دیدارێکی دەگمەن و مێژوویی جەلال تاڵەبانی کە رۆژنامەنووسی بەناوبانگ غەسان شربل لەگەڵی کردووە بەزمانی کوردی چاپ و بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا راستی رووداوە مێژووییەکانی راپەڕین شەڕی ناوخۆ و خیانەتی 31 ئاب و پێشتریش مفاوەزاتی نێوان کوردو حکومەتی عیراق لە هەشتاکانی سەدەی پێشوو، کارەساتی هەکاری، کودەتا سەربازییەکانی عیراق، پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردە و سیاسەتمەدارانی دنیا و چەندین پرسی تری سیاسی و مێژوویی لەخۆدەگرێت.
لە درێژەی زنجیرە چاپکراوەکانی ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی (ی.ن.ک) و لە نوێترین چاپکراویدا کتێبی (جەلال تاڵەبانی و هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەکی مێژوو) کە دیدارێکی مێژووییە لەلایەن رۆژنامەنووس غەسان شربل کراوە، لەسەر ئەرکی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ چاپکراوە.
لەم دیدارەیدا مام زۆر بەوردی باس لە رووداوە مێژووییەکان دەکات و پەردە لەسەر زۆر نهێنی هەڵدەماڵێ کە بۆ یەکەمجارە بە زمانی کوردی بڵاودەکرێنەوە.
دیدارەکە لەلایەن شاناز هیرانی-یەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و پێشەکی و بەدواداچوون و پەراوێزەکانی لەلایەن پڕۆفیسۆر د. ئەحمەد حەمەدەمینەوە نووسراوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا لە مەراسیمێکدا لە پایتەخت و شارەکانی تری کوردستان بڵاودەکرێتەوە.