یه‌كێتیی ژنانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری و هه‌ڵسانه‌وه به‌رفراوانه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، بڕیاری كۆنگره‌یدا، له‌كاتێكی یه‌كجار هه‌ستیاریی چاره‌نووسسازدا ده‌یه‌وێت ده‌نگی ژنان له‌ناو رۆحی گۆڕانكاری و ئاڵنگاریه‌كاندا به‌رز بكاته‌وه و كۆنگره ببه‌ستێت.
هێرۆخان ده‌ڵێت «هێزی ژنان به ژماره‌ی ئه‌و وشانه پێوانه ناكرێت كه له باره‌یه‌وه ده‌وترێت، به‌ڵكو به ژماره‌ی ئه‌و ده‌رگایانه پێوانه ده‌كرێت كه له‌پێناو ئازادبوونیدا ده‌یانشكێنێت».
یه‌كێتیی ژنان له‌كاتێكدا كۆنگره ده‌به‌ستێت كه كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ش له هه‌ڵچوونێكی مه‌ترسیداردان و چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاریی یه‌كجار گه‌وره له‌ناوچه‌كه ده‌كرێت، له لایه‌كیتره‌وه دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری جیاواز و نوێدان و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنانیش لێڵ و شێواوه و ئاماره‌كانی توندوتیژی یه‌كجار به‌رزن. بۆیه گرنگه یه‌كێتیی ژنان به پشتبه‌ستن به سیاسه‌ت و دیدگای یه‌كێتی كه له هزری قوڵی مام-ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بڕیاری گرنگ بدات و شوێنپێی خۆی له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوودا به‌هه‌مان ئه‌و متمانه‌یه‌ی مام به ژنانی هه‌بوو، دیاری بكات كه ده‌یفه‌رموو «ژنان ته‌نها نیوه‌ی كۆمه‌ڵگە نین، به‌ڵكو رۆحی كۆمه‌ڵگەن، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت نیشتمان ئازاد بكه‌ن ئه‌وا ژنانی تێدا ئازاد بكه‌ن»، كه‌واته ژنان داینه‌مۆی كاریگه‌ریی ئازادیی نیشتمانن و ئه‌ركی قورسمان له‌سه‌رشانه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ئه‌ركه قورسه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه زۆر و فره‌ڕه‌هه‌ندن له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییەوە.
وه‌ك چۆن له رابردوودا ژنانی كورد به گشتی و ژنانی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت به‌رپرسیارێتیی گه‌وره‌یان گرتۆته‌ئه‌ستۆ، له خه‌باتی چه‌كداری و شۆڕشگێڕییه‌وه بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و زانستی. بۆیه ده‌بێت ئه‌ندامانی ئه‌م كۆنگره‌یه یه‌ك به‌یه‌ك هه‌ست به‌و ئه‌مانه‌ته بكه‌ن كه له‌سه‌رشانیانه، ئه‌مانه‌تێك تیایدا ده‌یان ژنی قاره‌مانی وه‌ك هێرۆخان و كافیه‌خان، ژیانی خۆیان بۆ ته‌رخانكردووه و هه‌موومان لێره‌وه له‌سایه‌ی ئه‌م خه‌باته‌وه شانازی به‌ژنبوونمانه‌وه ده‌كه‌ین، بۆیه دڵنیام ئه‌گه‌ر ژنان رێكخراوبن و بە یه‌كده‌نگ ستراتیژ و پلانه‌كانمان پێشكه‌ش بكه‌ین، ئه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ته‌واوی تواناوه داواكاری و پێشنیازه‌كانی ژنان له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئه‌نجامه‌كانی ده‌بینین.
گرنگه له‌م كۆنگره‌یه‌دا، جگه له خۆڕێكخستنه‌وه، نه‌خشه‌ڕێگەی كاری رێكخراوه‌یی و سیاسیش بۆ ماوه‌ی كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن دابڕێژرێت كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ راسپارده‌ی كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كانی ئاماده‌كاریی دیداری دووه‌م، من پێموایه ده‌بێت یه‌كێتیی ژنان، شانازیی به پابه‌ندبوونه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بكات، كه هه‌میشه ته‌نها هاوكار بووه بۆ كاره‌كانی یه‌كێتیی ژنان و هیچ كاتێك نه ئه‌م رێكخراوه‌ی بۆ ئامانجی حزبی به‌كارهێناوه و نه ده‌ستتێوه‌ردانیان كردووه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه من هیوادارم یه‌كێتیی ژنان ببێته ئه‌و ئۆرگانه حزبییه‌ی له‌وێوه له‌لایه‌ك ژنانی سیاسی پێبگه‌یه‌نێت و له‌لایه‌كیتره‌وه ببێته شه‌ریك له داڕشتنی پلان و سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌موو هه‌نگاوه حزبیه‌كاندا عه‌قڵ و بیری ژنانیش ره‌نگبداته‌وه.
پێویسته یه‌كێتیی ژنان رۆڵی گرنگی هه‌بێت له‌وه‌ی كه حزبه‌كه‌مان رۆڵی زیاتر به‌ژنان بدات و بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ر ژنێكیش له هه‌ر پێگه‌یه‌كی یه‌كێتیی ژنان رۆڵیان پێبدرێت، تا له واقیعدا ژنان رۆڵی ژنانه‌ی خۆیان ببینن و رزگارببن له سه‌پاندنی عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاریی به‌سه‌ریاندا.
به‌ڵێ حزبه‌كه‌مان ئه‌و ئامرازه گرنگه‌یه كه یه‌كێتیی ژنانی كوردستان ده‌توانێت هه‌میشه به‌ته‌واوی باوه‌ڕه‌وه پشتی پێببه‌ستێت، له‌پێناو گه‌یشتن به ژیانێكی ئازادانه و دادپه‌روه‌رانه‌ی ئارام بۆ كۆمه‌ڵگەیه‌ك تیایدا ژنان رێزلێگیراوبن.