رۆژان شەهید حەمەڕەش
خیانەتێک خیانەتی بێ وێنەیە کە پارتی بۆ داگیرکردنی هەولێری پایتەخت، بە هێنان و دەستکێشکردنی سوپای ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر، ئەو سوپایەی کە 182 هەزار کوردی ئەنفال کرد و پێنج هەزاری بە کیمیاباران شەهید کرد!؟
ئەسەف، پارتی دوای ئەو خیانەتە گەورەیە لە جیاتی داوای لێبوردن و بەخۆداچوونەوە هێشتا بێشەرمانە شانازیکردن بەو خیانەتەوە بەردەوامی هەیە لەپێناوی بەرژەوەندی تاک و تەسکی حزبیدا ،هەر ئەوەنا بەڵکو هێشتا پارتی لە چاوساغی و پەلکێشی لەشکری داگیرکەر بۆ سەر خاکی کوردستان مەترسییەکی گەورەیە و هەڕەشەیە بۆ ئایندەی کوردستان.
دڵنیابن رۆژی دادگاییکردنتان نزیکە… دادگایەک گەل تێیدا دادوەرە بۆ سزای تاوانەکەتان، رۆژی 20ی ئۆکتۆبەر رۆژی دادگایی گەلە لە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ راستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی لەپێناوی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی قۆرخکار و داگیرکەر و خۆسەپێن و حوکمی تاکڕەویی.