راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان
رۆژی یه‌كشه‌مە 21/8/2023، یه‌كێتیی ناوه‌ندیی له‌شجوانی و له‌شڕێكی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه کۆبوونەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی یاری له‌شجوانی و له‌شڕێكی له شاره‌كانی هه‌رێم كرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا رۆژی 7 و 8 ی مانگی داهاتوو له شاری سلێمانی پاڵەوانێتیی هۆڵ و یانەکانی کوردستان به‌رێوه‌بچێت.
لەلایکی تریشەوە لە روونکردنەوەیەکی ئەم یەکێتییەدا هاتووە؛ كار و چالاكییه‌كانیان له چوار چێوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندایە و له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان، راپه‌رین، سۆران، زاخۆ کار و چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.
راشیان گەیاندووە لە پاڵه‌وانێتییه‌كانیاندا ته‌نها یاریزانانی شاره‌كانی هه‌رێم ده‌توانن به‌شداربن، یاریزانانی دیكه له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، یاخود ناوچه‌كانی دیكه ناتوانن به‌شداربن له كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌یان، هه‌ر كار وچالاكییه‌كیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ی ئێمه ئه‌نجام بدرێت، په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كه‌ی ئێمه‌وه نییه و رازیش نابین به‌ناوی یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێمه‌وه ئه‌نجام بدرێت.