ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
ئابووریی باو پشت به به‌كاربه‌ر و به‌كارهێنان ده‌به‌ستێ، ئه‌م سیستمه پێی باشه تۆی مرۆڤ زۆرترین به‌كارهێنانت هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان زۆرترین فرۆشیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رده‌وام هۆشداری توند ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گۆڕانی مه‌ترسیداری ژینگه، كه به‌هۆی ئه‌و سیستمه باوه ئابوورییه‌وه دروست بووه، چونكه ئه‌و سیستمه كار له‌سه‌ر زۆرترین به‌رهه‌م و زۆرترین به‌كارهێنانی به‌رهه‌م ده‌كات، زۆرترین به‌كارهێنانی به‌رهه‌میش سه‌ره‌نجام زۆرترین پاشماوه و خۆڵ و خاشاكی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به داخه‌وه هاووڵاتیان نازانن، ئه‌و خۆڵ و خاشاكه‌ی فڕێی ده‌ده‌ن سامانێكی چه‌ند گرنگه، نازانن ئه‌گه‌ر ئه‌و خاشاكه دووباره به‌كار بهێنرێته‌وه سوودێكی زۆری ده‌بێت و پێی ده‌وترێت ئابووری بازنه‌یی
هۆكاری سه‌ره‌كی زۆربوونی خۆڵ و خاشاك، زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وییه، هه‌ر دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویشن كه زۆرترین كاڵا و شمه‌ك به‌كار ده‌هێنن و سه‌ره‌نجام زۆرتین خاشاكیش به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش ساڵانه چه‌ندین ملیار دۆلار زیان به ئابووری جیهان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئامارێكی تۆقێنه‌ر
به پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مرۆڤ ساڵانه دوو ملیار تۆن پاشماوه و خاشاك به‌رهه‌م ده‌هێنێ، له‌م بڕه‌ش ساڵانه ته‌نیا %45ی ریسایكڵ ده‌كرێت، واته دووباره به‌كار ده‌هێنرێته‌وه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تا ساڵی 2050 پاشماوه‌ی خاشاكی مرۆڤ ساڵانه بگاته چوار ملیار تۆن. هه‌ر به پێی ئه‌و ئامارانه ساڵانه بڕی 931 ملیۆن تۆن خۆراك به‌فیڕۆ ده‌درێت و 14 ملیۆن تۆن پاشماوه‌ی پلاستیكی فڕیده‌درێته ئاوه‌وه.
د. عه‌لا سه‌رحان مامۆستای ئابووری ژینگه له قاهیره له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئابووری به‌دی نایه‌ت، تا سیستمی پاشماوه و خاشاك رێك نه‌خرێته‌وه و رێكخستنه‌وه‌كه‌ش ده‌بێ له تاكه‌وه ده‌ست پێبكات. ئه‌و پسپۆڕه پێی وایه پاشماوه و خاشاك سامانێكی نیشتمانییه بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، ئه‌گه‌ر ئابوورییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ
د. عه‌لا سه‌رحان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به داخه‌وه نازانن، ئه‌و خۆڵ و خاشاكه‌ی فڕێی ده‌ده‌ن سامانێكی چه‌ند گرنگه، نازانن ئه‌گه‌ر ئه‌و خاشاكه دووباره به‌كار بهێنرێته‌وه سوودێكی زۆری ده‌بێت و پێی ده‌وترێت ئابووری بازنه‌یی، چونكه هه‌ر ئه‌م به‌كارهێنانه‌وه‌ی خاشاكه ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌له‌منیۆن و قوڕقوشم و زینك و رادیۆم و مس و زۆر ماده‌ی دیكه‌ش، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، به‌كارهێنانه‌وه‌ی خاشاك به شێوه‌یه‌كی زانستی، كۆمه‌ڵگه و ژینگه له زیانه‌كانی ده‌پارێزێت.
ئه‌و پسپۆڕه چه‌ند هه‌نگاوێكی ده‌ستنیشان كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خاشاك و سوود وه‌رگرتن له‌و خاشاكه‌ش كه هه‌یه، هه‌نگاوه‌كانیش بریتین له:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانه، مه‌به‌ست له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌یه كه مرۆڤ به‌مه‌به‌ستی تێركردنی حه‌ز ده‌یانكڕێت.
هه‌نگاوی دووه‌م: وازهێنان له به‌كارهێنانی كیسه‌ی نایلۆن و به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه ته‌نیا بۆ یه‌ك جار به‌كار ده‌هێنرێن، چونكه ئه‌و كیسانه كاره‌ساتن بۆ ژینگه‌ی زه‌وی، باشتر وای كیسه‌ی قوماش یان هه‌ر كیسه‌یه‌ك به‌كار بهێنن كه ده‌توانرێت چه‌ند جارێك به‌كار بهێنرێته‌وه.
هه‌نگاوی سێیه‌م: جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه و خاشاكه، ده‌كرێ پاشماوه و خاشاكی ماڵه‌كانی خۆمان بكه‌ین به سێ به‌شه‌وه، به‌شی سه‌ره‌كی پاشماوه‌ی خۆراك و ئۆرگانیكه، كه دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌كرێ بۆ دروستكردنی په‌یینی كیمیایی سوودی لێ وه‌ربگیرێت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی پاشماوه‌ی پلاستیكه، كه به ئاسانی شی نابێته‌وه و زیانبه‌خشه بۆ ژینگه، هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی ئه‌لیكترۆنییه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر جیا بكرێته‌وه، هه‌ندێك كۆمپانیا كۆی ده‌كاته‌وه و دووباره به‌كاری ده‌هێنێته‌وه، به‌شی مه‌ترسیدار، پاشماوه‌ی وه‌ك دا‌و و ده‌رمانه، كه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵ به پاشماوه‌كانی دیكه بكرێت.
