كۆمه‌ڵناسیی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك لقێكی كۆمه‌ڵناسی له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێـت له‌سه‌رخستنی پلانی په‌روه‌رده‌یی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، گومانی تێدا نییه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیداین توانیویه‌تی ئه‌و دیده گشتگیره تێبپه‌ڕێنێت كه پێشتر سه‌یری كۆمه‌ڵگاو دامه‌زراوه‌كانی كراوه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، هه‌ربۆیه كۆمه‌ڵناسیش له‌زانستێكی گرنگیده‌ر به كۆمه‌ڵگا و دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ زانستی تاكی كارا (الذات الفاعلة). له‌م سۆنگه‌وه كۆمه‌ڵناسی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یه‌كی سه‌نته‌ری ده‌داته تاكه‌كان به‌گشتی و فێرخوازان به تایبه‌تی به‌و پێیه‌ی ئه‌وان خودێكی كارای ناو پرۆسه‌كه‌ن. ئه‌مه تێزێكی (ئالان تۆرین)ه كه له‌سیاقی كۆتاییهاتنی چه‌مكی كۆمه‌ڵگا و كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیدا ده‌یخاته‌ڕوو. هاوكات پرۆسه‌ی رێنماییكردن و پاڵپشتیكردنی فێرخواز له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندندا جگه له‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی قورس و گرانه له‌هامه‌نكاتدا داخوازییه‌كی نكوڵی لێنه‌كراوی فێرخوازه‌كانه.
په‌روه‌رده ده‌بێت سیستمێك به‌رجه‌سته بكات، كه له‌سه‌ر ئاستی مێشك و لێهاتووییه‌كان و به‌هاكان، هاوتای خواست و پێداویستییه‌كانی فێرخواز بێت
په‌روه‌رده ده‌بێت سیستمێك به‌رجه‌سته بكات، كه له‌سه‌ر ئاستی مێشك و لێهاتووییه‌كان و به‌هاكان، هاوتای خواست و پێداویستییه‌كانی فێرخواز بێت، هه‌ربۆیه كاری توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش جگه له‌وه‌ی بۆ په‌روه‌رده و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی پێداویستی و كێشه‌كانی رۆژانه‌ی فێرخواز و ئاراسته‌كردن و هاندانیان بۆ خۆدۆزینه‌وه، پرۆسه‌یه‌كی ته‌واوكاره له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت خه‌می ئه‌وه‌شیان بێت كه پلانێكی په‌روه‌رده‌یی و به‌هایی وه‌ها دابڕێژن له‌گه‌ڵ ئه‌و دیده نوێیه په‌روه‌رده‌ییه كه ئێستا هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه به‌یه‌كه‌ی فێرخوازان كارده‌كات، هاوتا بێت.
واته ئه‌گه‌ر له رابردوودا رێنمایی و فێركردن له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، گشتی و سه‌راپاگیربوبێت، به‌ڵام له ئێستادا واقیعه‌كه زۆر جیاواز و فره ره‌هه‌نده كه هه‌ر تاكێك له فێرخوازه‌كان بۆ خۆی جیهانێكه له ماف و ده‌ربڕین و داواكاری و شیكاركردنی ڕووداوه‌كان، بۆیه لێره‌وه ناتوانین ئه‌رخه‌یان بین له مه‌یل و حه‌زو دونیابینی فێرخوازه‌كان و ده‌بیت ته‌به‌نیی پرۆژه‌یه‌ك بكه‌ین له‌ناو قوتابخانه‌كاندا، كه بتوانێت داخوازییه‌كانی فێرخوازان ره‌چاو بكات و رۆڵ و پێگه‌ی له‌بەرچاو بگرێت.
هه‌ڵبه‌ته گرنگه میتۆدی كاركردنی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كاركردن هاوتای ئه‌و روانگه په‌روه‌رده‌ییه بێت كه سیستمی په‌روه‌رده په‌یڕەوه‌ی ده‌كات. ده‌بێت توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و راستیه تێبگه‌ن كه له ئێستادا فێرخواز زیاتر له‌چه‌سپاندنی نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌ها باڵاكان له ناخیدا خوازیاری ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی خود گه‌شه‌ی پێبدرێت و خودێكی كارای وای بۆ دروست بكرێت كه توانای به‌ڕێوه‌بردنی خودی خۆی و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و سه‌ركردایه‌تیكردنی كایه‌كه‌ی خۆی بۆ دروست بكرێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی په‌روه‌رده و مامۆستایان دركی ئه‌وه‌یان كرد كه فێرخواز دڵگه‌رمی و خۆبواردن و تێكۆشانی بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده سست و لاوازه، ئه‌وا ده‌بێت به دوای ئه‌و بۆشاییه‌دا بگه‌ڕێین كه ئێمه له نێوان هه‌ردوولادا دروستمانكردووه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بده‌ین، به پێچه‌وانه‌وه په‌روه‌رده و رێنماییكردن له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا ده‌خولێته‌وه، له كۆتایشدا جگه له بارگرانییه‌كی زۆری ئابووری بۆ فێرخوازان و حكومه‌ت، فێرخوازان و خێزانه‌كانیشیان به‌نائومێدی ده‌سپێرین.
*ماسته‌ر له كۆمه‌ڵناسی و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی