هۆشیاری و زیــــرەکی لەم سەردەمــــەدا

10:03 - 2024-08-14
پ.د. وەلی‌ مەحمود حەمەد
110 خوێندراوەتەوە

پ. د. وەلی مەحمود حەمەد

مامۆستای زانکۆی کۆیە




هۆشیاری و زیرەکی لەم سەردەمەدا لێک جیادەبێتتتنەوە؟ کاتێک ئابووری ناچارکرا لە نێوان هۆشیاری و زیرەکی هەڵبژاردن بکات، زیرەکی هەڵدەبژێرێت. 
ئەگەر هەندێ چیرۆکی کۆن نادادپەروەری و نەهامەتی بەسەر مرۆڤەکاندا هێنابێت، ئێستا دەتوانین ئەو چیرۆکانە بگۆڕین و جیهان بکەینە شوێنێکی تر. 
ئەوەش بە چی دەبێتتت بە بەکارهێنانی هێزی لە رادەبەدەری خۆمان دەبێتتت. مرۆڤ زۆر بەهێزە، تا رادەیەک کە ناتوانین خۆشمان بوەستێنین. 
گرنگ نییە چی بەدەست دەهێنین؟ چونکە سروشتمان وایە هەمیشە زیاترمان دەوێت. لە ئەنجامی داواکاریمان بۆ سامان و دەسەڵات (مەبەستم مرۆڤایەتی بە گشتییە) ئارامی دەروونیمان تێکدەدەین. هەتا فێرنەبین و خۆمان رانەهێنین بەوەی بوەستین و چێژ لەوەندە وەربگرین کە هەمانە، ئەگەر وا نەکەین هەرگیز دڵخۆش نابین، ئەگەری ئەوەش هەیە بەم نەوەستانەمان، خۆمان و دەوروبەر و جیهانیش تووشی کارەسات بکەین. 
سەیرکەن پێشکەوتن و نەوەستان ئاستی بەکارهێنانی (ئەندازیاری، بایۆلۆجی) و (زانیاری دەستکرد) ی گەیاندۆتە ئاستێک کە بەڕاستی مەترسیدارە. 
مرۆڤ بە گشتی باجێکی گەورەی داوە لەنێوان (دەسەڵات) و (حکومەت) دا، دەسەڵاتخوازی و دەستبەسەرداگرتن، هەمیشە زیانی گەورەیان بە مرۆڤایەتی گەیاندووە، چونکە وەک دەزانین دەستکاری کردن بەتەنها زۆر ئاسانترە لە تێگەیشتنی هەمەلایەنە بە قووڵی.

زیرەکیی دەستکرد توانای هۆشیارکردنەوەی هەیە؟ 
ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین (زیرەکی دەستکرد) و (کۆمپیوتەر) توانای هۆشیارکردنەوەی خەڵکیان نییە. ئێمە حاڵی حازر لە کۆمەڵگایەکدا دەژین کە مرۆڤەکان رۆژانە چەندین سەعات بە هەواڵی ساختە و ناڕاستەوە ژەهراوی دەبن و توڕەیی و کینەی خۆیان لەسەر ئینتەرنێت دەڕێژن. 
ئێمە دەبێت هەوڵی (خۆپاراستن) و (هەڵکردن) لەگەڵ ئەم دۆخە و داهاتوو بدەین، بەڵام نابێت (زیرەکی و سۆزداری و هاوسەنگی دەروونیمان لەدەست بدەین).پرسیارێک کە زۆر گرنگە بۆ دەبێتت ئێمە ئامادەبین کە پارە بدەین بە خواردن و جلوبەرگی جوان و ئۆتۆمبێل، ئەی بۆچی کوالێتی زانیاریەکانیشمان بەرز نەبێت؟ 
دەربارەی هۆشیاری و زیرەکیی سیاسەتمەدارەکان، لە سەرتاسەری دونیا ئەوەیە کە دەڵێن بەگشتی درۆ دەکەن و پێیانوایە کە دەبێت زۆربەی شتەکانی پێش خۆیان لەناوبەرن و لە سفرەوە دەست پێبکەنەوە، ئەمەش زۆر ترسناکە، چونکە ئەوان نازانن لەدەستدانی هەموو ئەوانەی بەدەستهاتووە شکستە. 
بۆیە تا باشتر خۆمان بناسین، زیاتر لە تەکنۆلۆجیا پارێزراوتر دەبین، کە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنمان دەدات. هەندێک جار دەبینین کە مرۆڤەکان هەڵگری ئەقڵیەتێکی بارگاوین بە رق بەرامبەر راستی و راستەقینە و بەهادار، ئەم رقە کوێرانەیە لە ئەنجامی ئەوە هاتووە کە تۆ رقت لەهەر کەسێکی بەرامبەرتە کە زیرەکییەکەی لە تۆ زیاترە. ئەم بابەتە زۆر ترسناک و کارەساتبارە، لە کۆمەڵگەی کوردی لە کایە جیاجیاکانی (سیاسی، کارگێڕی، زانستی) نامۆ نییە و بەداخەوە بە ئاشکرا، هەستی پێدەکەین. 

ئەگەر زانکۆکان دەسەڵات و تواناکانیان دانەمەزرێنن لەسەر بنەمای (ئەقڵ) و (داهێنان) و (توانا) بۆ بەرهەمهێنانی بەهاکان، ئەوە مانای ئەوەیە بە ئاراستەی باش و دروست هەنگاو نانێن

پێویستمان بەخستنەگەڕی عەقڵ و داهێنان هەیە
ئەگەر زانکۆکان دەسەڵات و تواناکانیان دانەمەزرێنن لەسەر بنەمای (ئەقڵ) و (داهێنان) و (توانا) بۆ بەرهەمهێنانی بەهاکان، ئەوە مانای ئەوەیە بە ئاراستەی باش و دروست هەنگاو نانێن، چونکە دەبێت بزانین حەقیقەتێک هەیە و خۆمانی لێ گێل نەکەین. زاناکان کەسانێکی دەروون ئارامن، بەڵام قازانج پەرستن، لەوانەن تەنها بەدوای پارووە چەورەکانی خۆیانن و هەلپەرستانە هەنگاو دەنێن و هەرگیز دەروونیان ئارام نابێت، بەمەش کۆمەڵگەیەکی نائارام دێتە بەرهەم. 
ئێمە خەریکی لاسایی کردنەوەین، راستییەکیش هەیە کە هەرگیز کەسی لاسایی کەرەوە ناگاتە کەسی لاسایی کراوە. دەسەڵات و فەرمانڕەوایی بەهەمان قۆناغەکانی ژیانی کەسێکی ئاساییدا دەڕوات، ئەویش چوار قۆناغەکەیە لەدایک بوون، گەنجی ، پیری و مردن، بەڵام زانست و زانین و هۆشیاری و زیرەکی پیربوونی بۆ نییە، بەڵکو بەردەوامی و خۆ نوێکردنەوە و گەڕان و توێژینەوەی گەرەکە. 
سمۆرە یەک ساڵییەکان (کە هێشتا هیچ زستانیشیان نەدیوە) و هیچ ئەزموونێکی سەرما و نەبوونی خواردنیشیان نەدیوە، کەچی لە یەکەم هاویندا گوێز و خواردن کۆدەکەنەوە. 

دەبێت ژیریی مرۆڤ داهێنانەکان بێنیتە کایەوە نەک ژیریی دەستکرد بەسەریدا زاڵ بێت

وتارەکانی نوسەر