گومان له‌وه‌دا نییه كه دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، له هه‌موو وڵاتێكدا، به‌رده‌وام ده‌بێت و بگره زیاتر ده‌ته‌نێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی كه له دامه‌زراوه نیشتمانی و مه‌ده‌نییه‌كانی چاودێریكردن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاماده‌گیی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه سنوورێكیش بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی دانه‌نێن و كار بۆ نه‌هێشتنی نه‌كه‌ن.
له‌سه‌رو ئه‌و دامه‌زراوانه و بگره دیارترینیان دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان یان ئه‌نجوومەنە گشتییه‌كانی گه‌لن، كه بڕیار وایه ئه‌و خه‌ڵكانه له‌خۆبگرن كه به بیانووی نوێنه‌رایه‌تیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و پاراستنیانه‌وه پێی گه‌یشتوون، به‌تایبه‌تی رۆڵیان له چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یدا كه لایه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتییه و سیاسه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو ئه‌و شتانه جڵه‌و و ئاراسته ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه‌وه.
مه‌به‌ستمان له وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، بیرخستنه‌وه‌ی قه‌یرانێكه كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی هه‌یه به‌وه‌وه كه عیراق به ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌كی به‌رده‌وام و داڕمانی پله به پله‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌یچێژێت.
مه‌به‌ست لێره‌دا قه‌یرانی نوێنه‌رایه‌تیكردنه له ئه‌نجوومه‌نه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیدا كه ئه‌مه تا راده‌یه‌ك بۆته دیارده‌یه‌كی جیهانییش، به‌ڵام له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو و جیهانی سێیەمدا گه‌یشتۆته به‌رزترین و خراپترین ئاسته‌كانی.
ئه‌م قه‌یرانه‌ی نوێنه‌راتیكردن له كاتێكدایه كه وڵات له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دا پۆلێن كراوه كه ئاستێكی به‌رزیان له گه‌نده‌ڵی تێدایه
ئه‌م قه‌یرانه كه به سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی فۆرمه جیاجیاكانی گه‌نده‌ڵی ده‌بینرێت له‌سه‌رله‌به‌ری ده‌وڵه‌تی عیراقدا، گرێدراوی قه‌یرانێكی تره كه بریتییه له شكستی پارت و هێزه سیاسییه‌كانی وڵات له‌وه‌ی بتوانن چاكسازیی ناوخۆیی راسته‌قینه و خول بۆ خول و به به‌رنامه ئه‌نجام بده‌ن و ببێته هۆی مۆدێرنیزه‌كردنی سیاسی و فكریی راسته‌قینه، ئه‌مه به تایبه‌تی له پرۆسه‌ی دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌دا به ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌بنه نوێنه‌ری گه‌ل و تیایدا كه‌سانی شاره‌زاو خاوه‌ن توانای زانستی و پیشه‌یی ره‌چاو ناكرێت، كارێك كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی دیارده‌ی مه‌حسوبییه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و ده‌سته‌وتاقم بڵاوبۆته‌وه و خۆی به‌سه‌ر واقعی زۆربه‌ی هێزه سیاسی و پارته‌كاندا سه‌پاندووه، كه ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی ده‌ركه‌وتن و زلكردنێكی میدیایی فریوده‌رانه‌ی كه‌سانێك كه ئاستی رۆشنبیری و سیاسی و زانستی‌یان نییه، به‌ڵام له‌لای سه‌ركرده سیاسییه‌كان هه‌ر كه‌سانی دڵخوازن!، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆ كه په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت و حساباتی به‌رته‌سكی ئه‌و سه‌ركردانه‌وه هه‌یه كه ته‌نها په‌یوه‌سته به خۆیانه‌وه و كه‌سی تر نا.
ئه‌و دۆخه، تا ئێستا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ركی چاودێریكردن، كه خراوه‌ته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵێك لیژنه‌ی په‌رله‌مانی و ئه‌ندامانیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له زۆربه‌ی خوله یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی نوێنه‌راندا، له‌بار بچێت.
ئه‌م قه‌یرانه‌ی نوێنه‌راتیكردنیش له‌كاتێكدایه كه وڵات له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دا پۆلێن كراوه كه ئاستێكی به‌رزیان له گه‌نده‌ڵی تێدایه. له‌م رووه‌وه، عیراق له ریزبه‌ندیی هه‌شته‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین گه‌نده‌ڵییان تێدایه، ئه‌مه‌ش له سایه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی زیاتری قه‌یرانه سیاسی و كارگێڕی و دارایی و ئه‌منییه‌كاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاسۆیه‌كی راسته‌قینه هه‌بێت بۆ جڵه‌وكردنیان یان تێپه‌ڕاندنیان.
ئه‌م قه‌یرانه به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵیی ناوخۆیی حزبه‌كانه، زاده‌ی باڵاده‌ستیی كۆمه‌ڵێك كه‌س و گروپی دیاریكراوه كه جڵه‌وی واقعی حزب و له رێگه‌یه‌وه چاره‌نووسی وڵات و هاووڵاتیانیشیان گرتۆته ده‌ست، به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌و كاراكته‌ر و گروپانه ده‌چنه پێگه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه له حزب و ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر توانا دارایی و مه‌عنه‌وییه‌كانیدا و هه‌ر هه‌مووشی بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌كانیان و پێگه‌ی ده‌سته و تاقمی سه‌ر به خۆیان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسابی كادره شاره‌زا و هۆشیار و خاوه‌ن پره‌نسیپه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه‌یان له ئاست گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبییه‌ت و پابه‌ند نه‌بوونی حزب هه‌یه به رۆڵی سیاسیی خۆی له ئاست كۆمه‌ڵگه و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
•ئه‌م وتاره، تایبه‌ته به كوردستانی نوێ و رۆژنامه‌ی (الزمان)ی نێوده‌وڵه‌تی- چاپی عیراق.