25 ی مانگ یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژه، كه 25ساڵه به به‌رده‌وامی گه‌لاوێژ سلێمانی ده‌كاته باخچه‌ی ره‌نگاوره‌نگی قه‌ڵه‌م و ده‌نگه جیاوازه‌كان 25 ساڵه ئاوریشمی وشه‌و په‌لكه‌زێرینه‌ی دیالۆگ‌و توێژینه‌وه ئه‌ده‌بی و فكرییه‌كان ئاوێزانی داهێنانه‌جوان و به‌رده‌وامه‌كانی پایته‌ختی رۆشنبیری ده‌بن.
فێستیڤاڵ به‌ریه‌كه‌وتنی گه‌لانه له‌دونیای ئه‌ده‌ب و نووسین ئاشنابوونی قه‌ڵه‌مه ئازا‌و ئازاده‌كانه به‌یه‌كتر لابردن و نزیكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانه له جوگرافیای ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ردا.
دیاره له‌دوای راپه‌ڕینی ئاداری 91 تاوه‌كو ئه‌مرۆ چه‌ندین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی و كلتوری به ئاست و كوالێتی جیاواز کراوە و دەکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه به‌رده‌وامی ئه‌م فێستیڤاڵه‌یه كه 25 مانگ یۆبیلی زیوینی خۆی ده‌كات تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری گه‌لاوێژ ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌و25 ساڵه‌دا ده‌یان‌و سه‌دان نووسه‌ر و شاعیر و چیرۆكنوس و توێژه‌ری بیانی له ده‌رەوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بانگێشتی ئه‌م فێستیڤاڵه كردووه چه‌ندین نووسه‌ر و قه‌ڵه‌می تازه‌و جوان له به‌ره‌به‌یانی گه‌لاوێژدا به‌ده‌ركه‌وتون و ئه‌مڕۆ له قه‌ڵەمه جوان و پڕ داهێنه‌ره‌كانی دونیای ئه‌ده‌ب و نووسینن.
ئه‌مساڵیش گه‌لاوێژ جیاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت له‌ئاسمانی سلێمانیدا چونكه ئه‌مساڵ به‌ته‌نها فێستیڤاڵێكی ئه‌ده‌بی نییه به‌ڵكو فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی و كەلتوری و هونه‌رییه به‌و پێیه‌ی چه‌ندین چالاكی هونه‌ری تر شان به شانی كاره ئه‌ده‌بییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌ك چالاكی موزیك و سه‌مفۆنیا و نمایشی شانۆیی و پیشانگه‌ی شێوه‌كاری و پیشانگه‌ی كتێب و چه‌ندین چالاكی تر، كه‌واته پیرۆزه یۆبیلی زیوینی گه‌لاوێژ پیرۆزه له جیاوازییه‌كان و داهێنانه‌كانی.