75
له به‌رگی دووه‌می فه‌رهه‌نگی جوگرافیای سلێمانی لە لاپه‌ڕه 966دا نووسراوه: گۆپیتا، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، گۆپیته‌یه، له فه‌رهه‌نگدا به واتای تازه ده‌رهاتووی لك و گیا و سه‌وزه هاتووه، به‌ڵام خه‌ڵكی گوندە‌كه ده‌ڵێن له گۆی زه‌وییه‌وه هاتووه، كه زه‌وییه‌كی به‌پیتی هه‌بێ.
گۆپیته گوندێکی سه‌ربه ناحیه‌ی به‌كره‌جۆیه، وه‌كو ده‌وترێ له ساڵانی 1800 ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه، دراوسێی گوندە‌كانی: شێخوه‌ساڵ، ئالیاوای سه‌رو و خواروو، گڵه‌زه‌رده‌یه، كاتی خۆی 20-25 ماڵ بووه، كه‌رتی كشتوكاڵیی 22ی گۆپیته‌یه، 200 دۆنم زه‌وی به‌راوی هه‌یه و تاپۆیه، زۆرتر له 2000 دۆنم زه‌وی دێمیشی هه‌یه، كه په‌نجا جووتیاری له‌سه‌ره. خه‌ڵكه‌كه‌ی به باخداریی و به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات و كشتوكاڵی گه‌نم، جۆ، تووتن، ته‌ماته، شووتی و مه‌ره‌زه‌وه خه‌ریكبوون، به‌تایبه‌تی گۆپیته به شووتی و مه‌ره‌زه به‌ناوبانگه. گه‌وره‌ترین خه‌رمانی مه‌ره‌زه‌ی هه‌بووه، 20 سه‌پان سوودیان له‌و خه‌رمانی مه‌ره‌زه‌یه وه‌رده‌گرت.
له‌م گونده‌دا چه‌ندین كانیی هه‌یه، 4 ئاشی ئاویی تێدابووه، زۆربه‌ی به‌راوه‌كانیان له به‌ری چه‌می تانجه‌رۆدایه، جگه‌له ده‌ربه‌ندی گه‌وره دوو شیوی گه‌وره‌ی تێدایە ئاوه‌ڕۆی شاخی به‌وزانه: په‌لی بییه‌كه و په‌لی مێوه‌كه له‌گه‌ڵ كونه‌ڕێوییه‌كه یه‌كده‌گرنه‌وه و ده‌بنه چه‌می گۆپیته، شاخی به‌وزان به‌پشتییه‌وه‌یه، ترۆزیجاڕ له‌خۆرئاوا، ده‌ربه‌ندی كونه‌ڕێوی له‌سه‌ره‌وه‌یه‌تی، شاخی ئاوایی، له‌سه‌ره‌وه پێیده‌وترێت لووته‌ی هه‌نجیره‌كه شوێنی حه‌ره‌سیاتی پێشمه‌رگه بووه، چه‌ند ئه‌شكه‌وتێكیشی هه‌یه: ئه‌شكه‌وتی كونه‌داڵ، جاوه‌كه به‌قه‌د شاخی به‌وزانه‌وه، كچان، ئه‌شكه‌وتی گۆپیته، سێ گۆڕستانیشی هەیە: گۆڕستانی شێخ ئه‌وڵا، شێخ جه‌ماله‌دین، شێخ كه‌ماله‌دین، گۆڕی جووله‌كه‌شی تێدابووه.
شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی داراغا كه گۆپیته‌ی ئاوه‌دانكردۆ‌ته‌وه له‌ڕووداوه‌كاندا رۆڵی به‌رچاوی هەبووه، له سنووری قادركه‌ره‌م هه‌وارێكی به‌ناوه‌وه‌یه، له شه‌ڕی ئاوباریكدا به‌شداریكردووه، خه‌ڵكیان له شه‌ڕی دەربه‌ندی بازیان به‌شدارییانكردووه، له شۆڕشی ئه‌یلولدا رێكخستن، پێشمه‌رگه، به‌رگریی سه‌ربه پارتی و باڵی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان هه‌بووە.
ساڵی 1976 قوتابخانه‌ی تێداكراوه‌ته‌وه، خۆیان مزگه‌وت و پڕۆژه‌ی ئاویان كردبوو، موه‌لیده‌ی كاره‌بایشیان دانابوو.
له شۆڕشی نوێ‌دا رێكخستن، پێشمه‌رگه و پشتگیریی یه‌كێتیی هه‌بووه، ئه‌نجومه‌نی گوندیان هه‌بووه. ببووه گۆڕه‌پانێكی به‌رخۆدان، زۆرجار دوژمن بۆردوومانیكردووه، خه‌ڵكی بریندار و شه‌هیدبوون، چه‌ند كه‌سێكیشیان زیندانی سیاسیی بوون، دواتر رژێم باره‌گای لیوای مه‌غاویر، فه‌وجی قوات خاسه، فه‌وجی دیفاع وه‌ته‌نی تێدادانابوو، ده‌وروبه‌ری گوندە‌كه‌شی به ره‌بایه‌ی سه‌ربازیی و جاش ته‌نیبوو.
ساڵی 1987 پێشمه‌رگه تۆپبارانی سه‌ربازگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یان كرد، به‌هۆیه‌وه گۆپیته و هه‌موو گوندە‌كانی بناری گڵه‌زه‌ردە وێرانكران، خه‌ڵكه‌كه‌شیان ئاواره‌ی قه‌ره‌داغ، سلێمانی و هه‌ندێكیشیان ئاواره‌ی ئێران بوون.
گه‌وره‌ترین شه‌ڕێك له‌وێ كرابێ 27/5/1987 له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی گڵه‌زه‌رده‌دا چالاكییه‌كی گه‌وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه بوو، جاش و سه‌ربازێكی زۆر كوژران، هه‌موو شوێنه‌كانی دوژمن گیران، ده‌ستكه‌وتێكی زۆری چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، بێسیمێكی زۆر، 21 ئۆتۆمبیل هه‌بوو، هه‌موویان سووتێنران ته‌نیا 3 دانه‌یان ده‌رچوو، ئه‌م نه‌به‌ردییه به خوێنی فه‌رمانده‌ی تیپی تایبه‌تی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك شه‌هید دلێر جاف تۆماركرا.
ساڵی 1994 ئاوه‌دانكرایه‌وه، پڕۆژه‌ی ئاو، قوتابخانه، كاره‌با، مزگه‌وت، جاده‌شی له‌لایه‌ن رێكخراوی شنه‌بای ئاشتی ژاپۆنییەوە بۆ كراوه، ئێستا 23 ماڵی تێدایه.