شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەی دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی بە ئەوپەڕی راستگۆییەوە رادەپەڕاند. شەهیدكردنیشی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەكانیش راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران ئاشكرا بكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە
خوای گەورە هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان