستڕه‌وه‌كان بڕوایان وایه كه هاتنی شه‌پۆلی كۆچبه‌ران بۆته هۆی بێكاربوونی كرێكاران و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌لی كاریان له‌خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه فڕاندووه و بڕواشیان وایه كه ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان سوودی زیاتر له یارمه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌رده‌گرن. له‌ئه‌نجامی گۆڕانكاری سیستمی حزبایه‌تی له ئه‌وروپادا دوو ئه‌نجامی لێكه‌وته‌وه، له‌ناو چه‌په‌كاندا ده‌ركه‌وتنی جۆرێك حزبی سیاسی نوێ، وه‌ك سه‌وزه‌كان (Green Party) و له‌ناو راسته‌كانیشدا ده‌ركه‌وتنی سه‌رله‌نوێی راستی توندڕه‌و، له راستیدا راستی توندڕه‌و بابه‌تی كۆچبه‌رانی به ئاساییشه‌وه گرێداوه و ئه‌و ئایدییایه‌ی جێگیر كردووه كه له هه‌ر شوێنێك كۆچبه‌ران بوونیان هه‌بێت ناسه‌قامگیری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری زیادی كردووه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین كه خه‌ڵكانی نه‌شاره‌زا و كه‌م خوێنده‌وار له ئه‌وروپادا ده‌نگ به حزبه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك له(دانیمارك و نه‌رویج و به‌ریتانیا و به‌لجیكا و فه‌ڕه‌نسا و نه‌مسا) به‌و شێوه‌یه بووه، له به‌ریتانیا لایه‌نگرانی حزبی (BNP) زیاتر پیاوانی سپی پێستی توندڕه‌ون، واته كه‌سانی پیری چینی كرێكاران كه خوێنده‌واری كه‌میان هه‌یه‌و به‌رامبه‌ر به‌داهاتوی ئابوری ره‌شبینن. هه‌روه‌ك ده‌بینین حزبه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی هۆڵه‌ندا دژی بێگانه‌كانن، دژی ره‌شپێسته‌كان و نه‌ته‌وه‌په‌رستن. چه‌په‌كانی ئه‌وروپاش كه پێكهاتوون له حزبه سۆسیال دیموكراته‌كان و سه‌وزه‌كان و كۆمۆنیسته‌كان و سۆسیالیسته سه‌ربه‌خۆكان، ئێستا له پاشه‌كشێدان و زۆرجار هه‌ڵوێستیان چۆته خانه‌ی حزبه راستڕه‌وه‌كان، یان سیاسه‌تی كلكایه‌تییان بۆ حزبه بۆرژوا و راستڕه‌وه‌كان كردووه و دوای سیاسه‌تی ئه‌وان كه‌وتوون و بوونه‌ته ته‌واوكه‌ری به‌رنامه و هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی حزبه راستڕه‌وه‌كان، هه‌روه‌ك پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا (Labour party) سێ خولی له‌سه‌ر یه‌كی هه‌ڵبژاردنی دۆڕاند، به‌هۆی پشتگیریكردنی له سیاسه‌تی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و سیاسه‌تی كۆماریه‌كانی ئه‌مریكا له داگیركردنی عیراق و ئه‌فغانستان و ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی تر.
سه‌چاوه‌كان:
- گه‌شتێك به‌نێو ژیان و كه‌لتور و سیستمی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانیادا، پێشڕه‌و ئیسماعیل، 2009 سلێمانی.
- حزبه راست و پۆپۆلیسته توندڕه‌وه‌كان له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئایدیا دیپلۆماتیك، 2017، ده‌زگای ئایدیا سلیمانی .