هێزێك، خۆی به ده‌نگی خه‌ڵكی كه‌ركوك، قه‌ڵای گه‌وره‌ی یه‌كێتی، هێزی نمره‌ی یه‌كی شاره‌كه بێت، له‌هه‌ڵبژاردندا ته‌نانه‌ت له عه‌ره‌ب و توركمانیشی بردبێته‌وه، به عه‌قڵی كێوه ده‌چێت چێژ له سوتاندنی بازاڕ‌و دوكانی ده‌نگده‌رانی وه‌ربگرێت؟، هێزێك خۆی سه‌ر قافڵه‌ی ئازادكردنی پایته‌خت بێت، له‌پێنج خولی هه‌ڵبژاردنی ته‌نها په‌رله‌ماندا، به‌تێكڕایی له‌نێوان نزیكه‌ی(100) بۆ(200) هه‌زار به‌س هه‌ر ده‌نگده‌ری له‌و پارێزگایه‌دا هه‌بێت، به‌هه‌زاران شه‌هیدی له‌پێناودا دابێت، كه‌ڵه پیاوی وه‌ك كاك كۆسره‌ت و شه‌هیدانی وه‌ك سه‌رداری سه‌عید سۆفی و چه‌ندین سه‌ركرده‌و هه‌زاران كادری و پێشمه‌رگه‌و پیاوی خوێنده‌وارو چین و توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی جیاجیای تێدا هه‌بێت، چ پێویستییه‌كی به‌وه‌یه خه‌ڵكی خراپه‌كار هانبدات تا ده‌ست بۆ سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیارو بازاڕی كاسبی خه‌ڵكی ئازیزی ئه‌و شاره به‌رێت و بیسووتێنێت، گوایه ئه‌مه، به واهیمه‌ی براده‌ران، بۆ زیاندانه له پێگه‌ی پارتی و حكومه‌ت!؟.
ئێ خۆ هه‌ر له‌م ساڵدا، چه‌ندین حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیانیشدا روویاندا‌و گومانی خراپیش بۆ هیچ هێز و گروپێكی سیاسی دروستنه‌كرا له‌كاتێكدا سنووری نفوزی یه‌كێتی پڕه له باره‌گای هێزی ركابه‌رو به‌رهه‌ڵستكاریش.
له‌راستیدا ئه‌م(كاسبی)یه له‌تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن و هه‌وڵی ناوزڕاندنی بێمانای ئه‌وانیتر، هیچ نییه جگه له جۆرێك له‌مایه‌پووچیی سیاسی. هه‌قه هه‌ركه بڕیار ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌م گه‌مه‌یه بژی و ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێ ئاڵۆزبكرێت، هیچ نه‌بێ خه‌ڵكی(لێزان)ی بۆ په‌یدا بكرێ!، ده‌نا ئاكام هیچ شین ناكا فیتنه و كێشه‌نانه‌وه نه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن، جا خوا بكا هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه نه‌بێت!.
[email protected]