خانەقین، شاری پێکەوەژیان

11:55 - 2024-07-23
بەمۆ شێخانی
116 خوێندراوەتەوە

 

 بەمۆ شێخانی

هەموو شوێنێک کە ژیان تێیدا دەستی پێکردووە، چەرخی رۆژگاریش تێیدا سوڕاوە و لەگەڵ هەموو قۆناغەکانیدا رەشنووسی مێژوویی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە، وەکو دەڵێن (مێژووش رەحم بەکەس ناکات).

خۆشبەختی بۆ ئەوانەی مێژووی پرشنگدار دەنەخشێنێنن
 خانەقینیش لەوانەیە هەر لەدروستبوونییەوە (پێکەوە ژیان، یەکترقبوڵکردن، رێزگرتن لەیەکتر) بووبێتە بنەمایی ژیان تێیدا و ئەوەش کلتوورێکی کۆمەڵایەتی جوانی پێ بەخشیووە، ئەمەش تەنها قسەکردن نییە. بۆ نموونە لە خانەقین لەڕوویی پێکهاتەی نەتەوەییەوە، (کورد و عەرەب و تورکمان و کەمایەتییەکانی) تێدا دەژی،  لەڕوویی ئاینی و مەزهەبیشەوە (سوننە و شیعە و کاکەیی و مەسیحی) تێدایە. 
ئەم جیاوازیانە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نەبووە بەسەر شارەکەروە، بەڵکو پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکانی زیاتر بەهێز کردووە،  جوانترین بەڵگە و نمونەش بۆ ئەوە، (مزگەوتی گەورەیی خانەقین و حسێنیەی گەورەیی خانەقین)، ئەو دوو مزگەوتە تەنها (10) مەتر دوورن لەیەکتر و وەکو دوو دراوسێ تەواو جیاوازن، بەڵام تەبان لەگەڵ یەکتر، تەمەنی مزگەوتەکان نزیک دەبێتەوە لە (100) ساڵ واتە سەدەیەک. 

خانەقینیش لەوانەیە هەر لەدروستبوونییەوە (پێکەوە ژیان، یەکترقبوڵکردن، رێزگرتن لەیەکتر) بووبێتە بنەمای ژیان تێیدا و ئەوەش کلتوورێکی کۆمەڵایەتیی جوانی پێ بەخشیووە

لەگەڵ جیاوازییاندا درز لەنێوانیان دروست نەبووە
جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو مزگەوتە و پەیڕەوانی هەردوو مەزهەبەکە رۆژانە دووبارەدەبنەوە، وەک جیاوازی لە (کاتەکانی بانگ دان)، جیاوازی لە نوێژی هەینی و مانگی پیرۆزی رەمەزان، لەکاتی بەربانگ و مەراسیمەکانی مانگی موحەڕەم و عاشورا، کەچی پەیوەندییەکان نەک درزی تێنەکەوتووە، بەڵکو پتەوتر و بەهێزتر بووە، بۆیە دەکرێت ژیان لە خانەقی ببێتە ئەزموونێک بۆ هەموو عیراق، چونکە خانەقین بەڕاستی شاری پێکەوە ژیانە.

وتارەکانی نوسەر