پاش له‌دایكبوونى ئه‌م فۆرم و فه‌لسه‌فه‌ى ناسیۆنالیزمه نوێیه‌ی له ئیستانبوڵ و دیمه‌شق و به‌یروتدا، به به‌ژنی بیروباوه‌ڕی گه‌لانی ناتوركدا هه‌ڵشاخا. دروست له‌و قۆناغه‌ی ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا تا ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر و له‌هه‌مانكاتدا ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى له به‌شه‌كانى تر‌ى كیشوه‌رى عه‌ره‌بدا بڵاوبوویه‌وه، به‌تایبه‌تى له فه‌له‌ستین و عیراق و میسردا. وه‌لێ فۆرمه‌كانى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى به‌پێى پێودانگه‌كانى سروشتى كۆمه‌ڵایه‌تى، پێكهاته عه‌ره‌بییه‌كان جیاواز و جیابوون. كه به‌گشتی له‌لایه‌ن بژارده و لۆژیكه لۆكاڵییه‌كانى عروبه‌وه، ئاڕاسته ده‌كران. بۆ نموونه له عیراقدا، له‌لایه‌ن توێژێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاڕاسته ده‌كرا، كه به ئه‌فه‌ندى ناوه‌زه‌د كرابوون. مه‌به‌ست له ئه‌فه‌ندى هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن زه‌وییه زه‌نگینانه بوون، كه له‌ژێر تین و تاوى خۆرئاوادا بوون و به گشتى له شاره‌كاندا نیشته‌جێببوون. یاخود زیاتر له ده‌وروخولى دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كاندا نیشته‌جێبوون و پیاوى ده‌وڵه‌تى بوون. ئه‌مانه زیاتر له‌ده‌ستپێكى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا وه‌ك توێژێك له عیراقدا ده‌ناسرانه‌وه. ئه‌وان به په‌روه‌رده و خه‌سڵه‌تێكی خۆرئاواییانه گۆشكرابوون.
له‌و قوتابخانه مۆدێرنانه‌وه هاتبوونه پێشه‌وه كه سوڵتان عه‌بدولحه‌میدى دووهه‌م دایمه‌زراندبوون. بۆیه بڕستێكی به‌هێزی زانستی‌یان هه‌بوو، به چه‌ند زمانێكى ئه‌وروپى ده‌دووان و پۆشاك و په‌ڵاسى ئه‌وروپیانه‌یان دەپۆشى. ئه‌م توێژه له نه‌ریتى كلاسیكى كۆمه‌ڵى خۆیان دڵكرمێ ببوون، هاوكات له‌ژێر هه‌ژموونى نوێگه‌رى و خۆرئاواگه‌راییدا دووچارى قه‌یرانى ناسنامه ببوون، بۆیه كه‌وتبوون به‌مل هه‌ست و هۆشى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بیدا. بۆیه ئه‌وان ناسیۆنالیزمیان به پۆشاكێك ده‌زانى كه به‌قه‌د باڵایان دوورا بێت.
هاوكات په‌روه‌رده و فێركردن، ئامڕازێكى سه‌ره‌كى بوون بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى له عیراقدا، ئه‌وه له‌كاتێكدا له سوریا و لوبناندا زیاتر له رێگه‌ى رۆژنامه‌وه ئه‌م هزر و هێزه بره‌وى پێدرا بوو. بۆیه‌ده‌بینین یەکەمین ئه‌ندامانى نه‌ته‌وه‌یی نێو گروپه‌كان بریتی بوون له‌و خوێندكار و مامۆستایانه‌ى، كه له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وتن، بۆ نموونه (ساتع حه‌سرى و محەمەد فازڵ جه‌مالی و سامى شه‌وكه‌ت) نموونه‌ى ئه‌و نه‌ته‌وه‌گه‌رایانه بوون. ئه‌وان به‌هه‌ند وه‌رگرتن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونیان بۆ ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى، ته‌نێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یرانى ناسنامه‌یه نه‌بوو كه تێیكه‌وتبوون، به‌ڵكو به فریادڕه‌سێكیان ده‌زانى بۆ ره‌وایه‌تى سیاسی و به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات و حوكمى عیراقییه‌كان، به‌تایبه‌تى له عیراقى تازه دامه‌زراوى بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا.
گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه‌ك كه رووبه‌ڕووى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى بوویه‌وه بریتى بوو له پرسى پێكهاتنى ئیسلام له‌گه‌ڵ دروشم و دنیابینییه‌كانى ناسیۆنالیزمدا
پاش له‌دایكبوون و بره‌وى ئه‌م فۆرمانه‌ى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى، كه زیاتر نیازى به‌رهه‌ڵستكاریی و نه‌یارى سیاسه‌تى توركه‌لاوه‌كان و ئیتیحادییه‌كانیان بوو له‌ناو كۆمه‌ڵى عه‌ره‌بى له خۆرهه‌ڵاتى ناوەڕاستدا. هاوكات مه‌به‌ستیان بوو رووبه‌ڕووى هه‌ژموون و هێزى داگیركاریی نوێى فه‌ره‌نسى ببنه‌وه له ناوچه‌كه‌دا. له‌م كاتانه‌دا به‌ریتانیا ئه‌م هزر و بیركردنه‌وه نوێیه‌ى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى قۆسته‌وه و له گه‌مه سیاسییه‌كانى خۆیدا به‌كاریهێنا، به‌تایبه‌تى له پێشهات و رووداوه‌كانى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مدا.
هه‌ربۆیه له یەکەم كاردانه‌وه‌ى به‌ریتانیادا، حسێنى كوڕى عه‌لى (شه‌ریفى مه‌كه) هاندرا تاوه‌كو دژ به عوسمانییه‌كان لێنه‌وێت. بۆیه عه‌ره‌ب له نیمچه دورگه‌ى عه‌ره‌بیدا، نه‌چوونه ژێر بارى جیهادى عوسمانییه‌وه و دژ به عوسمانییه‌كان یاخى بوونى خۆیان راگه‌یاند. ئامانج و به‌ڵێنى عه‌ره‌به‌كان، دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى سه‌ربه‌خۆ بوو. ئه‌م فرت و فێڵه سیاسییه‌ى خۆرئاوا و ئه‌و پلانه ئیمپریالییانه‌ى وه‌ختى جه‌نگ و جێبه‌جێكرانیان له‌پاش جه‌نگدا، بووەهۆی توڕه‌بوون و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى ناسیۆنالیستانى عه‌ره‌بى، بۆیه له‌پاش جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و له‌چه‌ندین شوێنى وه‌ك عیراق و میسر و سوریا دا راپه‌ڕین و راسان دژ به ئیمپریالیزمى وڵاتانى ئه‌ورپى روویاندا.
له‌م كاتانه‌دا گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه‌ك كه رووبه‌ڕووى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى بوویه‌وه بریتى بوو له پرسى پێكهاتنى ئیسلام له‌گه‌ڵ دروشم و دنیابینییه‌كانى ناسیۆنالیزمدا. ئێستا ئه‌م گرفته گیانى ناسیۆنالیستى عه‌ره‌بى داغانكردووه و هێشتا نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێكى بۆ بدۆزرێته‌وه. ئه‌وه‌تا له‌و ریشه‌ی رابردووی راپه‌ڕینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه، كه‌لتوری ئیسلامگه‌رایی وه‌ك ئه‌ندێشه‌یه‌ك، وه‌ك سێبه‌رێك به ته‌نیشت ته‌رح و ته‌كبیری چاره‌نووسی هه‌موو وڵاتیكی عه‌ره‌بییه‌وه زیندووه. لێره‌دا پێویسته سه‌ره‌داوه‌كانی سیكیۆلاریزم و سیسته‌مه ئیسلامییه‌كان وابه‌سته بكه‌ین به‌م پێشینه‌یه‌وه:
یەکەمین ناسیۆنالیستانى عه‌ره‌ب، كه‌سانێكى ئایینى و مه‌زهه‌بى نه‌بوون، ئه‌وان باش ئه‌و راستییه‌یان لا رۆشنببووه‌وه، كه ناتوانن رۆبچنه ناو هه‌ناوى كۆمه‌ڵى عه‌ره‌بییه‌وه. دیاره هه‌ر له‌وكاته‌دا زه‌مینه‌یه‌كى گفتوگۆ ره‌خسا بوو، گفتوگۆیه‌ك له ده‌وروخولى ئه‌و باوه‌ڕه‌دا، كه ئایا ئیسلام ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌ك بۆ یه‌كخستنى موسڵمانانى جیهان؟ ئه‌و پرسیاره‌ی هێشتا له مێشك و لۆژیكی میلله‌تانی موسڵماندا مه‌یدانخوازیی ده‌كات. دواتر ئه‌م مشتومڕانه سه‌ریان كێشا بۆ چێبوونى ئایدیۆلۆژیاى ئیسلامگه‌رایی. دیاره ئه‌م ئایدیالۆژیایه پێش ناسیۆنایزمى عه‌ره‌بى رێكخرابوو. له‌سه‌ره‌تاوه ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى نه‌كه‌وته گیروگاز له‌ته‌ك ئیسلامگه‌رایاندا، به‌ڵام ئیسلامگه‌راكان له‌لایه‌ن تیۆریست و زانایانى ئایینى و رابه‌ره‌كانییه‌وه، كه‌وتنه گازانده و هێرشى توند بۆ سه‌ر ناسیۆنالیسته‌كان و به‌ده‌رچوو له ئایین و به پرۆژه‌ى بێباوه‌ڕى و نه‌یار به كۆمه‌ڵى عه‌ره‌بى ناوزه‌دیان ده‌كردن.
له سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵه نهێنییه‌كان ئاگادارى ئه‌م به‌زم و ره‌زمه بوون، بۆیه هۆشدارییان ده‌دا و ئه‌وه‌یان ده‌خسته‌ڕوو، کە ده‌كرێ ناوه‌ندگیرییه‌ك هه‌بێت و ناكرێت ئه‌م ئایدیۆلۆژیانه وه‌ها په‌ڕگیر و دژبه‌رى یه‌كتر بن. بیرمه‌ندانى ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى پێیان وابوو، ئه‌و روانگه‌یه‌ى كه پێى وایه ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بى و ئیسلام دانویان پێكه‌وه ناكوڵێت، روانگه‌یه‌كى هه‌ڵه‌یه، چوون ئه‌وانه له ئه‌زموونى ئه‌وروپاوه ئه‌م دید و تێڕوانینه‌یان وه‌رگرتووه، دیاره تێڕوانینه‌كه‌یان به‌بێ خوێندنه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى جیاوازى ئایین و ئاینداریی و تایبه‌تمه‌ندى ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت ماوه‌ته‌وه. ئه‌وان سه‌رنجیان له‌سه‌ر قۆناغێكى دیاریكراوى شۆڕشى فه‌ره‌نسییه و پێیان وایه ناكرێت ناسیۆنالیزم و ئایین پێكه‌وه بسازێن.