له‌فارسییه‌وه/ جه‌واد حه‌یده‌ری
مه‌سیح ده‌ڵی: «ئه‌وانه‌ی كه چاویان هه‌یه لێیان گه‌ڕێن با ببینن و ئه‌وانه‌ی كه گوێیان هه‌یه بۆ بیستن، لێیان گه‌ڕێن با ببیستن «.
مه‌به‌ستی عیسا ئه‌وه‌یه چاو و گوێ ته‌نها بۆ بینین و بیستن به‌س نییه، به‌ڵكو شتێكی تریش هه‌یه كه پێویستی به بینین و بیستن هه‌یه، ئه‌ویش ده‌روونێكی ئارام و گوێگر و وشیار و زیره‌كه، كاتێك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له مێشكدا هه‌بێ، ئه‌وكاته ده‌رگاكان كراوه‌ن.
هه‌نووكه مرۆڤ له ناو تاریكێكی ته‌واودا نوقم بووه، یان باشتر بڵێن مرۆڤ وه‌ك ئه‌و ماڵه‌ی لێهاتووه كه له تاریكه شه‌ودا چراكه‌یان كوژابێته‌وه و تاریكێكی ره‌ها باڵی به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌دا كێشابێت، هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ جارێكی دیكه ئه‌و چرایه دابگیرسێته‌وه. مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌موو رێگه‌كانی خۆشبه‌ختی و رزگاربوونی لێ بزر بووه و نازانێت چی ده‌وێت و به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟ به‌ڵام ده‌توانێت ئه‌وه‌ی ونی كردووه دووباره بیدۆزیته‌وه و له خه‌و هه‌ستێ و ئه‌وه‌ی فه‌رامۆشی كردووه و له بیرچۆته‌وه دووباره له مێشك و زه‌ینی خۆیدا بێداری كاته‌وه و به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه.
من بۆیه بانگی ئێوه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه له‌و خه‌وه هه‌ستێنم، ئێوه نابینن و نازانن كه ژیان چه‌ند بێتام و بێسوود و بێكه‌ڵك بووه؟ نابینن كه‌چه‌ند هیوابڕاو و بێزار و ماندوو وهیلاكن؟ ژیان ئامانج و واتا و مانای خۆی له‌ده‌ستداوه.
ژیان و رووناكی
روون و ئاشكرایه ئه‌گه‌ر له دڵی مرۆڤه‌كان رووناكی و نوور نه‌بێت، بێ گومان نائومێدی و بێ هیوایی داوێنی هه‌موو لایه‌ك ده‌گرێ و باڵ به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كاندا ده‌كێشێ. كاتێ له‌ناو دڵی مرۆڤدا رووناكی نه‌بێت، هیچ شادی و خۆشییه‌ك ژیانی ئه‌و داگیر ناكات و ژیانێكی ساردوسڕی ده‌بێ.
پێمان وانه‌بێت كه ژیان شتێكی بێسوود و بێكه‌ڵكه و به كاری هیچ نایه،كامیل بوونی ژیان قه‌ت كۆتایی نایه. به‌داخه‌وه ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه ئێمه به ئامانج ده‌گه‌یه‌نێ لێمان بزر بووه، له بیرمان چۆته‌وه و فه‌رامۆشمان كردووه.
ئێمه زۆر به ساده‌یی ژیان له كیس خۆمان ده‌ده‌ین. ژیان زۆر به ساده‌یی و سانایی ده‌سووتێنین و له‌ناویی ده‌به‌ین. ژیان ته‌نها ئه‌وه نییه له بیری مردن و چاوه‌ڕوانی له‌ناوچوون بین. كه واته چۆن ده‌بێ له بیری مردن دابین و هاوكاتیش هیوابڕاو و نا‌ئومێد نه‌بین و وره له ده‌ست نه‌ده‌ین و نیگه‌ران و په‌شۆكاو نه‌بین؟ چۆن له وه‌ها ژیانێك كه زۆر به خێرایی تێده‌په‌ڕێت چاوه‌ڕوانی خۆشی و شادی لێبكه‌ین؟
مزگێنیتان ده‌ده‌مێ كه رێگه‌یه‌ك بۆ وشیاربوونه‌وه و ده‌ربازبوون له‌و دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانی و په‌شێوییه هه‌یه. ئێوه ده‌توانن له‌و خه‌وه بێزاركه‌ر و هیوابڕه رزگارتان بێ، ده‌توانن له‌و ژیانه پڕ له هه‌ڵه‌یه ده‌ربازتان بێ. ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه ئێوه له تاریكییه‌وه به‌ره‌و رووناكی ده‌بات رێگه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه كه قه‌ت له‌ناو ناچێ. ئه‌و رێگه‌یه ئه‌خلاق گه‌راییه‌كی پاك و بێگه‌رد و ده‌روونێكی خاوێنه.
چاوه‌كانتان بكه‌نه‌وه
ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كتانه بزانن كه چ شتێك ره‌وشت و ئه‌خلاق و ئاكاری مرۆڤه‌كانی به لاڕێدا بردووه، ئه‌گه‌ر تامه‌زرووی بینینی رووناكی ژیان و خۆشییه‌كانی ژیانن، چاوه‌كانتان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی پڕ له رووناكی و خۆشیی ببینن،. پێویست ناكات كه‌سی تر زه‌حمه‌ت بده‌ن و باری خۆتان بخه‌نه سه‌ر شانی كه‌سێكی تر، به‌ڵكو ته‌نها له خه‌و هه‌ستن و سه‌یر بكه‌ن..
چاوه‌كانتان بكه‌نه‌وه و پێ له‌ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی نوێ بنێین و شكست و سه‌رنه‌كه‌وتن بگۆڕنه‌وه به سه‌ركه‌وتن، تاریكی بگۆڕنه‌وه به رووناكی و مردن بكه‌ن به نه‌مریی. هه‌ر ئه‌ندازه عه‌شق و خۆشه‌ویستیی په‌ره پێبده‌ین، زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ین.
دڵ ده‌بیستێ نه‌ك گوێ
عه‌شق، عه‌شق دێنێ و خۆشه‌ویستی، خۆشه‌ویستی لێده‌كه‌وێته‌وه و نه‌فره‌تیش نه‌فره‌تی لێ شین ده‌بێ. هه‌ر شتێك بده‌ین، هه‌ر هه‌مان شت وه‌رده‌گرینه‌وه و هه‌رچی بكێڵین هه‌ر هه‌مان شتیش ده‌دوورینه‌وه، ئه‌مه یاساییه‌كی هه‌میشه‌یی و نه‌گۆڕه. تۆ ئه‌گه‌ر دڕك و داڵت به دیاریدا به‌كه‌سێك، ناتوانی چاوه‌ڕه‌وانی گوڵی لێبكه‌ی، هه‌ر شتێك بده‌ی به كه‌سێك، هه‌مان شت وه‌رده‌گرییه‌وه.
من له چاوه‌كانی ئێوه‌دا، چرۆكردنی گوڵه‌كانی عه‌شق و خۆشه‌ویستی و ئاشتی و ئارامی ده‌بینم. عه‌شق هه‌موو دڵه‌كان پێكه‌وه گرێده‌دات و ده‌یانكات به یه‌ك، عه‌شق یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی بنیات ده‌نێ. كاتێك گڕ و تینی یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی هاته گۆڕێ، ئه‌وكات مرۆڤ له هه‌مووشته‌كان تێده‌گات و ده‌توانێ له‌سه‌ر هه‌موو شتێ قسه بكات. په‌یوه‌ندی روحی و گیانی ته‌نها له‌ڕێگه‌ی عه‌شقه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێ و سه‌ر ده‌گرێ. هه‌میشه ده‌رگاكانی دڵ بۆ عه‌شق كراوه‌یه. له بیرتان بێ ئه‌وه دڵه، شته‌كان ده‌بیستێ، نه‌ك گوێ. ئه‌وكاته تۆ شته‌كان به باشی ده‌بیستی كه به دڵ گوێت گرتیبێ. ره‌نگه به لاتانه‌وه سه‌یر بێت و پرسیار بكه‌ن، جا شتی وا چۆن ده‌بێ؟ مرۆڤ به دڵ ببیستێ؟ به‌ڵێ ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێ بۆ بیستن، ئه‌وه دڵه ده‌بیستێ، نه‌ك گوێ، چونكه سه‌ره‌كان به‌ردن و گوێچكه‌كان كه‌ڕن. ته‌نها گوێچكه‌ی دڵ به باشی، شته‌كان ده‌بیستێ. هه‌ر له كۆنه‌وه وتوویانه: ئه‌و قسه‌یه‌ی له دڵه‌وه بێ، له‌سه‌ر دڵیش ده‌نیشێ.
ده‌رگاكانی دڵ بكه‌نه‌وه
ئه‌گه‌ر ده‌رگاكانی دڵتان بخه‌نه سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت، ئه‌وكات په‌یوه‌ندی دروست ده‌بێ، كه په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی و گیانییه، كه تێیدا وشه‌كان كه‌مترین ده‌سه‌ڵات و هێز و توانا و رۆڵیان هه‌یه، له‌و كاته‌دا زۆر شت هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی وشه تێیدا به كار بهێنرێ و به زمان بوترێ قابیلی تێگه‌یشتنه. له راستیدا ئه‌وه عه‌شقه واتا و مانا به وشه‌كان ده‌به‌خشێت. وشه‌كان خۆیان سیمبولی بێهێزی و بێ توانایین، ئه‌وه عه‌شقه گوڕ و تینیان پێده‌به‌خشێ. ئه‌گه‌ر به مێشكێكی ئارام و له‌سه‌رخۆ و هێدی گوێ له‌و وشانه بگرن كه عه‌شق هێزی پێبه‌خشیون، ئه‌وه له واتا و مانا دڵنشینه‌كانیان تێده‌گه‌ن. ئه‌وجۆره له بیستن پێده‌ڵین بیستنی دڵ، یانی ته‌نها دڵ ده‌یبیستێ.
به‌داخه‌وه ئێمه‌ی مرۆڤ كاتێك گوێ له كه‌سێك ده‌گرین مێشكمان ئاسوده‌نییه و هاوكات له بیر‌و هۆشی بۆچوونه‌كانی خۆمان‌داین و له راستیدا ئێمه گوێگرێكی درۆزنین. بۆ ئه‌وه‌ی گوێگرێكی راسته‌قینه بین، ده‌بێ به‌ر له هه‌ر شتێك، مێشك و زه‌ینی ئێمه له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام و بێده‌نگدا بێت. ده‌بێ زۆر به ساده‌یی گوێ‌بگرین و خۆمان له شتی تر دوور بگرین، ئه‌وه له‌و كاته‌دایه كه ده‌بیستین و تێده‌گه‌ین و باش تێگه‌یشتن نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه باش گوێمان داوه‌تێ و باش بیستوومانه، ئه‌و كاته‌یه تێگه‌یشتن و گۆرانكارییه‌كان له هه‌ست و بیری ئێمه‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به ته‌واوی گوێمان گرتووه و بیستومانه و تێگه‌یشتووین. ئه‌گه‌ر وه‌ها كارێك ئه‌نجام نه‌ده‌ین ئه‌وه ته‌نها هه‌ر گوێمان له خۆمان گرتووه و گوێمان نه‌داوه به كه‌س، هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه زه‌نازه‌نا و ده‌نگه ده‌نگ و هه‌را و به‌زم و ئاشوب ده‌روونی هه‌موو لایه‌ك داگیر بكات. ئه‌و سه‌رقاڵبوونه رێگه نادات له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌قینه و په‌یوه‌ندێكی رۆحی دروست ببێ، هه‌رچه‌ند به ره‌واڵه‌ت گوێتان گرتووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا گوێتان له هیچ نه‌گرتووه و هیچ شتێك نابیستن.
ژیانی باش له گره‌وی بیستن و بینینی باش دایه
هه‌ركاتێك خوت له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه له بیستن ڕابهێنی ئه‌وا بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌ت ده‌حه‌سێته‌وه و هونه‌ری گوێگرتن وات لێده‌كات مێشك و زه‌ین و دڵ و ده‌روونت له ده‌ست هه‌موو سه‌رقاڵبوونێكی بێسوود و بێكه‌ڵك رزگاری بێ و ئه‌وه یارمه‌تیتان ده‌دات كه ئاگاداری راز و نهێنییه‌كانی جیهانی ده‌ورووبه‌رتان بن و ورده‌ورده به‌هره‌مه‌ند بن له‌و رووناكی و رازانه‌ی كه له ده‌روونتان دایه .
بناغه‌ی ژیانێكی باش، له بیستن و بینینی باش دایه، یانی باش بیستن و باش بینین بناغه‌یه‌كی پته‌و و قایم و به‌هێزه بۆ ژیانێكی باش. هه‌ر وه‌ك چۆن له ئاوێكی ئارام و پاكی ده‌ریا هه‌مووشت دیاره ، له‌ناو مێشك و زه‌ینێكی پاك و بێگه‌ردی مرۆڤیش حه‌قیقه‌ت به جوانی ده‌بیندرێ.
به‌شێوه‌ی سروشتی و به دوور له هه‌ر جۆره ساخته‌چێتییه‌ك بژین ، به گشتی زۆرجار ژیانی مرۆڤه‌كان به شێوه‌ی ساخته و ناسروشتییه و به پێی هه‌ندێ بارودۆخی درۆینه‌یه، هه‌ندێ به پێی هه‌لومه‌رجی درۆینه‌ی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه. مرۆڤه‌كان هه‌میشه خۆیان له ناو جل‌و به‌رگێكی درۆینه و ساخته‌چێتی شاردۆته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه له « وجود» و «بوون» –ی راسته‌قینه‌ی خۆیان دوور بكه‌ونه‌وه و سیمای راسته‌قینه‌ی خۆیان له ده‌ست بده‌ن و هه‌موو شت بن ته‌نها خۆیان نه‌بن. هه‌ر بۆیه ده‌بێ ئه‌و ده‌مامكه درۆینه‌ی كه به روخساری خۆیانه‌وه ناوه بخه‌نه لاوه و سیمای راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ربخه‌ن ، هه‌ر وه‌ك چۆن هونه‌رمه‌ندێكی شانۆكار پاش ئه‌وه‌ی كه رۆڵه‌كه‌ی گێرا ده‌ست و ده‌موچاوی له‌و ره‌نگ و ده‌رمانه‌ی كه بۆی كراوه ده‌شوات و جلوبه‌رگی خۆی ده‌گۆڕێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی شه‌خسی خۆی، ئێوه‌ش وابكه‌ن خۆتان له ده‌ست ئه‌و ده‌مامك و جلوبه‌ركه درۆینانه رزگار بكه‌ن و شه‌خسییه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆتان ده‌رخه‌ن و به شێوه‌یه‌كی سروشتی و ئاسایی بژین.
سه‌رچاوه/ كتاب راه كمال، اوشو