شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رایدەگەیەنێت: "یەكێتی لە ناوخۆ و دەرەوە پێگەیەكی بەهێزی هەیە و ئێستا لە پێش 8ی تەمووز بەهێزترە".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجومی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایدەگەیەنێت: "یەكێتی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمیش پێگەیەكی بەهێزی هەیە، ئێستا لە یەكێتییەكەی پێش 8ی تەمموز بەهێزترە و تەواوی كارەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرز هەڵدەسەنگێنم".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كە هاوكات جێگری سەرۆكی هەرێمیشە دەڵێت: "حكومەت بەرپرسە لەو دۆخەی ناو وەزارەتی پێشمەرگە. وەزارەتەكە لە چاوی هاوپەیمانانەوە باش نییە و دەستی دەرەكی و حزبی تۆخ بووەتەوە و وەزارەتەكە ناتوانێت ئەركەكانی جێبەجێ بكات".
وتیشی: "دەبوایە سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرمانی دەربكردایە وەزیرێك یان جێگری سەرۆكی حكومەت كاروبارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە رایی بكات".
PUKMEDIA