ژن و یەکێتی و هەڵبژاردن

10:23 - 2024-10-13
رۆزا دڵشاد مەریوانی
111 خوێندراوەتەوە

ئێمەی ژنانی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەنگە ساڵانێکی زۆر سەختترمان تێپەڕاندبێت وەک لە پیاوانی نێو یەکێتیی، بە داخەوە ناجێگیریی و ناتەبایی نێو حزب لە دوای نەخۆشکەوتن و ماڵئاوایی هەڤاڵ مام جەلال کاریگەرییەکانی بۆ سەر شانی ئێمەی ژنان و بەتایبەتتر رۆژنامەنووسانی نێو کەناڵ و میدیاکانی یەکێتی زۆر قورستر بوو، بە حوکمی ئەوەی ژن لەنێو کۆمەڵگەی ئێمەدا پێگەیەکی هەستیاری هەیە و ئەو ململانێیانەی لەنێو حزبەکەماندا هەبوو، ببووە هۆی ئەوەی لەنێو خەڵکیدا لاواز بین و ناڕەزایی لە دژمان زۆربێت، لەبەرامبەردا ئەوە وایکردبوو ئێمەی رۆژنامەنووسان و بەتایبەتی ژنانی رۆژنامەنووس لە کاتی روماڵکردنی بۆنە و رووداوەکان و کاری مەیدانیدا بە جۆرێک ترسەوە ناونیشان و شوێنی کارمان ئاشکرا بکەین، بە تایبەتی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا. زۆرجاریش رووبەڕووی سوکایەتی بووینەتەوە، چونکە ئەو ساڵانە سەرۆکێک و یەکێتییەکمان نەبوو وەک سەردەمی سەرۆک مام جەلال ئێمەی ژنانی نێو یەکێتی پشت و پەنامان بێت و نەترسین و سڵ نەکەینەوە و بە شانازییەوە بڵێین بەڵێ ئێمە راگەیاندکار و کادری ئەو حزبەین.

 

چیتر ناترسین، چونکە وەک چۆن هەڤاڵ مام جەلال پشت و پەنای ژنان بوو، هاوکات سەرۆک بافڵ لەسەر هەمان رێڕەوەکەی مام، هاوکار و پاڵپشتی ژنانە

 

 

بەڵام خۆشبەختانە سەردەمی هێز و ساڵانی زێڕینی ی.ن.ک گەڕاوەتەوە و ئێستا لەم بانگەشەی هەڵبژاردنەدا وەک ژنێک و نووسەر و رۆژنامەنووسێک بێ ترس بانگەشە بۆ حزبەکەمان دەکەم و ناترسم، چونکە دەزانم سەرۆکێکی بەهێز لە پشتمانە و یەکێتییەکەمانی گەڕاندۆتەوە بۆ سەردەمی هێز و چاونەترسی. ئێستا ئێمەی ژنانی نێو یەکێتی، بێ ترس واڵەکانمان سەوز کردووە و بە شانازییەوە دەڵێین بەڵێ ئێمە یەکێتین دەنگ بە بە لیستی 129 دەدەین، لەهەمان کاتیشدا هانی ئەوانی دیکە دەدەین بێنە نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە و بە هەموومانەوە رێڕەوی دەسەڵات لە کوردستان راست بکەینەوە و خەڵکی ئاشت بکەینەوە، ئێمەی ژنانی یەکێتی چیتر سڵ ناکەینەوە و ناترسین، چونکە وەک چۆن هەڤاڵ مام جەلال پشت و پەنای ژنان بوو، هاوکات سەرۆک بافڵ تاڵەبانی-یش لەسەر هەمان پەروەردە و رێڕەوەکەی مام هاوکار و پاڵپشتی ژنانە بەگشتی و ژنانی نێو یەکێتی بە تایبەتی.    

وتارەکانی نوسەر