بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە لایەن حکومەتی بەریتانیاوە، هەنگاوێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەرە بۆ زیاتر تیشکخستنەسەر ئەو تاوانانەی دەرحەق بە ئێزدییەکان و کورد بە گشتی کراوە.
سوپاسی بێپایانمان ئاڕاستەی حکومەت و گەلی بەریتانیا دەکەین لە بەرامبەر ئەم بڕیارە مێژووییەدا و هەوڵەکانیان لەپێناوی چەسپاندنی دادپەروەریدا بەرز دەنرخێنین.
لەسەر ئاستی کوردستانیش ئەرکی هەموومانە پێکەوە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلەکەمان کراوە چڕ بکەینەوە و مافی کوردانی ئێزدی بپارێزین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان