سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چه‌ندین وڵاتی ئه‌و ناوچه گه‌رمه‌ی جیهان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند دۆسێیه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێكده‌هێنێـت و بایدن هه‌وڵ ده‌دات جێ په‌نجه‌ی خۆی له ناوچه‌كه به جێبهێڵێت؟
پێش ده‌رچوونی به فڕۆكه‌ی «ئێر فۆرس وه‌ن»ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بایدن بابه‌تێكی له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی «بۆچی ده‌چم بۆ شانشینی سعودیه؟» كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بڵاوكرایه‌وه، تێیدا وتی: سه‌ردانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌رزێكی نوێی هیوا به‌خش، له كاتێكی پڕ جووڵه له‌و ناوچه‌یه و كار بۆ چه‌سپاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌م»، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هه‌وڵ ده‌دات خۆرهه‌ڵاتێكی سه‌قامگیرتر هه‌بێت به‌تایبه‌ت كه ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه‌یه سوودی بۆ ئه‌مریكییه‌كان ده‌بێت.
به‌پێی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وا دۆسێیه‌كانی، رێره‌وه ئاوییه‌كانی خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگیان بۆ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت ووزه له سایه‌ی شه‌ڕی روسیا ئۆكرانیا و جووڵه‌ی دیپلۆماسی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و ئاسایش و سه‌قامگیری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی یه‌مه‌ن و كاره‌ساته‌كانی ئه‌و شه‌ڕه و هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه و دۆسێیی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته به‌شێكی سه‌ردانه‌كه‌ی و گفتوگۆكانی ده‌گرێته‌وه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه مه‌به‌ست لێی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامیه‌تی له‌گه‌ڵ ریازدا، هه‌روه‌ها پاڵپشتی واشنتۆن له ئاگربه‌ستی ته‌واو له یه‌مه‌ن و هه‌وڵی واشنتۆن بۆ سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وت ده‌بێت له جیهاندا.
بایدن ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌وڵێكیشه بۆ باشكردنی پێگه‌ی ئه‌مریكا و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیندا و وه‌ستان به‌ڕووی دوژمنكاری روسیادا له‌جیهان، ئه‌مه چ جای ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه كه باشكردنی په‌یوه‌ندی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و وڵاتانی كه‌نداوه به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ته‌ل ئه‌بیب و وڵاتانی عه‌ره‌بی.
به‌پێی كۆشكی سپیش ئه‌وا سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن له وێستگه‌ی یه‌كه‌میدا هه‌ر یه‌ك له ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و سعودییه له‌خۆ ده‌گرێت.
جیك سۆلیفانی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاش، رونیشیكردۆته‌وه كه بایدن چه‌ند دۆسێیه‌كی پێیه بۆ خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك چه‌سپاندنی ئاگربه‌ستی یه‌مه‌ن و ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌مه چ جای هه‌وڵدان بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندی ئیسرائیله له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا.
سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌كاتێكدایه جه‌نگی روسیا ئۆكرانیا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی ووزه هه‌یه بۆ وڵاتانی خۆرئاوا، هه‌روه‌ها له‌سایه‌ی زیادبوونی هه‌ژموونی ئابووری چین دێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌به‌ر ئه‌وه واشنتۆن ده‌یه‌وێت هه‌م جارێكی تر جێ پێی خۆی قایم كاته‌وه له‌و ناوچه‌یه و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاش بپارێزێت، له‌رێگه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو، وه‌رگرتنی گره‌نتی له كه‌نداو بۆ هه‌نارده‌كردنی ووزه، هه‌وڵیش بۆ دروستكردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بێـت.