هۆشیاریی تاك
د. عه‌لا سه‌رحان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویسته هه‌موو ده‌وڵه‌تێك هاووڵاتیانی خۆی هان بدات تا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه به‌كار بهێنن كه زیانیان بۆ ژینگه نییه و دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی پلاستیك، هه‌ڵبه‌ت ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له رێگه‌ی دانانی یاسای تایبه‌ته‌وه ئه‌و كاره بكات و رێگریی بكات له پیسبوونی ژینگه.
به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نیا ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت نییه و هاووڵاتیان خۆشیان پێویسته هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژینگه و ده‌وروبه‌ری خۆیاندا بكه‌ن، راسته هاووڵاتی كه‌سێكی به‌كاربه‌ره و رۆژانه پێویستییه‌كان له خۆراك و كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ و جل و به‌رگ و ..هتد ده‌كڕێت و به‌كاریان ده‌هێنێت، به‌ڵام گرنگه هاووڵاتی زیاده‌ڕۆیی نه‌كات له به‌كاربردندا، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هاووڵاتیش هۆشیارییه‌كی باشی هه‌بێت له رووی پاراستنی ژینگه و چۆنێتی به‌كارهێنانی شمه‌ك و كاڵاكانه‌وه، كه سه‌ره‌نجام به قازانجی مادی و دارایی بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ نموونه:
هاووڵاتی پێویسته هۆشیاریی هه‌بێت له چۆنێتی به‌كارهێنانی خۆراكدا و هه‌وڵ بدات كه‌مترین پاشماوه‌ی خۆراكی فڕێ بدات.
كۆنه‌كان فڕێ مه‌ده
هه‌روه‌ها گرنگه هاووڵاتی ئامێره كاره‌باییه‌كان به جۆرێك به‌كاربهێنێت، كه كه‌مترین وزه‌ی كاره‌با به‌كاربهێنێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی هه‌ر ئامێرێك له دوای ئه‌وه‌ی كاری پێی نامێنێت، له‌گه‌ڵ گۆڕینی گڵۆپه باو و كۆنه‌كان به گڵۆپی لید كه كاره‌بایه‌كی كه‌می ده‌وێت.
خاڵێكی تر كه گرنگه هاووڵاتیان ره‌چاوی بكه‌ن، ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی هاتوچۆیه، باشتر وایه هاووڵاتیان بۆ هاتوچۆی رۆژانه‌یان سوود له ئامرازه گشتییه‌كان وه‌ربگرن، به‌وه‌ش سووته‌مه‌نی كه‌متر به‌كار دێت و ژینگه‌ش كه‌متر پیس ده‌بێت، خه‌رجی سه‌ر شانیشی سووكتر ده‌بێت.
یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی هۆشیاری هاووڵاتی ئه‌وه‌یه، كه كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كی كۆنی خۆی فڕێ نه‌دات، به‌ڵكو بیبه‌خشێت به رێكخراوه خێرخوازییه‌كان، یان به نرخی كۆنه و ده‌ستی دوو بیانفرۆشێته‌وه، خاڵی گرنگ و كۆتایی ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیان خۆیان به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌دا بكه‌ن و له خزمان و هاوڕێ و ده‌رو دراوسێدا ئه‌م بابه‌ته باس بكه‌ن و هانیان بده‌ن بۆ به‌كارهێنانێكی هۆشیارانه‌ی كاڵا و شمه‌ك.
ئه‌وه‌نده لێبنێ كه بخورێت
د. حسێن ئه‌بازه پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی بواری گه‌شه‌پێدانی درێژخایه‌ن به سایتی سكای نیوزی راگه‌یاند: هۆشیار تاك زۆر گرنگه بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌پێدانی درێژخایه‌ن، چونكه به‌فیڕۆدانی سه‌رچاوه‌كان ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و سه‌رچاوانه، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه و ئاو.
ئه‌بازه روونیكرده‌وه، كه %60ی پاشماوه‌ی ماڵان پاشماوه ئۆرگانیكه‌كانن، كه پاشماوه‌ی خۆراكن، ئه‌وه‌ی تریش كه ده‌مێنێته‌وه رێژه‌یه‌كی پلاستیك و قوتوی خواردنه‌وه‌كان و شوشه و كاغه‌زه، كه‌واته هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ماڵان فڕێی ده‌ده‌ن، ده‌توانرێ جارێكی دیكه ریسایكڵ بكرێت و به‌كاربهێنرێته‌وه.
به كورتی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، بۆ پاراستنی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدان، مرۆڤ پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی چۆنێتی به‌كارهێنانی شمه‌ك و كاڵاكانه، واته خواردن ئه‌وه‌نده دروست بكات كه بۆی بخورێت، وزه ئه‌وه‌نده به‌كاربهێنێت كه كاره‌كه‌ی پێ رایی بكات، ئاو به هه‌مان شێوه و ..هتد.
سه‌رچاوه: سكای نیوز