سەرۆک بافڵ لە کەرکوکەوە گوڕوتینی زیاتر بەکاری حزبی دەدات

12:18 - 2023-08-20
کوردستان
378 جار خوێندراوەتەوە

هێمن غازی

ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی شاری کەرکوک ئەکات، لە شاری قەڵای سەوزی یەکێتی و شاری خۆڕاگری و رەسەنایەتی، مێژوو دەخوڵقێنێت و وەک سیمبول خاوەندارێتی لە یەکێتی بوونی قەڵای سەوز دەکات.
مێژووی حزبەکە و ئەو شارە، دوانەیەکی جوان و پڕشانازی و تەواوکەری یەکترن و لەیەک ناترازێن. کەرکوک ناوەندی چالاکی یەکێتی و راستکردنەوەی رێرەوە کە سەرۆک بافڵ پێشەنگیەتی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە گۆشەنیگای یان کەرکوک یان کەرکوک و هیچی دیگە ستراتیژیەتی حزبەکەی بۆ شارەکە داڕشتووە و کەرکوکییەکانیش لەو راستییە تێگەیشتوون و هەمیشە پاڵپشتی یەکێتی بوون. هەر لەکەرکوکەوە یەکێتی ئەسپی خۆی تاوداوە و پشت ئەستوور بووە.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک بافڵ لەم کاتەدا بۆ ئەوەیە، کە لە ئێستادا پڕوپاگەندەی لایەنێکی سیاسی هەرێمی کودستان کار لەسەر ئەوە دەکەن کە گوایە یەکێتی کەرکوکی لەدەستداوە و چیتر هەژموونی حزبەکە لەو شارەدا گەشاوە نابێت و دوور لەو شارەیە، بەڵام راستی ئەوەیە یەکێتی و کەرکوک دوو هاوبەشی کوردایەتین. لەوە تێنەگەیشتون کە نەخێر ئەوە تەنها ئەزموونی شکست و قبوڵنەکردنی کەرکوکییەکانە بۆ ئەو لایەنە سیاییەی هەرێمی کوردستان.
لە رابردووشدا جەنابی سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیش کاری لەسەر پرسی کەرکوک کردووە و بەئاماژەدان بە دۆکۆمێنتەکانی عوسمانییەکان، کوردبونی کەرکوکی پشتڕاست کردۆتەوە.
لە ئێستاشدا کوڕە گەورەکەی مام، لەسەر رێگەکەی باوکییەتی بۆ گوڕدان بەکاری حزبی لەڕێی کەرکوکەوە، کە داینەمۆی جوڵەیەکی حزبی و سیاسی و دەبێت بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان