لە ئینگلیزیەوە: تەنیا هیجران*
غودەی سنەوبەری رژێنێکی زۆر بچوکی ئیندۆکراین سیستمە، کە دەکەوێتە قوڵای بەشی ناوەڕاستی مێشک نزیک بەشی سالامەس، ئەم غودەیە لەبەرئەوەی لە شێوەی گوڵی سنەوبەرە بۆیە بەم ناوە ناوزەد کراوە.درێژییەکەی تەنها (0.8cm) و کێشەکەی (0.1gram) دەبێت.ئەم غودەیە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک نیورۆن و خانەی دەماری و خانەی دەردانی تایبەت (pinealcytes) کە دەبنە هۆی دروستکردن و دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین.
غودەی سنەوبەری یارمەتیمان دەدات لە سیستمێکی گرنگی ژیانمان کە پێی دەوترێت سیرکادیەن ریتم، واتە سیستمی کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە.سەرەتا با بزانین ئیندۆکراین سیستم چییە؟ ئیندۆکراین سیستم تۆڕێکە لە چەندین رژێن پێکهاتووە کە بەشدارن لە دروستکردن و دەردانی هۆرمۆنەکان.
رژێنەکان چین؟
رژێن ئۆرگانێکە مادەیەک یان کۆمەڵێک مادە و پێکهاتەsubstances دروست دەکات وەک (هۆرمۆنەکان، دەردراوەکانی هەرس، ئارەق، فرمێسک) .ئیندۆکراین گلاندەکان (رژێنەکان) هۆرمۆنەکان راستەوخۆ دەکەنە سوڕی خوێنەوە .
هۆرمۆنەکان چین؟
هۆرمۆنەکان کۆمەڵێک مادەی کیمیاین کە بە چەندین فرمانی جۆربەجۆر هەڵدەستن، لە ناردنی نامە و سیگناڵەکان بەناو خوێندا بۆ ئەندامەکان و پێست و ماسولکەکان و شانەکانی تر.
میلاتۆنین چییە ؟
میلاتۆنین هۆرمۆنێکە لە لایەن (pinealocytes) لە غودەی سنەوبەری دروست دەکرێت و راستەوخۆ دەکرێتە ناو (cerebrospinal fluid) کە شلەکە لەناو بۆشاییەکانی مێشک و دڕکە پەتکدا هەیە و لە رێگەی ئەم شلەیەوە دەچێتە سوڕی خوێنەوە.
تەواوی کاریگەرییەکانی میلاتۆنین تا ئێستا روون نین، بەڵام بەشێک لە توێژینەوە گرنگەکان کە کراون ئەوەیان دەرخستووە ئەم هۆرمۆنە رۆڵی سەرەکی و گرنگی هەیە لە سیستمی کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە بە تایبەت رێکخستنی خەو و لە خەو هەستان.
سەعاتی بایولۆجی جەستە (circadian rythms) چییە؟
سوڕی گۆڕانی کارەکتەر یاخود کەسە لە رووی جەستەیی و زەینی و هەستەکانەوە لەماوەی 24 کاتژمێردا، کە پرۆسێسێکی سروشتی جەستەییە بۆ وەڵامدانەوە بە روناکی و تاریکی.
غودەی سنەوبەری بە تاریکی زۆرترین رێژەی میلاتۆنین دەڕێژێت و رووناکیدا بە پێچەوانە، ئەمەش لە رێگەی سیگناڵ و نامە دەمارییەکانەوە لە چاوەکانەوە بۆ غودەی سنەوبەری روودەدات.بۆیە بە میلاتۆنین دەوترێت هۆرمۆنی خەو، چونکە بەرپرسە لە رێکستنی خەو.
هەروەها تویژینەوە زانستییەکان دەریانخستوە کە ئەم هۆرمۆنە کاریگەری هەیە لەسەر رێکخستنی سوڕی مانگانەی خانمان. هەروەها یەکێکی تر لە کارە گرنگەکانی یارمەتی دەمارەکان و نیورۆنەکان دەدات لە پارێزگاریکردن لە لەدەستدانی فرمانەکانیان (neurodegenration) کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی وەک ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن.
ئەو گرفت و تێکچوونانەی تووشی غودەی سنەوبەری دەبن چین؟
هەندێجار لوو و گرێ لە غودەکەدا دروست دەبێت، یان ئەگەر زەبر و برینداری بەر مێشک و غودەکە بکەوێت تووشی کێشە دەبێت. کەڵەکەبوونی کالسیۆم و رەقبونی غودەکەpineal gland) (calcification لە کێشە سەرەکییەکانی غودەی سنەوبەرین.
نیشانەکانی تێکچوونی غودەی سنەوبەری؟
فێ (seizures)، گرفتی زاکیرە (memory issues)، سەر ئێشە، رشانەوە و گێژبوون، تێکچوونی بینین .
پشکنینەکان بۆ غودەی سنەوبەری کامانەن؟
- MRI
-CT scan
-Xray
رێگاکانی چارەسەری تێکچونی مەترسیداریی غودەی سنەوبەری؟
-surgery
-Radiatin therapy
-Chemotherapy
رێگاکانی خۆپارێزی و پاراستنی غودەی سنەوبەری چین؟
-توێژینەوەکان تا ئێستا هیچ رێگایەکی دیاریکراویان دەست نیشان نەکردوە بەهۆی کەمی زانیاری ورد لەبارەی ئەم گلاندەوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە رێکخستنی کاتەکانی خەو بە تایبەتی شەو تا بەرەبەیان، نەخواردن لە شەواندا و یۆگا و خامۆشی زەین و نەهێشتنی سترێس و بەکارنەهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنی و سمارت فۆنەکان پێش خەوتن لانیکەم سەعات، هەروەها بەکار نەهێنان یان کەمترین بەکارهێنانی مادەی فلۆر (fluoride) لە ئاو مەعجونی ددان و خواردنەکاندا کە زیانی زۆر بەم رژێنە دەکەیەنێت، ئەم خاڵانە یارمەتیمان دەدەن لە پاراستنی ئەم رژێنەدا.
بۆچی بە غودەی سنەوبەری دەوترێ چاوی سێیەم؟
لەبەر ئەوەی ئەم گلاندە بچوکترین ڕژێنی ئیندۆکراین سیستمە و کۆتا رژێنیشە دۆزرابێتەوە و زانست زۆر کەمی لەبارەوە کەشف کردووە بۆیە پێشی دەوتری (رژێنی نهێنی ئامێز) لە میراتی دەوڵەمەندی هیندی کۆن و هەروەها بودیسمیشدا بەم غودەیە وتراوە چاوی سێیەم کە دەیبەستنەوە بە یەکێک لە گرنگترین چاکراکان، ئەویش ئاجناچاکرایە کە بەشی درک و تێگەیشتن و بڕواکانمان پەیوەستە پێیەوە، ئەمە لە ئەزموونی مێدیتەیشنی هەزاران ساڵی یۆگییەکاندا تەجروبە کراوە و زانستی مۆدێرن تازە کاری لەسەر دەکات و تا ئێستا نەیتوانیوە بیسەلمێنێت.
ئەم غودەیە کە لەسەر ئاجناچاکرا هەڵکەوتوە لە روانگەی یۆگاوە دەرگای نیوان بەشی میتافیزیک و فیزیکەی مرۆڤە.
چاکرا چییە؟
چاکرا واتە مۆڵگەی وزە کە ژمارەیان 114 چاکران و 72000 کەناڵی وزەمان هەیە، بەڵام 8 دانەیان زۆر گرنگن و لەسەر بڕبڕەی پشت هەڵکەوتوون لە کلێنچەوە دەست پێدەکات تا تەوقی سەر بەناوەکانی
چاکرای یەکەم (Muladhara)
چاکرای دووەم (Svadhistana)
چاکرای سێیەم (manipura )
چاکرای چوارەم (Anahata)
چاکرای پێنجەم (Visudhi)
چاکرای شەشەم (Ajna)
چاکرای حەوتەم (Sahasrara)
بە هاوسەنگبوونیان لەشساغی و ئارامی و شادی دێنن، بە گرفت لە هەر چاکرایەکیاندا گرفت لە جەستەی فزیکیدا و ئەندامی پەیوەست پیوەی روودەدات.
*ئەندامی کۆمەڵەی رووەکناسان
سەرچاوە :
Cleveland Clinic Medical Professional site