هۆشداریی دەدرێت لە جموجوڵەكانی ڤاگنەر لەسەر سنووری پۆڵەندا

06:03 - 2023-07-30
جیهان
362 جار خوێندراوەتەوە

ماتیۆش مۆراڤیتكسی سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا هۆشداریی دەدات لە جموجوڵەكانی چەكدارانی ڤاگنەر لەسەر سنووری وڵاتەكەی و دەڵێت، 100 چەكداری ئەو گروپە نزیكبوونەتەوە لە شاری گرۆدۆنۆ وڵاتەكەی كە دەكەوێتە خۆرئاوای بیلاروسیا
سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا باسی لەوەشكردووە، دوای شكستی یاخیبوونەكەی چەكدارانی ڤاگنەر لە ئێستادا هەزاران چەكداری ئەو گروپە لە بیلاروسیان لەسەر سنوورەكان یارمەتی كۆچەران دەدەن بگەنە خاكی پۆڵەندا.
مۆراڤیتكسی مەترسی هێرشی چەكدارانی ڤاگنەری بۆسەر وڵاتەكەی نەشاردەوە كە ئەندامی ناتۆیە و وتیشی، بیلاروسیا هاوپەیمانی روسیایە و دەیانەوێت ئاسایشی وڵاتەكەمان تێكبدەن.

سەرچاوە: الجزیرة

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان