بەڕێزان بنەماڵەی هونەرمەندی دیاری كوردستان، شوکر خەیات
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی بەئەزموون و مەقامبێژی ناسراو (شكور خەیات)م پێگەیشت.
شکور خەیات خاوەنگی دەنگێكی رەسەن و مامۆستایەكی لێهاتووی مۆسیقا و مەقام بوو، ئەو خزمەتە مەزنەی پێشكەشی كەلتوور و هونەری كوردی كردووە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە، هونەرمەندان و هاوڕێیانی دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان