״ هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا پابەندییەكان جێبەجێ بكەن״

10:35 - 2025-06-01
کوردستان
50 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی تەئكیددەكاتەوە كە مافی مووچەخۆران و خەڵكی كوردستان بە دەستوور و یاسا چەسپاوە و دادگای فیدراڵیش تەئكیدی لەسەر كردووەتەوە، بۆیە پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا پابەندییەكان جێبەجێ بكەن.
دوێنێ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، دكتۆر مەجید حەمەدئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، ئاماژەی بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكان كرد و رایگەیاند: حزب و لایەنە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی گرفتەكان لەگەڵ بەغدا بەگفتوگۆ چارەسەربكرێن، هەروەها پێشنیازكرا وەفدێكی سیاسیی باڵا پێكبهێنرێت لەسەر ئاستی حزب و لایەنە سیاسییەكان و حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
سەبارەت بە گرفتی مووچەش، وتی: لەو بڕوایەداین لە دوو رۆژی داهاتوودا گرفتی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەرببێت، وتیشی: مافەكانی مووچەخۆران و خەڵكی كوردستان بە دەستوور و یاسا چەسپاوە و دادگای فیدراڵیش تەئكیدی لەسەر كردووەتەوە، بۆیە پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا پابەندییەكان جێبەجێبكەن.
دوێنێ لە پیرمام، بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی كوردستان، عیراق، كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەپێش هەموویانەوە بڕیاری راگرتن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان